< سەفەنیا 1 >
پەیامی یەزدان بۆ سەفەنیای کوڕی کووشی کوڕی گەدەلیاهوی کوڕی ئەمەریای کوڕی حەزقیا، لە سەردەمی یۆشیای کوڕی ئامۆنی پاشای یەهودا: | 1 |
Slovo Hospodinovo, kteréž se stalo k Sofoniášovi synu Chusi, syna Godoliášova, syna Amariášova, syna Ezechiášova, za dnů Joziáše syna Amonova, krále Judského.
«هەمووان لەسەر ڕووی زەوی بە تەواوەتی دادەماڵم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 2 |
Zajisté že sklidím všecko se svrchku té země, praví Hospodin.
«مرۆڤ و ئاژەڵ دادەماڵم، باڵندەکانی ئاسمان و ماسییەکانی دەریا دادەماڵم. بەدکاران تووشی کۆسپ دەکەم و مرۆڤ لەسەر ڕووی زەوی بنبڕ دەکەم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 3 |
Sklidím lidi i hovada, sklidím ptactvo nebeské i ryby mořské, i pohoršení s bezbožnými; vypléním, pravím, lidi se svrchku této země, praví Hospodin.
«دەستم بۆ سەر یەهودا و بۆ سەر هەموو دانیشتووانی ئۆرشەلیم درێژ دەکەم. ئەو بەعل پەرستانەی ماونەتەوە لەم شوێنە بنبڕیان دەکەم، ناوی کاهینە بتپەرستەکان و کاهینە هەڵگەڕاوەکان، | 4 |
Nebo vztáhna ruku svou na Judu a na všecky obyvatele Jeruzalémské, zahladím z místa tohoto ostatek Bále, i kněží jeho s jich pomocníky,
ئەوانەی لە سەربانەکان کڕنۆش دەبەن بۆ ئەستێرەکانی ئاسمان، ئەوانەی کڕنۆش دەبەن و سوێند بە یەزدان دەخۆن، هەروەها سوێند بە مۆلەخیش دەخۆن، | 5 |
I ty, kteříž se klanějí na střechách vojsku nebeskému, i ty, kteříž klanějíce se, přisahají skrze Hospodina, i ty, kteříž přisahají skrze Melecha svého.
لەگەڵ ئەوانەی لە یەزدان هەڵگەڕاونەتەوە و ئەوانەی ڕوو لە یەزدان ناکەن و پرسیاری لێ ناکەن.» | 6 |
I ty, kteříž zpět odcházejí, aby nenásledovali Hospodina, a kteříž nehledají Hospodina, aniž se ho dotazují.
لەبەردەم یەزدانی باڵادەست بێدەنگ بە، چونکە ڕۆژی یەزدان نزیکە. یەزدان قوربانی ئامادە کردووە، بانگکراوانی خۆی تەرخان دەکات. | 7 |
Umlkni před oblíčejem Panovníka Hospodina, nebo blízký jest den Hospodinův; přistrojil zajisté Hospodin obět, povolal pozvaných svých.
لە ڕۆژی قوربانی یەزدان میران سزا دەدەم هەروەها کوڕانی پاشا و هەموو ئەوانەی جلوبەرگی نامۆیان لەبەرە. | 8 |
I stane se v den oběti Hospodinovy, že navštívím knížata a syny královy i všecky, kteříž se obláčejí v roucho cizozemců.
لەو ڕۆژەدا هەموو ئەوانە سزا دەدەم کە خۆیان لەوە دەپارێزن پێ لە سەکۆی دەروازەکە بنێن، ئەوانەی پەرستگای خوداوەندەکانیان پڕ دەکەن لە ستەم و فێڵبازی. | 9 |
Navštívím v ten den i každého, kterýž vskakuje na prah, kteříž naplňují dům pánů svých nátiskem a lstí.
یەزدان دەفەرموێت: «لەو ڕۆژەدا، دەنگی هاوار لە دەروازەی ماسی بەرزدەبێتەوە، ناڵەناڵ لە”گەڕەکی نوێ“دێت، دەنگی تێکشکانێکی گەورەش لە گردەکانەوە. | 10 |
I stane se v ten den, praví Hospodin, hlas křiku od brány rybné, a kvílení od druhé strany a třeskot veliký od pahrbků.
ئەی دانیشتووانی ناوچەی مەکتیش بناڵێنن، هەموو بازرگانەکانتان لەناودەچن، هەموو بازرگانەکانی زیو بنبڕ دەکرێن. | 11 |
Kvělte vy, kteříž bydlíte u vnitřku; nebo vyhlazen bude všecken obor kupců, vypléněni budou všickni snášející stříbro.
لەو سەردەمەدا، بە چرا ئۆرشەلیم دەپشکنم و ئەو کەسانە سزا دەدەم کە لەخۆڕازین، ئەوانە وەک شەرابن بەسەر خڵتەکەیەوە، لە دڵی خۆیاندا دەڵێن:”یەزدان نە چاکە دەکات و نە خراپە.“ | 12 |
I stane se v ten čas, že přehledávati budu Jeruzalém s lucernami, a navštívím muže, kteříž ulnuli v kvasnicích svých, kteříž říkají v srdci svém: Nečiniť dobře Hospodin, aniž zle činí.
ئەوانە سامانیان تاڵان دەکرێت، ماڵیان وێران دەبێت. ماڵ بنیاد دەنێن و تێیدا دانانیشن؛ ڕەز دەچێنن و لە شەرابەکەی ناخۆنەوە. | 13 |
Nebo přijde statek jejich na rozchvátání, a domové jejich na zpuštění. Stavějí zajisté domy, ale nebudou v nich bydliti; a štěpují vinice, ale nebudou píti vína z nich.
«ڕۆژی گەورەی یەزدان نزیکە، نزیکە و زۆر بە پەلەیە. هاواری ڕۆژی یەزدان تاڵ دەبێت، پاڵەوانە مەزنەکە نەعرەتەی جەنگ دەکێشێت. | 14 |
Blízký jest den Hospodinův veliký, blízký jest a rychlý velmi zvuk dne Hospodinova, tuť hořce křičeti bude udatný.
ئەو ڕۆژە ڕۆژی تووڕەییە، ڕۆژی تەنگانە و ئازارە، ڕۆژی کاولبوون و وێرانییە، ڕۆژی تاریکی و ئەنگوستەچاوە، ڕۆژی هەور و تەمی چڕە، | 15 |
Den rozhněvání bude ten den, den úzkosti a trápení, den zpuštění a to hrozného, den temnosti a mračna, den oblaku a mrákoty,
ڕۆژی کەڕەنا لێدان و نەعرەتەی جەنگە لە دژی شارە قەڵابەندەکان و لە دژی قوللە بەرزەکان. | 16 |
Den trouby a troubení proti městům hrazeným, a proti úhlům vysokým,
«تەنگ بە مرۆڤ هەڵدەچنم، وەک کوێر بە پەلکوتان دەڕۆن، چونکە دەرهەق بە یەزدان گوناهیان کرد. ئینجا خوێنیان وەک خۆڵ دەڕژێت و هەناویشیان وەک زبڵ. | 17 |
V němž úzkostmi sevru lidi, aby chodili jako slepí, nebo proti Hospodinu zhřešili. I vylita bude krev jejich jako prach, a těla jejich jako lejna.
نە زیو و نە زێڕەکەیان ناتوانن دەربازیان بکەن، لە ڕۆژی تووڕەیی یەزدان. «بە ئاگری ئیرەییەکەی هەموو زەوی هەڵدەلووشێت، چونکە لەناوچوونێکی کتوپڕ دروستدەکات بۆ هەموو دانیشتووانی زەوی.» | 18 |
Ani stříbro jejich, ani zlato jejich nebude jich moci vytrhnouti v den rozhněvání Hospodinova; nebo ohněm horlivosti jeho sehlcena bude tato všecka země, proto že konec jistě rychlý učiní všechněm obyvatelům země.