< زەکەریا 1 >

لە مانگی هەشتی ساڵی دووەمی داریوش، فەرمایشتی یەزدان بۆ زەکەریای پێغەمبەر کوڕی بەرەخیای کوڕی عیدۆ هات: 1
In the eighth month of the second year of Darius, the word of the LORD came to the prophet Zechariah son of Berechiah, the son of Iddo, saying:
«یەزدان زۆر لە باوباپیرانتان تووڕە بوو. 2
“The LORD was very angry with your fathers.
لەبەر ئەوە بە گەل دەڵێیت: یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت:”بگەڕێنەوە بۆ لام، منیش دەگەڕێمەوە بۆ لاتان.“ئەوە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە. 3
So tell the people that this is what the LORD of Hosts says: ‘Return to Me, declares the LORD of Hosts, and I will return to you, says the LORD of Hosts.’
وەک باوباپیرانتان مەبن، ئەوانەی پێغەمبەرەکانی پێشوو پێیان ڕاگەیاندن: یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت:”لە ڕەفتارە خراپ و نەریتە خراپەکانتان بگەڕێنەوە.“بەڵام گوێیان نەگرت و سەرنجیان نەدامێ. ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 4
Do not be like your fathers, to whom the former prophets proclaimed that this is what the LORD of Hosts says: ‘Turn now from your evil ways and deeds.’ But they did not listen or pay attention to Me, declares the LORD.
ئێستا باوباپیرانتان لەکوێن؟ هەروەها پێغەمبەرەکان، ئایا هەتاهەتایە دەژین؟ 5
Where are your fathers now? And the prophets, do they live forever?
بەڵام فەرمایشت و فەرزەکانم کە بەندە پێغەمبەرەکانم پێ ڕاسپارد، ئایا بە باوباپیرانتان نەگەیشت؟ «ئینجا تۆبەیان کرد و گوتیان:”هەروەک ئەوەی یەزدانی سوپاسالار مەبەستی بوو پێمانی بکات، بەپێی ڕەفتار و نەریتەکانمان، ئاوای پێ کردین.“» 6
But did not My words and My statutes, which I commanded My servants the prophets, overtake your fathers? They repented and said, ‘Just as the LORD of Hosts purposed to do to us according to our ways and deeds, so He has done to us.’”
لە بیست و چواری یازدە کە مانگی شوباتە لە دووەم ساڵی داریوش، پەیامی یەزدان بۆ زەکەریای پێغەمبەر کوڕی بەرەخیای کوڕی عیدۆ هات. 7
On the twenty-fourth day of the eleventh month, the month of Shebat, in the second year of Darius, the word of the LORD came to the prophet Zechariah son of Berechiah, the son of Iddo.
لە شەودا بینینێکم بۆ ئاشکرا کرا: لەبەردەمم پیاوێک سواری ئەسپێکی سوور بووە. پیاوەکە لە شیوێک لەنێو دار مۆردەکان ڕاوەستاوە، لە پشتییەوە ئەسپی سوور و زەرد و سپی هەبوو. 8
I looked out into the night and saw a man riding on a red horse. He was standing among the myrtle trees in the hollow, and behind him were red, sorrel, and white horses.
ئینجا پرسیارم کرد: «گەورەم، ئەمانە چین؟» ئەو فریشتەیەی کە قسەی لەگەڵم دەکرد وەڵامی دامەوە: «من پیشانت دەدەم ئەمانە چین.» 9
“What are these, my lord?” I asked. And the angel who was speaking with me replied, “I will show you what they are.”
ئینجا ئەو پیاوەی لەنێو دار مۆردەکان ڕاوەستا بوو فەرمووی: «ئەمانە ئەوانەن کە یەزدان ناردوونی تاکو بەناو زەویدا بگەڕێن.» 10
Then the man standing among the myrtle trees explained, “They are the ones the LORD has sent to patrol the earth.”
ئینجا وەڵامی فریشتەکەی یەزدانیان دایەوە ئەوەی لەنێو دار مۆردەکان وەستابوو و گوتیان: «بەناو زەویدا گەڕاین، هەموو زەوی حەساوەتەوە و لە ئارامیدایە.» 11
And the riders answered the angel of the LORD who was standing among the myrtle trees, “We have patrolled the earth, and behold, all the earth is at rest and tranquil.”
ئینجا فریشتەکەی یەزدان فەرمووی: «ئەی یەزدانی سوپاسالار، هەتا کەی تۆ بەزەییت بە ئۆرشەلیم و شارۆچکەکانی یەهودا نایەتەوە کە ئەم حەفتا ساڵە لێیان تووڕە بوویت؟» 12
Then the angel of the LORD said, “How long, O LORD of Hosts, will You withhold mercy from Jerusalem and the cities of Judah, with which You have been angry these seventy years?”
یەزدانیش بە قسەی خۆش و دڵدانەوە وەڵامی ئەو فریشتەیەی دایەوە کە قسەی لەگەڵم دەکرد. 13
So the LORD spoke kind and comforting words to the angel who was speaking with me.
ئینجا ئەو فریشتەیەی قسەی لەگەڵ دەکردم پێی گوتم: «ئەم پەیامە ڕابگەیەنە: یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت:”خۆشەویستییەکی بێ پایانم بۆ ئۆرشەلیم و سییۆن هەیە. 14
Then the angel who was speaking with me said, “Proclaim this word: This is what the LORD of Hosts says: ‘I am very jealous for Jerusalem and Zion,
زۆریش لەو نەتەوانە تووڕەم کە لەخۆڕازین. من کەمێک تووڕە بووم، بەڵام ئەوان لە سزادانەکە درێژدادڕییان کرد.“ 15
but I am fiercely angry with the nations that are at ease. For I was a little angry, but they have added to the calamity.’
«لەبەر ئەوە یەزدان ئەمە دەفەرموێت:”بە بەزەییەوە دەگەڕێمەوە بۆ ئۆرشەلیم و لەوێ ماڵەکەم بنیاد دەنرێتەوە. گوریسی پێوانەش بەسەر ئۆرشەلیمدا ڕادەکێشرێت.“ئەوە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە. 16
Therefore this is what the LORD says: ‘I will return to Jerusalem with mercy, and there My house will be rebuilt, declares the LORD of Hosts, and a measuring line will be stretched out over Jerusalem.’
«هەروەها ڕایبگەیەنە: یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت:”دیسان شارۆچکەکانم سەرڕێژ دەبن لە خێروخۆشی، یەزدان دووبارە دڵی سییۆن دەداتەوە و ئۆرشەلیم هەڵدەبژێرێتەوە.“» 17
Proclaim further that this is what the LORD of Hosts says: ‘My cities will again overflow with prosperity; the LORD will again comfort Zion and choose Jerusalem.’”
پاشان چاوم هەڵبڕی و بینیم چوار قۆچ لەبەردەمم بوون. 18
Then I looked up and saw four horns.
لەو فریشتەیەم پرسی کە قسەی لەگەڵ دەکردم: «ئەمانە چین؟» ئەویش وەڵامی دامەوە: «ئەمانە ئەو قۆچانەن کە یەهودا و ئیسرائیل و ئۆرشەلیمیان پەرتوبڵاو کردەوە.» 19
So I asked the angel who was speaking with me, “What are these?” And he told me, “These are the horns that have scattered Judah, Israel, and Jerusalem.”
ئینجا یەزدان چوار پیشەوەری پیشان دام. 20
Then the LORD showed me four craftsmen.
پرسیارم کرد: «ئەمانە هاتوون چی بکەن؟» ئەویش وەڵامی دامەوە: «ئەمانە ئەو قۆچانەن کە یەهودایان پەرتوبڵاو کردەوە، تاکو کەس نەتوانێت سەری بەرز بکاتەوە، بەڵام ئەمانە هاتوون تاکو بیانتۆقێنن و قۆچەکانی نەتەوەکان فڕێبدەن، ئەوانەی قۆچیان بەسەر خاکی یەهودا بەرزکردووەتەوە بۆ پەرتوبڵاوکردنی خەڵکەکەی.» 21
“What are these coming to do?” I asked. And He replied, “These are the horns that scattered Judah so that no one could raise his head; but the craftsmen have come to terrify them and throw down these horns of the nations that have lifted up their horns against the land of Judah to scatter it.”

< زەکەریا 1 >