< زەکەریا 9 >

ئەمە فەرمایشتی یەزدانە بە سروش لە دژی خاکی حەدراخ و لە دیمەشق دەمێنێتەوە، چونکە هەموو خەڵک و هۆزەکانی ئیسرائیل چاویان لە یەزدانە. 1
Et Udsagn: HERRENs Ord er over Hadraks Land, i Damaskus slår det sig ned - thi Aram forbrød sig mod HERREN - det er over alle, som hader Israel,
هەروەها لە دژی حەماتی هاوسنووری، لە دژی سور و سەیدایە، کە ئەوانە زۆر دانان. 2
også over Hamat, som grænser dertil, Tyrus og Zidon, thi det er såre viist.
سور قەڵای بۆ خۆی بنیاد نا، زیوی وەک خۆڵ خڕکردەوە، زێڕیش وەک قوڕی کۆڵانەکان. 3
Tyrus bygged sig en Fæstning og ophobed Sølv som Støv og Guld som Gadeskarn.
بەڵام پەروەردگار دەستی بەسەردا دەگرێت و لە دەریا هێزەکەی لەناودەبات، هەروەها بە ئاگر دەسووتێنرێت. 4
Se, Herren vil tage det i Eje og styrte dets Bolværk i Havet. det selv skal fortæres af Ild.
ئەسقەلان دەیبینێت و دەترسێت، غەزەش زۆر بە ئازار دەبێت، عەقرۆنیش، چونکە هیواکانی مایەی شەرمەزارین. غەزە پاشاکەی لەدەست دەدات، ئەسقەلانیش ئاوەدانی تێدا نامێنێت. 5
Askalon ser det og frygter, Gaza og Ekron skælver voldsomt, thi Håbet brast. Gaza mister sin Konge, i Askalon skal ingen bo,
خەڵکی زۆڵ ئەشدۆد داگیر دەکەن، لووتبەرزی فەلەستییەکان لەناودەبەم. 6
i Asdod skal Udskud bo, Jeg gør Ende på Filisterens Hovmod,
گۆشتی بە خوێنەوە لەبەردەمیان لادەبەم و خواردنی قەدەغەکراو لەبەر ددانەکانیان. ئەو فەلەستییانەش کە دەمێننەوە دێنە پاڵ خوداکەمان و وەک هۆزێک دەبن لە یەهودا و عەقرۆنیش وەک یەبوسییەکان. 7
tager Blodet ud af hans Mund og Væmmelsen bort fra hans Tænder. Også han bliver reddet for vor Gud, han bliver som en Slægt i Juda, Ekron som, en, Jebusit.
بەڵام لە چواردەوری پەرستگاکەم هەڵدەدەم، بۆ پارێزگاریکردن لە چەتە. ئیتر هەرگیز سەرکاری بێگاری نایەتە سەریان، چونکە ئێستا چاوم لەسەریانە. 8
Som en Vagt lejrer jeg mig formit Hus mod dem, som kommer og går; aldrig mer skal en Voldsmand gå igennem deres Land, thi nu har jeg set det med mine egne Øjne.
ئەی شاری سییۆن، زۆر دڵخۆش بە! ئەی شاری ئۆرشەلیم، هاواری خۆشی بکە! ئەوەتا پاشاکەت دێتە لات، دادپەروەرە و ڕزگارکەرە، بێفیزە و سواری ماکەرێک و جاشی ماکەرێک بووە. 9
Fryd dig såre, Zions Datter, råb med Glæde, Jerusalems Datter! Se, din Konge kommer til dig. Retfærdig og sejrrig er han, ydmyg, ridende på et Æsel, på en Asenindes Føl.
گالیسکەی جەنگ لە ئەفرایم لەناودەبەم و ئەسپیش لە ئۆرشەلیم، کەوانی جەنگ دەشکێنرێت. ئەو پاشایە ئاشتی بۆ گەلان ڕادەگەیەنێت، فەرمانڕەوایەتییەکەی لە دەریاوە بۆ دەریایە و لە ڕووباری فوراتیشەوە هەتا ئەوپەڕی زەوییە. 10
Han udrydder Vognene af Efraim, Hestene af Jerusalem, Stridsbuerne ryddes til Side. Hans Ord stifter Fred mellem Folkene, han hersker fra Hav til Hav, fra Floden til Jordens Ende.
هەروەها بۆ تۆش، لەبەر خوێنی پەیمانەکەم لەگەڵ تۆ، دیلەکانت لە بیری بێ ئاو بەڕەڵا دەکەم. 11
For Pagtblodets Skyld vil jeg også slippe dine Fanger ud, ja ud af den vandløse Brønd.
ئەی ئەو دیلانەی هیواتان هەیە، بگەڕێنەوە قەڵاکانتان، ئەمڕۆ من ڕایدەگەیەنم کە دوو هێندە قەرەبووتان دەکەمەوە. 12
Hjem til Borgen, I Fanger med Håb! Også i Dag forkyndes: Jeg giver dig tvefold Bod!
من یەهودام وەک کەوانەکەی خۆم چەماندووەتەوە، ئەفرایمم کردووەتە تیرەکانم، ئەی سییۆن، کوڕەکانی تۆم ڕاپەڕندووە، لە دژی کوڕەکانی تۆ، ئەی یۆنان، تۆم کردووە بە شمشێری پاڵەوان. 13
Thi jeg spænder mig Juda som Bue, lægger Efraim på som Pil og vækker dine Sønner, Zion, imod dine Sønner, Javan. Jeg gør dig som Heltens Sværd.
ئینجا یەزدان لەسەر سەریانەوە دەردەکەوێت، تیرەکەی وەک بروسک دەبریسکێتەوە. یەزدانی باڵادەست فوو بە کەڕەنادا دەکات، بەناو گەردەلوولەکانی باشووردا دەڕوات، 14
Over dem viser sig Herren, hans Pil farer ud som et Lyn. Den Herre HERREN støder i Horn, skrider frem i Søndenstorm;
یەزدانی سوپاسالار گەلەکەی دەپارێزێت. بە بەردی قۆچەقانی دوژمن تێکدەشکێنن، دەخۆنەوە و دەنەڕێنن هەروەک شەرابیان نۆشی بێت، وەک تاسی خوێنپرژێن پڕ دەبن، کە بۆ پرژاندنی گۆشەکانی قوربانگا بەکاردێت. 15
dem værner Hærskarers HERRE. De opæder, nedtramper Slyngekasterne, drikker deres Blod som Vin og fyldes som Offerskålen, som Alterets Hjørner.
لەو ڕۆژەدا یەزدانی پەروەردگاریان ڕزگاریان دەکات، هەروەک شوان مێگەلەکەی دەپارێزێت. لە خاکەکەی خۆی دەیانڕازێنێتەوە وەک بەردی گرانبەهای تاج. 16
HERREN deres Gud skal på denne Dag frelse dem som sit Folks Hjord; thi de er Kronesten, der funkler over hans Land.
چەند سەرنجڕاکێش و جوان دەبێت! دانەوێڵە گەشە بە لاوەکان دەکات و شەرابی نوێش بە پاکیزەکان. 17
Hvor det er dejligt, hvor skønt! Thi Korn giver blomstrende Ungersvende, Most giver blomstrende Møer.

< زەکەریا 9 >