< زەکەریا 9 >
ئەمە فەرمایشتی یەزدانە بە سروش لە دژی خاکی حەدراخ و لە دیمەشق دەمێنێتەوە، چونکە هەموو خەڵک و هۆزەکانی ئیسرائیل چاویان لە یەزدانە. | 1 |
神諭:上主的話臨於哈得辣客地,停在大馬士革,因為阿蘭的眼珠也像以色列的各支派一樣,是屬於上主的。
هەروەها لە دژی حەماتی هاوسنووری، لە دژی سور و سەیدایە، کە ئەوانە زۆر دانان. | 2 |
哈瑪特也要屬於衪的版圖,還有極其明智的漆東。
سور قەڵای بۆ خۆی بنیاد نا، زیوی وەک خۆڵ خڕکردەوە، زێڕیش وەک قوڕی کۆڵانەکان. | 3 |
提洛為自己建築了碉堡,堆積的銀子多如塵土,金子像街市上的泥土。
بەڵام پەروەردگار دەستی بەسەردا دەگرێت و لە دەریا هێزەکەی لەناودەبات، هەروەها بە ئاگر دەسووتێنرێت. | 4 |
看,吾主必要佔據她,把她的財富拋入海中;她必為火所吞滅。
ئەسقەلان دەیبینێت و دەترسێت، غەزەش زۆر بە ئازار دەبێت، عەقرۆنیش، چونکە هیواکانی مایەی شەرمەزارین. غەزە پاشاکەی لەدەست دەدات، ئەسقەلانیش ئاوەدانی تێدا نامێنێت. | 5 |
阿市克隆見了,必要害怕;迦薩也要極度戰憟,厄龍隆也是如此,因為依賴的,遭受了羞辱。
خەڵکی زۆڵ ئەشدۆد داگیر دەکەن، لووتبەرزی فەلەستییەکان لەناودەبەم. | 6 |
迦薩的君王必要喪亡,阿市刻隆沒有人居住。當我這樣消除了培肋舍特人的傲慢,
گۆشتی بە خوێنەوە لەبەردەمیان لادەبەم و خواردنی قەدەغەکراو لەبەر ددانەکانیان. ئەو فەلەستییانەش کە دەمێننەوە دێنە پاڵ خوداکەمان و وەک هۆزێک دەبن لە یەهودا و عەقرۆنیش وەک یەبوسییەکان. | 7 |
由他的口中除去血的祭肉,從他的牙齒間除去可憎的祭肉之後,他的遺民也必要歸屬於我們的天主,有如猶大中的一個家族;厄刻龍也必像耶步斯人。
بەڵام لە چواردەوری پەرستگاکەم هەڵدەدەم، بۆ پارێزگاریکردن لە چەتە. ئیتر هەرگیز سەرکاری بێگاری نایەتە سەریان، چونکە ئێستا چاوم لەسەریانە. | 8 |
我要我的自作營寨,防禦往來的人,不再讓殘暴者由他們中間經過,因為如今我要親眼防守。
ئەی شاری سییۆن، زۆر دڵخۆش بە! ئەی شاری ئۆرشەلیم، هاواری خۆشی بکە! ئەوەتا پاشاکەت دێتە لات، دادپەروەرە و ڕزگارکەرە، بێفیزە و سواری ماکەرێک و جاشی ماکەرێک بووە. | 9 |
熙雍女子,妳應盡量喜樂! 耶路撒冷女子,妳應該歡呼! 看,妳君王到妳這裏來,衪是正義的,勝利的,謙遜的,騎在驢上,騎在驢駒上。
گالیسکەی جەنگ لە ئەفرایم لەناودەبەم و ئەسپیش لە ئۆرشەلیم، کەوانی جەنگ دەشکێنرێت. ئەو پاشایە ئاشتی بۆ گەلان ڕادەگەیەنێت، فەرمانڕەوایەتییەکەی لە دەریاوە بۆ دەریایە و لە ڕووباری فوراتیشەوە هەتا ئەوپەڕی زەوییە. | 10 |
衪由厄弗辣因剷除戰車,從耶路撒冷除掉戰馬,作戰的弓箭也要被消滅;衪要向萬民宣佈和平,衪的權柄由這海到那海,從大河直到地極。
هەروەها بۆ تۆش، لەبەر خوێنی پەیمانەکەم لەگەڵ تۆ، دیلەکانت لە بیری بێ ئاو بەڕەڵا دەکەم. | 11 |
妳,熙雍女子! 因了妳盟約的血,我要從無水的地牢中釋放好的俘虜。
ئەی ئەو دیلانەی هیواتان هەیە، بگەڕێنەوە قەڵاکانتان، ئەمڕۆ من ڕایدەگەیەنم کە دوو هێندە قەرەبووتان دەکەمەوە. | 12 |
懷著希望的俘虜,必要回到妳這裏。熙雍女子! 我必雙倍償還妳在充軍之日所遭受的一切,
من یەهودام وەک کەوانەکەی خۆم چەماندووەتەوە، ئەفرایمم کردووەتە تیرەکانم، ئەی سییۆن، کوڕەکانی تۆم ڕاپەڕندووە، لە دژی کوڕەکانی تۆ، ئەی یۆنان، تۆم کردووە بە شمشێری پاڵەوان. | 13 |
因為我要以3作我張開的弓,以厄弗辣因作我弓上的箭。熙雍! 我要鼓勵妳的子民,使妳有如勇士的劍,為攻擊雅汪子民。
ئینجا یەزدان لەسەر سەریانەوە دەردەکەوێت، تیرەکەی وەک بروسک دەبریسکێتەوە. یەزدانی باڵادەست فوو بە کەڕەنادا دەکات، بەناو گەردەلوولەکانی باشووردا دەڕوات، | 14 |
上主必要在他們上面出現,像閃電一般射出衪的箭;吾主上主必要吹起號角,乘著南方的旋風前來。
یەزدانی سوپاسالار گەلەکەی دەپارێزێت. بە بەردی قۆچەقانی دوژمن تێکدەشکێنن، دەخۆنەوە و دەنەڕێنن هەروەک شەرابیان نۆشی بێت، وەک تاسی خوێنپرژێن پڕ دەبن، کە بۆ پرژاندنی گۆشەکانی قوربانگا بەکاردێت. | 15 |
萬軍的上主必保衛他們,使他們前進,踐踏石的人;他們必要喝他們的血,有如喝酒;飽享鮮血,有如祭壇的四角。
لەو ڕۆژەدا یەزدانی پەروەردگاریان ڕزگاریان دەکات، هەروەک شوان مێگەلەکەی دەپارێزێت. لە خاکەکەی خۆی دەیانڕازێنێتەوە وەک بەردی گرانبەهای تاج. | 16 |
到那一天,上主他們的天主,必要拯救他們,要牧放衪的百姓,有如牧羊群;他們將如王冠上的寶石,在衪的地上閃爍。
چەند سەرنجڕاکێش و جوان دەبێت! دانەوێڵە گەشە بە لاوەکان دەکات و شەرابی نوێش بە پاکیزەکان. | 17 |
那時,此地是多麼幸福,多麼美麗! 五榖滋養少男;新酒培育少處女。