< زەکەریا 6 >

جارێکی دیکە چاوم هەڵبڕی بینیم لەبەردەمم چوار گالیسکەی جەنگی لەنێوان دوو کێوەوە دێنە دەرەوە، کێوەکانیش بڕۆنز بوون. 1
Majd megfordulék és felemelém szemeimet, és látám, hogy ímé négy szekér jön vala ki két hegy közül, és azok a hegyek ércz-hegyek.
گالیسکەی یەکەم ئەسپی سووری پێوە بوو، دووەم ئەسپی ڕەش، 2
Az első szekérben veres lovak, a második szekérben fekete lovak;
سێیەم ئەسپی سپی، چوارەم ئەسپی بەڵەک، هەموویان ئەسپی بەهێز بوون. 3
És a harmadik szekérben fehér lovak; a negyedik szekérben pedig tarka lovak, erősek.
لەو فریشتەیەم پرسی کە قسەی لەگەڵ دەکردم: «گەورەم، ئەمانە چین؟» 4
És megszólalék, és mondám az angyalnak, a ki beszél vala velem: Mik ezek, Uram?
فریشتەکەش وەڵامی دامەوە و پێی گوتم: «ئەمانە چوار ڕۆحەکەی ئاسمانن خزمەتی پەروەردگاری هەموو زەوی دەکەن و هاتوونەتە دەرەوە. 5
Az angyal felele, és mondá nékem: Ezek az égnek négy szele, jőnek az egész föld Ura mellett való szolgálatukból.
ئەو گالیسکەیەی ئەسپە ڕەشەکانی پێوەیە بۆ خاکی باکوور دەچێت، ئەوەی ئەسپە سپییەکانیشی پێوەیە بەرەو ڕۆژئاوا، ئەوەی ئەسپە بەڵەکەکانیشی پێوەیە بۆ خاکی باشوور دەچێت.» 6
A melyben a fekete lovak vannak, észak földére mennek, és a fehérek mennek utánok, a tarkák pedig a dél földére mennek;
کاتێک ئەسپە بەهێزەکان چوونە دەرەوە، بە پەرۆشەوە بوون کە بەسەر زەویدا بگەڕێن، ئەویش فەرمووی: «بڕۆن و بەناو زەویدا بگەڕێن.» ئەوانیش بەناو زەویدا گەڕان. 7
Az erősek is mennek és kivánják eljárni a földet. És mondá: Menjetek, járjátok el a földet; és eljárák a földet.
ئینجا هاواری لێکردم و پێی گوتم: «ببینە ئەوانەی بۆ خاکی باکوور دەچن، ڕۆحی منیان لە خاکی باکووردا ئارام کردەوە.» 8
Majd híva engem, és beszéle velem, mondván: Lásd! Az észak földére menők lecsendesíték lelkemet északnak földén.
پاشان فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات و فەرمووی: 9
És szóla az Úr hozzám, mondván:
«زێڕ و زیو لە حەلدەی و تۆڤییاهو و یەدایا وەربگرە، ئەو ڕاپێچکراوانەی لە بابلەوە گەڕاونەتەوە. هەر ئەو ڕۆژە بڕۆ ماڵی یۆشیای کوڕی سەفەنیا. 10
Végy a számkivetésből valóktól: Heldaitól, Tóbiástól és Jedajától; és menj be azon a napon, menj be Jósiának, a Sefániás fiának házába, a kik Babilonból jöttenek,
زێڕ و زیو وەربگرە و تاجێک دروستبکە، لەسەری یەشوعی کوڕی یەهۆچاداقی سەرۆک کاهینی بنێ. 11
Végy ugyanis ezüstöt és aranyat, és csinálj koronákat, és tedd Jósuának, a Jehosadák fiának, a főpapnak fejére!
پێی بڵێ، یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت:”ئەوەتا ئەو پیاوەی ناوی لقە، لە جێی خۆیەوە لق دەردەکات و پەرستگای یەزدان بنیاد دەنێت. 12
És szólj néki, mondván: Ezt mondja a Seregeknek Ura, mondván: Ímé, egy férfiú, a neve Csemete, mert csemete támad belőle, és megépíti az Úrnak templomát!
ئەو ئەو کەسەیە کە پەرستگای یەزدان بنیاد دەنێت، شکۆمەندی هەڵدەگرێت، لەسەر تەختەکەی دادەنیشێت فەرمانڕەوایەتی دەکات. هەروەها دەبێتە کاهین لەسەر تەختەکەی، ئیتر فەرمانڕەوایەتی خۆی لەگەڵ کاهینیێتییەکەی دەگونجێنێت.“ 13
Mert ő fogja megépíteni az Úrnak templomát, és nagy lesz az ő dicsősége, és ülni és uralkodni fog az ő székében, és pap is lesz az ő székében, és békesség tanácsa lesz kettőjük között.
تاجەکەش دەدرێتە حەلدەی و تۆڤییاهو و یەدایا و حینی کوڕی سەفەنیا، وەک یادگاری لە پەرستگای یەزدان. 14
És a koronák legyenek Hélemnek, Tóbiásnak, Jedajának és Hénnek, a Sefániás fiának emlékjelei az Úr templomában.
هەروەها ئەوانەی دوورن دێن بۆ بنیادنانی پەرستگای یەزدان، ئێوەش دەزانن کە یەزدانی سوپاسالار منی بۆ لای ئێوە ناردووە. ئەمە دەبێت ئەگەر بە تەواوەتی گوێڕایەڵی یەزدانی پەروەردگارتان بن.» 15
És a messzelakók eljőnek és építenek az Úr templomában, és megtudjátok, hogy a Seregeknek Ura küldött el engem hozzátok. Így lesz, ha hallgattok az Úrnak, a ti Isteneteknek szavára!

< زەکەریا 6 >