< زەکەریا 6 >
جارێکی دیکە چاوم هەڵبڕی بینیم لەبەردەمم چوار گالیسکەی جەنگی لەنێوان دوو کێوەوە دێنە دەرەوە، کێوەکانیش بڕۆنز بوون. | 1 |
Potom opět pozdvihna očí svých, viděl jsem, a aj, čtyři vozové vycházeli z prostředku dvou hor, hory pak ty byly hory ocelivé.
گالیسکەی یەکەم ئەسپی سووری پێوە بوو، دووەم ئەسپی ڕەش، | 2 |
V prvním voze byli koni ryzí, a v druhém voze byli koni vraní,
سێیەم ئەسپی سپی، چوارەم ئەسپی بەڵەک، هەموویان ئەسپی بەهێز بوون. | 3 |
V voze pak třetím koni bílí, a v voze čtvrtém koni strakatí a hnědí.
لەو فریشتەیەم پرسی کە قسەی لەگەڵ دەکردم: «گەورەم، ئەمانە چین؟» | 4 |
Tedy odpovídaje, řekl jsem andělu, kterýž mluvil se mnou: Co tyto věci, pane můj?
فریشتەکەش وەڵامی دامەوە و پێی گوتم: «ئەمانە چوار ڕۆحەکەی ئاسمانن خزمەتی پەروەردگاری هەموو زەوی دەکەن و هاتوونەتە دەرەوە. | 5 |
I odpověděl anděl ten a řekl mi: To jsou čtyři větrové nebeští, vycházející odtud, kdež stáli před Panovníkem vší země.
ئەو گالیسکەیەی ئەسپە ڕەشەکانی پێوەیە بۆ خاکی باکوور دەچێت، ئەوەی ئەسپە سپییەکانیشی پێوەیە بەرەو ڕۆژئاوا، ئەوەی ئەسپە بەڵەکەکانیشی پێوەیە بۆ خاکی باشوور دەچێت.» | 6 |
Koni vraní zapřežení vycházejí do země půlnoční, a bílí vycházejí za nimi, strakatí pak vycházejí do země polední.
کاتێک ئەسپە بەهێزەکان چوونە دەرەوە، بە پەرۆشەوە بوون کە بەسەر زەویدا بگەڕێن، ئەویش فەرمووی: «بڕۆن و بەناو زەویدا بگەڕێن.» ئەوانیش بەناو زەویدا گەڕان. | 7 |
Hnědí také vyšedše, chtěli jíti, aby schodili zemi. Protož řekl: Jděte, schoďte zemi. I schodili zemi.
ئینجا هاواری لێکردم و پێی گوتم: «ببینە ئەوانەی بۆ خاکی باکوور دەچن، ڕۆحی منیان لە خاکی باکووردا ئارام کردەوە.» | 8 |
A povolav mne, mluvil ke mně, řka: Aj ti, kteříž vyšli do země půlnoční, spokojili ducha mého v zemi půlnoční.
پاشان فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات و فەرمووی: | 9 |
I stalo se slovo Hospodinovo ke mně, řkoucí:
«زێڕ و زیو لە حەلدەی و تۆڤییاهو و یەدایا وەربگرە، ئەو ڕاپێچکراوانەی لە بابلەوە گەڕاونەتەوە. هەر ئەو ڕۆژە بڕۆ ماڵی یۆشیای کوڕی سەفەنیا. | 10 |
Vezmi od zajatých, od Cheldaje a od Tobiáše a od Jedaiáše, (a přijdeš ty téhož dne, a vejdeš do domu Joziáše syna Sofoniášova), kteříž jdou z Babylona,
زێڕ و زیو وەربگرە و تاجێک دروستبکە، لەسەری یەشوعی کوڕی یەهۆچاداقی سەرۆک کاهینی بنێ. | 11 |
Vezmi, pravím, stříbro a zlato, a udělej koruny, a vstav na hlavu Jozue syna Jozadakova, kněze nejvyššího.
پێی بڵێ، یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت:”ئەوەتا ئەو پیاوەی ناوی لقە، لە جێی خۆیەوە لق دەردەکات و پەرستگای یەزدان بنیاد دەنێت. | 12 |
A mluviti budeš k němu, řka: Takto praví Hospodin zástupů, řka: Aj muž, jehož jméno jest Výstřelek, kterýž z místa svého pučiti se bude, ten vystaví chrám Hospodinův.
ئەو ئەو کەسەیە کە پەرستگای یەزدان بنیاد دەنێت، شکۆمەندی هەڵدەگرێت، لەسەر تەختەکەی دادەنیشێت فەرمانڕەوایەتی دەکات. هەروەها دەبێتە کاهین لەسەر تەختەکەی، ئیتر فەرمانڕەوایەتی خۆی لەگەڵ کاهینیێتییەکەی دەگونجێنێت.“ | 13 |
Nebo ten má vystavěti chrám Hospodinův, a tentýž zase přinese slávu, a seděti a panovati bude na trůnu svém, a bude knězem na trůnu svém, a rada pokoje bude mezi nimi oběma.
تاجەکەش دەدرێتە حەلدەی و تۆڤییاهو و یەدایا و حینی کوڕی سەفەنیا، وەک یادگاری لە پەرستگای یەزدان. | 14 |
Budou pak ty koruny Chelemovi, a Tobiášovi, a Jedaiášovi, a Chenovi synu Sofoniášovu na památku v chrámě Hospodinově.
هەروەها ئەوانەی دوورن دێن بۆ بنیادنانی پەرستگای یەزدان، ئێوەش دەزانن کە یەزدانی سوپاسالار منی بۆ لای ئێوە ناردووە. ئەمە دەبێت ئەگەر بە تەواوەتی گوێڕایەڵی یەزدانی پەروەردگارتان بن.» | 15 |
Nebo dalecí přijdou, a budou stavěti chrám Hospodinův, i zvíte, že Hospodin zástupů poslal mne k vám. A to se stane, jestliže skutečně poslouchati budete hlasu Hospodina Boha svého.