< زەکەریا 12 >
ئەمە فەرمایشتی یەزدانە بە سروش سەبارەت بە ئیسرائیل. یەزدان، ئەوەی کە ئاسمانی ڕاخستووە، زەوی دامەزراندووە، شێوەی ڕۆحی مرۆڤی لە ناخی مرۆڤدا کێشاوە، ئەمە دەفەرموێت: | 1 |
Dette utsagn er Herrens ord om Israel. Så sier Herren, som utspente himmelen og grunnfestet jorden og dannet menneskets ånd i hans indre:
«من خەریکم ئۆرشەلیم دەکەمە جامێک هەموو گەلانی دەوروبەری سەرخۆش دەکات. یەهودا و ئۆرشەلیمیش گەمارۆ دەدرێن. | 2 |
Se, jeg gjør Jerusalem til en tumleskål for alle folkene rundt omkring; også over Juda skal det gå ut når Jerusalem blir kringsatt.
لەو ڕۆژەدا کاتێک هەموو گەلانی زەوی لە دژی ئەو کۆدەبنەوە، ئۆرشەلیم بۆ هەموو گەلان دەکەمە بەردێکی قورس. ئەوەی بییەوێت بیجوڵێنێت خۆی بریندار دەکات.» | 3 |
Og det skal skje på den dag at jeg vil gjøre Jerusalem til en sten å løfte på for alle folkene; alle som løfter på den, skal såre sig selv. Ja, alle jordens hedningefolk skal samle sig mot det.
یەزدان دەفەرموێت: «لەو ڕۆژەدا هەموو ئەسپێک تووشی سەرلێشێوان دەکەم و سوارەکەشی تووشی شێتی دەکەم. چاودێری بنەماڵەی یەهودا دەکەم، هەموو ئەسپی گەلان تووشی کوێری دەکەم. | 4 |
På den dag, sier Herren, vil jeg slå hver hest med skyhet og dens rytter med vanvidd; men over Judas hus vil jeg oplate mine øine, og alle folkenes hester vil jeg slå med blindhet.
ئینجا سەرکردەکانی یەهودا لە دڵی خۆیاندا دەڵێن:”خەڵکی ئۆرشەلیم بەهێزن، چونکە یەزدانی سوپاسالار خودایانە.“ | 5 |
Og Judas stammehøvdinger skal si i sitt hjerte: Vår styrke er Jerusalems innbyggere ved Herren, hærskarenes Gud, deres Gud.
«لەو ڕۆژەدا سەرکردەکانی یەهودا وەک ئاگردانێک لێ دەکەم لەنێو کۆمەڵە دار و وەک مەشخەڵێکی ئاگر لەنێو مەڵۆ، جا بەلای ڕاست و بەلای چەپدا دەست دەکەن بە خواردنی هەموو گەلانی دەوروبەریان، بەڵام ئۆرشەلیم لە جێی خۆی بە سەلامەتی دەمێنێتەوە. | 6 |
På den dag vil jeg gjøre Judas stammehøvdinger lik et fyrfat mellem vedtrær og et ildbluss blandt kornbånd, og de skal fortære alle folkene rundt omkring, til høire og til venstre; og Jerusalem-folket skal fremdeles bli på sitt sted, i Jerusalem.
«یەزدان سەرەتا گەلی یەهودا ڕزگار دەکات، بۆ ئەوەی شان و شکۆی بنەماڵەی داود و خەڵکی ئۆرشەلیم لەسەر یەهودا گەورەتر نەبن. | 7 |
Og Herren skal frelse Judas telter først, forat ikke Davids hus og Jerusalems innbyggere skal ha større herlighet enn Juda.
لەو ڕۆژەدا یەزدان دانیشتووانی ئۆرشەلیم دەپارێزێت، ئەوەی لاوازە لەنێویان وەک داودی لێدێت، ماڵی داودیش وەک خودای لێدێت، وەک فریشتەی یەزدان لەپێشیان دەڕوات. | 8 |
På den dag skal Herren verne Jerusalems innbyggere, og den iblandt dem som snubler, skal på den dag være som David, og Davids hus skal være som Gud, som Herrens engel foran dem.
لەو ڕۆژەدا مکوڕ دەبم لەسەر لەناوبردنی هەموو ئەو نەتەوانەی کە هێرش دەکەنە سەر ئۆرشەلیم. | 9 |
Og på den dag vil jeg søke å ødelegge alle de hedningefolk som drar mot Jerusalem.
«ڕۆحی میهرەبانی و پاڕانەوە بەسەر بنەماڵەی داود و بەسەر دانیشتووانی ئۆرشەلیمدا دەبارێنم. جا تەماشای من دەکەن، ئەوەی کە ڕمیان لێداوە، هەروەها شیوەنی بۆ دەگێڕن وەک کەسێک شیوەن بۆ تاقانەکەی بگێڕێت، زۆر دەگریێن، هەروەک گریان بۆ نۆبەرەیەک. | 10 |
Men over Davids hus og over Jerusalems innbyggere vil jeg utgyde nådens og bønnens ånd, og de skal skue op til mig som de har gjennemstunget; og de skal sørge over ham som en sørger over sin enbårne sønn, og klage sårt over ham som en klager over sin førstefødte.
لەو ڕۆژەدا شیوەنێکی گەورە لە ئۆرشەلیم دەبێت، وەک شیوەنی هەدەد ڕیمۆن لە دەشتی مەگیدۆ. | 11 |
På den dag skal sorgen bli stor i Jerusalem, som sorgen over ulykken i Hadadrimmon i Megiddons dal.
خاکەکە شیوەن دەگێڕێت، خێڵ بە خێڵ هەریەکە و بە جیا: خێڵی بنەماڵەی داود و ژنەکانیان، خێڵی بنەماڵەی ناتان و ژنەکانیان، | 12 |
Og landet skal sørge, hver slekt for sig, Davids huses slekt for sig og deres kvinner for sig, Natans huses slekt for sig og deres kvinner for sig,
خێڵی بنەماڵەی لێڤی و ژنەکانیان، خێڵی شیمعی و ژنەکانیان. | 13 |
Levis huses slekt for sig og deres kvinner for sig, sime'ittenes slekt for sig og deres kvinner for sig,
هەموو ئەو خێڵانەی مابوونەوە خێڵ بە خێڵ بە جیا و ژنەکانیشیان بە جیا. | 14 |
og likeså alle de andre slekter, hver slekt for sig og deres kvinner for sig.