< زەکەریا 11 >

ئەی لوبنان، دەرگاکانت بکەرەوە، تاکو ئاگر دار ئورزەکانت بخوات! 1
黎巴嫩哪,开开你的门, 任火烧灭你的香柏树。
ئەی دار سنەوبەر، واوەیلا بکە، چونکە دار ئورز کەوت، دارە گەورەکان تێکشکێنران! ئەی دار بەڕووەکانی باشان، واوەیلا بکەن، چونکە دارستانە چڕەکان تێکدران! 2
松树啊,应当哀号; 因为香柏树倾倒,佳美的树毁坏。 巴珊的橡树啊,应当哀号, 因为茂盛的树林已经倒了。
گوێ لە واوەیلای شوانەکان بگرن، چونکە لەوەڕگا دەوڵەمەندەکانیان وێران بوون! گوێ لە نەڕەی شێرەکان بگرن، چونکە دەوەنەکانی ڕووباری ئوردون وێران بوون. 3
听啊,有牧人哀号的声音, 因他们荣华的草场毁坏了。 有少壮狮子咆哮的声音, 因约旦河旁的丛林荒废了。
یەزدانی پەروەردگارم ئەمە دەفەرموێت: «ئەو مێگەلەی بۆ سەربڕینە بیلەوەڕێنە. 4
耶和华—我的 神如此说:“你—撒迦利亚要牧养这将宰的群羊。
ئەوانەی دەیانکڕن و سەریان دەبڕن، سزاش نادرێن. فرۆشیارەکانیان دەڵێن:”ستایشی یەزدان دەکەم، کە دەوڵەمەندی کردم!“شوانەکانیان بەزەییان پێیاندا نایەتەوە.» 5
买他们的宰了他们,以自己为无罪;卖他们的说:‘耶和华是应当称颂的,因我成为富足。’牧养他们的并不怜恤他们。
یەزدان دەفەرموێت: «لەبەر ئەوە ئیتر بەزەییم بە دانیشتووانی خاکەکەدا نایەتەوە، بەڵکو هەریەکەیان دەدەمە دەست نزیکەکەی و پاشاکەی. ئەوان خاکەکە وێران دەکەن، کەسیش لە دەستی ئەوان دەرباز ناکەم.» 6
耶和华说:‘我不再怜恤这地的居民,必将这民交给各人的邻舍和他们王的手中。他们必毁灭这地,我也不救这民脱离他们的手。’”
ئەو مێگەلەم لەوەڕاند کە بۆ سەربڕینە، بە تایبەتی کڵۆڵترینی مەڕەکان. ئینجا دوو گۆچانم بۆ خۆم برد، یەکێکیانم ناونا «پەسەندی» و ئەوی دیکەشم ناونا «یەکگرتن» و مێگەلەکەم لەوەڕاند. 7
于是,我牧养这将宰的群羊,就是群中最困苦的羊。我拿着两根杖,一根我称为“荣美”,一根我称为“联索”。这样,我牧养了群羊。
لە یەک مانگدا هەر سێ شوانەکەم دەرکرد. مێگەلەکە ڕقی لێم بووەوە، من ئارامیم لێیان نەما و 8
一月之内,我除灭三个牧人,因为我的心厌烦他们;他们的心也憎嫌我。
فەرمووم: «ناتانلەوەڕێنم. ئەوەی مردار دەبێتەوە، با مردار ببێتەوە؛ ئەوەی لەناودەچێت، با لەناوبچێت؛ ئەوانەش کە دەمێننەوە، با گۆشتی یەکتری بخۆن.» 9
我就说:“我不牧养你们。要死的,由他死;要丧亡的,由他丧亡;余剩的,由他们彼此相食。”
ئینجا ئەو گۆچانەم برد کە ناوی «پەسەندی» بوو شکاندم، تاکو ئەو پەیمانەم هەڵوەشێنمەوە کە لەگەڵ هەموو گەلاندا بەستم. 10
我折断那称为“荣美”的杖,表明我废弃与万民所立的约。
لەو ڕۆژەدا پەیمانەکە هەڵوەشایەوە، بەو شێوەیە کڵۆڵترینی مەڕەکان، ئەوانەی چاویان تێبڕیبووم زانییان کە ئەوە فەرمایشتی یەزدان بووە. 11
当日就废弃了。这样,那些仰望我的困苦羊就知道所说的是耶和华的话。
ئینجا پێم گوتن: «ئەگەر پێتان باشە، کرێیەکەم بدەنێ، ئەگەر نا لێیگەڕێن.» ئینجا سی پارچە زیوی کرێیەکەی منیان کێشا. 12
我对他们说:“你们若以为美,就给我工价。不然,就罢了!”于是他们给了三十块钱作为我的工价。
یەزدان پێی فەرمووم: «فڕێیبدە بۆ گۆزەکەرەکە.» ئەو نرخە بەهادارەی کە منیان پێی هەڵسەنگاند! منیش سی پارچە زیوەکەم وەرگرت و فڕێمدا بۆ گۆزەکەرەکەی ناو ماڵی یەزدان. 13
耶和华吩咐我说:“要把众人所估定美好的价值丢给窑户。”我便将这三十块钱,在耶和华的殿中丢给窑户了。
ئینجا گۆچانەکەی دیکەم شکاند، کە ناوی «یەکگرتن» بوو، تاکو برایەتی نێوان یەهودا و ئیسرائیل هەڵبوەشێنمەوە. 14
我又折断称为“联索”的那根杖,表明我废弃犹大与以色列弟兄的情谊。
جا یەزدانم پێی فەرمووم: «جارێکی دیکە کەلوپەلی شوانێکی گێل بۆ خۆت ببە، 15
耶和华又吩咐我说:“你再取愚昧牧人所用的器具,
چونکە من شوانێک لە خاکەکە هەڵدەستێنمەوە کە گرنگی بە ونبووەکان نادات، لە ساواکان ناگەڕێت، بریندارەکان چارەسەر ناکات، ئەوانەی تەندروستییان باشە نایانلەوەڕێنێت، بەڵام گۆشتی قەڵەوەکان دەخوات و سمیان دەردێنێت. 16
因我要在这地兴起一个牧人。他不看顾丧亡的,不寻找分散的,不医治受伤的,也不牧养强壮的;却要吃肥羊的肉,撕裂它的蹄子。
«قوڕبەسەر شوانی هیچوپووچ، ئەوەی وازی لە مێگەلەکە هێناوە! با شمشێر لەسەر قۆڵ و چاوی ڕاستی بێت! با قۆڵی بە تەواوی وشک بێت و چاوی ڕاستی بە تەواوی کۆرە بێت!» 17
无用的牧人丢弃羊群有祸了! 刀必临到他的膀臂和右眼上。 他的膀臂必全然枯干; 他的右眼也必昏暗失明。”

< زەکەریا 11 >