< زەکەریا 11 >
ئەی لوبنان، دەرگاکانت بکەرەوە، تاکو ئاگر دار ئورزەکانت بخوات! | 1 |
黎巴嫩! 打開你的門,讓火來吞滅你的香柏!
ئەی دار سنەوبەر، واوەیلا بکە، چونکە دار ئورز کەوت، دارە گەورەکان تێکشکێنران! ئەی دار بەڕووەکانی باشان، واوەیلا بکەن، چونکە دارستانە چڕەکان تێکدران! | 2 |
松樹,哀號吧! 因為香柏已被伐倒,高大者已被摧毀;巴商的橡樹,哀號吧! 因為不可深入的樹林全已倒下。
گوێ لە واوەیلای شوانەکان بگرن، چونکە لەوەڕگا دەوڵەمەندەکانیان وێران بوون! گوێ لە نەڕەی شێرەکان بگرن، چونکە دەوەنەکانی ڕووباری ئوردون وێران بوون. | 3 |
聽,牧人在哀號,因為他們的的光榮己被破壞;聽,幼獅在咆哮,因為約旦的豪華已遭摧毀。
یەزدانی پەروەردگارم ئەمە دەفەرموێت: «ئەو مێگەلەی بۆ سەربڕینە بیلەوەڕێنە. | 4 |
上主,我的天主這樣說:「你要牧放這待宰的羊群!
ئەوانەی دەیانکڕن و سەریان دەبڕن، سزاش نادرێن. فرۆشیارەکانیان دەڵێن:”ستایشی یەزدان دەکەم، کە دەوڵەمەندی کردم!“شوانەکانیان بەزەییان پێیاندا نایەتەوە.» | 5 |
那些購買牠們來宰殺的,以為無過;那賣出他們的的還說;上主應受讚美,因為我成了富翁! 那牧放牠們的,毫不憐惜牠們。
یەزدان دەفەرموێت: «لەبەر ئەوە ئیتر بەزەییم بە دانیشتووانی خاکەکەدا نایەتەوە، بەڵکو هەریەکەیان دەدەمە دەست نزیکەکەی و پاشاکەی. ئەوان خاکەکە وێران دەکەن، کەسیش لە دەستی ئەوان دەرباز ناکەم.» | 6 |
我也決不再憐恤這地上的居民──上主的斷語;看,我要將每個人交在他的的牧人手中.和他的君王手中,讓他們毀滅這地, 決不由他們手中搶救。
ئەو مێگەلەم لەوەڕاند کە بۆ سەربڕینە، بە تایبەتی کڵۆڵترینی مەڕەکان. ئینجا دوو گۆچانم بۆ خۆم برد، یەکێکیانم ناونا «پەسەندی» و ئەوی دیکەشم ناونا «یەکگرتن» و مێگەلەکەم لەوەڕاند. | 7 |
這樣我就代替賣羊人牧放待宰的羊群。我取了兩根棍杖:一根我稱它為「愛護」,一根我叫它作「聯合」;我這樣牧放了羊群。
لە یەک مانگدا هەر سێ شوانەکەم دەرکرد. مێگەلەکە ڕقی لێم بووەوە، من ئارامیم لێیان نەما و | 8 |
在一個月內,我竟廢除了三個牧人;終於我的人神也厭煩了羊群,而他們的心也厭惡我。
فەرمووم: «ناتانلەوەڕێنم. ئەوەی مردار دەبێتەوە، با مردار ببێتەوە؛ ئەوەی لەناودەچێت، با لەناوبچێت؛ ئەوانەش کە دەمێننەوە، با گۆشتی یەکتری بخۆن.» | 9 |
我於是說:我不願再失放你們:那要死的,就讓他死去;那要喪亡的,就讓他喪亡;那劓剩下的,就讓他們彼此吞食。
ئینجا ئەو گۆچانەم برد کە ناوی «پەسەندی» بوو شکاندم، تاکو ئەو پەیمانەم هەڵوەشێنمەوە کە لەگەڵ هەموو گەلاندا بەستم. | 10 |
以後,我就拿起我的棍杖「愛護」,把它折斷,藉以廢除我與眾百姓所結的盟約。
لەو ڕۆژەدا پەیمانەکە هەڵوەشایەوە، بەو شێوەیە کڵۆڵترینی مەڕەکان، ئەوانەی چاویان تێبڕیبووم زانییان کە ئەوە فەرمایشتی یەزدان بووە. | 11 |
盟約便在那一天廢除了;於是那些注視我的羊販子,便知道這是上主的話。
ئینجا پێم گوتن: «ئەگەر پێتان باشە، کرێیەکەم بدەنێ، ئەگەر نا لێیگەڕێن.» ئینجا سی پارچە زیوی کرێیەکەی منیان کێشا. | 12 |
以後,我對他們說:如果你們看著好,就給我工資,不然,就算了。他們於是衡量了二十兩銀子作我的工資。
یەزدان پێی فەرمووم: «فڕێیبدە بۆ گۆزەکەرەکە.» ئەو نرخە بەهادارەی کە منیان پێی هەڵسەنگاند! منیش سی پارچە زیوەکەم وەرگرت و فڕێمدا بۆ گۆزەکەرەکەی ناو ماڵی یەزدان. | 13 |
那時上主對我說:「你把他們對我所佔計的高價投入寶內! 我就是拿了那三十兩銀子,投入上主殿內寶庫裏
ئینجا گۆچانەکەی دیکەم شکاند، کە ناوی «یەکگرتن» بوو، تاکو برایەتی نێوان یەهودا و ئیسرائیل هەڵبوەشێنمەوە. | 14 |
我又折斷我的另一根棍杖「聯合」,藉以廢除與以色列間的手足情誼。
جا یەزدانم پێی فەرمووم: «جارێکی دیکە کەلوپەلی شوانێکی گێل بۆ خۆت ببە، | 15 |
上主又對我說:「你再取一套愚昧收入的服裝,
چونکە من شوانێک لە خاکەکە هەڵدەستێنمەوە کە گرنگی بە ونبووەکان نادات، لە ساواکان ناگەڕێت، بریندارەکان چارەسەر ناکات، ئەوانەی تەندروستییان باشە نایانلەوەڕێنێت، بەڵام گۆشتی قەڵەوەکان دەخوات و سمیان دەردێنێت. | 16 |
因為.看,我將在地上興起一個牧人:那喪失的,他不去尋找;那迷途的,他不去搜索;那受傷的,他不去醫治;那病弱的,他不去扶持;卻要擇肥而食,並且剝去牠們的蹄子。
«قوڕبەسەر شوانی هیچوپووچ، ئەوەی وازی لە مێگەلەکە هێناوە! با شمشێر لەسەر قۆڵ و چاوی ڕاستی بێت! با قۆڵی بە تەواوی وشک بێت و چاوی ڕاستی بە تەواوی کۆرە بێت!» | 17 |
禍哉! 那拋棄羊群的愚昧牧人! 願刀劍落在他的臂膊和他的右眼上! 願他的臂膊枯槁! 願他的右眼完全失明!