< زەکەریا 1 >
لە مانگی هەشتی ساڵی دووەمی داریوش، فەرمایشتی یەزدان بۆ زەکەریای پێغەمبەر کوڕی بەرەخیای کوڕی عیدۆ هات: | 1 |
W ósmym miesiącu drugiego roku Dariusza słowo PANA doszło do Zachariasza, syna Berechiasza, syna Iddo proroka, mówiące:
«یەزدان زۆر لە باوباپیرانتان تووڕە بوو. | 2 |
PAN bardzo się rozgniewał na waszych ojców.
لەبەر ئەوە بە گەل دەڵێیت: یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت:”بگەڕێنەوە بۆ لام، منیش دەگەڕێمەوە بۆ لاتان.“ئەوە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە. | 3 |
Dlatego powiedz im: Tak mówi PAN zastępów: Powróćcie do mnie, mówi PAN zastępów, a ja powrócę do was, mówi PAN zastępów.
وەک باوباپیرانتان مەبن، ئەوانەی پێغەمبەرەکانی پێشوو پێیان ڕاگەیاندن: یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت:”لە ڕەفتارە خراپ و نەریتە خراپەکانتان بگەڕێنەوە.“بەڵام گوێیان نەگرت و سەرنجیان نەدامێ. ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 4 |
Nie bądźcie jak wasi ojcowie, do których wołali dawni prorocy, mówiąc: Tak mówi PAN zastępów: Odwróćcie się teraz od waszych złych dróg i od waszych złych uczynków. Ale oni nie usłuchali ani nie zważali na mnie, mówi PAN.
ئێستا باوباپیرانتان لەکوێن؟ هەروەها پێغەمبەرەکان، ئایا هەتاهەتایە دەژین؟ | 5 |
Gdzie są wasi ojcowie? A prorocy, czy żyją wiecznie?
بەڵام فەرمایشت و فەرزەکانم کە بەندە پێغەمبەرەکانم پێ ڕاسپارد، ئایا بە باوباپیرانتان نەگەیشت؟ «ئینجا تۆبەیان کرد و گوتیان:”هەروەک ئەوەی یەزدانی سوپاسالار مەبەستی بوو پێمانی بکات، بەپێی ڕەفتار و نەریتەکانمان، ئاوای پێ کردین.“» | 6 |
Czyż jednak moje słowa i ustawy, które rozkazałem moim sługom, prorokom, nie dotarły do waszych ojców? Powrócili i powiedzieli: Jak PAN zastępów zamierzył uczynić nam według naszych dróg i naszych uczynków, tak nam uczynił.
لە بیست و چواری یازدە کە مانگی شوباتە لە دووەم ساڵی داریوش، پەیامی یەزدان بۆ زەکەریای پێغەمبەر کوڕی بەرەخیای کوڕی عیدۆ هات. | 7 |
Dnia dwudziestego czwartego, jedenastego miesiąca, czyli w miesiącu Szebat, w drugim roku Dariusza, słowo PANA doszło do Zachariasza, syna Berechiasza, syna proroka Iddo, mówiące:
لە شەودا بینینێکم بۆ ئاشکرا کرا: لەبەردەمم پیاوێک سواری ئەسپێکی سوور بووە. پیاوەکە لە شیوێک لەنێو دار مۆردەکان ڕاوەستاوە، لە پشتییەوە ئەسپی سوور و زەرد و سپی هەبوو. | 8 |
Widziałem w nocy, a oto mąż jechał na rudym koniu, który stał wśród mirtów, które [były] na nizinie, a za nim konie rude, pstrokate i białe.
ئینجا پرسیارم کرد: «گەورەم، ئەمانە چین؟» ئەو فریشتەیەی کە قسەی لەگەڵم دەکرد وەڵامی دامەوە: «من پیشانت دەدەم ئەمانە چین.» | 9 |
Wtedy zapytałem: Kim oni [są], mój panie? I Anioł, który rozmawiał ze mną, odpowiedział mi: Ja ci pokażę, kim oni są.
ئینجا ئەو پیاوەی لەنێو دار مۆردەکان ڕاوەستا بوو فەرمووی: «ئەمانە ئەوانەن کە یەزدان ناردوونی تاکو بەناو زەویدا بگەڕێن.» | 10 |
I mąż, który stał wśród mirtów, odpowiedział: To są ci, których PAN posłał, aby obeszli ziemię.
ئینجا وەڵامی فریشتەکەی یەزدانیان دایەوە ئەوەی لەنێو دار مۆردەکان وەستابوو و گوتیان: «بەناو زەویدا گەڕاین، هەموو زەوی حەساوەتەوە و لە ئارامیدایە.» | 11 |
I odpowiedzieli Aniołowi PANA stojącemu wśród mirtów: Obeszliśmy ziemię, a oto cała ziemia żyje bezpiecznie i zażywa pokoju.
ئینجا فریشتەکەی یەزدان فەرمووی: «ئەی یەزدانی سوپاسالار، هەتا کەی تۆ بەزەییت بە ئۆرشەلیم و شارۆچکەکانی یەهودا نایەتەوە کە ئەم حەفتا ساڵە لێیان تووڕە بوویت؟» | 12 |
Wtedy Anioł PANA odpowiedział: PANIE zastępów, jak długo jeszcze nie będziesz się litował nad Jerozolimą i nad miastami Judy, na które się gniewasz już siedemdziesiąt lat?
یەزدانیش بە قسەی خۆش و دڵدانەوە وەڵامی ئەو فریشتەیەی دایەوە کە قسەی لەگەڵم دەکرد. | 13 |
PAN odpowiedział Aniołowi, który rozmawiał ze mną, słowami dobrymi, słowami pociechy.
ئینجا ئەو فریشتەیەی قسەی لەگەڵ دەکردم پێی گوتم: «ئەم پەیامە ڕابگەیەنە: یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت:”خۆشەویستییەکی بێ پایانم بۆ ئۆرشەلیم و سییۆن هەیە. | 14 |
Potem Anioł, który rozmawiał ze mną, powiedział: Wołaj i mów: Tak mówi PAN zastępów: Zapłonąłem wielką gorliwością o Jerozolimę i o Syjon.
زۆریش لەو نەتەوانە تووڕەم کە لەخۆڕازین. من کەمێک تووڕە بووم، بەڵام ئەوان لە سزادانەکە درێژدادڕییان کرد.“ | 15 |
A bardzo się gniewam na te narody, które zażywają pokoju, bo [gdy] się trochę gniewałem, one wtedy przyczyniły się do nieszczęścia.
«لەبەر ئەوە یەزدان ئەمە دەفەرموێت:”بە بەزەییەوە دەگەڕێمەوە بۆ ئۆرشەلیم و لەوێ ماڵەکەم بنیاد دەنرێتەوە. گوریسی پێوانەش بەسەر ئۆرشەلیمدا ڕادەکێشرێت.“ئەوە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە. | 16 |
Dlatego tak mówi PAN: Zwróciłem się do Jerozolimy w miłosierdziu, mój dom zostanie w niej zbudowany, mówi PAN zastępów, i sznur [będzie] rozciągnięty nad Jerozolimą.
«هەروەها ڕایبگەیەنە: یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت:”دیسان شارۆچکەکانم سەرڕێژ دەبن لە خێروخۆشی، یەزدان دووبارە دڵی سییۆن دەداتەوە و ئۆرشەلیم هەڵدەبژێرێتەوە.“» | 17 |
Wołaj jeszcze: Tak mówi PAN zastępów: Moje miasta jeszcze się rozciągną z powodu [obfitości] dobra, PAN jeszcze pocieszy Syjon i jeszcze wybierze Jerozolimę.
پاشان چاوم هەڵبڕی و بینیم چوار قۆچ لەبەردەمم بوون. | 18 |
Wtedy podniosłem swe oczy i spojrzałem, a oto cztery rogi.
لەو فریشتەیەم پرسی کە قسەی لەگەڵ دەکردم: «ئەمانە چین؟» ئەویش وەڵامی دامەوە: «ئەمانە ئەو قۆچانەن کە یەهودا و ئیسرائیل و ئۆرشەلیمیان پەرتوبڵاو کردەوە.» | 19 |
I zapytałem Anioła, który rozmawiał ze mną: Cóż to jest? I odpowiedział mi: To są rogi, które rozproszyły Judę, Izraela i Jerozolimę.
ئینجا یەزدان چوار پیشەوەری پیشان دام. | 20 |
Następnie PAN ukazał mi czterech kowali.
پرسیارم کرد: «ئەمانە هاتوون چی بکەن؟» ئەویش وەڵامی دامەوە: «ئەمانە ئەو قۆچانەن کە یەهودایان پەرتوبڵاو کردەوە، تاکو کەس نەتوانێت سەری بەرز بکاتەوە، بەڵام ئەمانە هاتوون تاکو بیانتۆقێنن و قۆچەکانی نەتەوەکان فڕێبدەن، ئەوانەی قۆچیان بەسەر خاکی یەهودا بەرزکردووەتەوە بۆ پەرتوبڵاوکردنی خەڵکەکەی.» | 21 |
I zapytałem: Co oni przyszli czynić? I odpowiedział: To są rogi, które rozproszyły Judę, tak że nikt nie mógł podnieść swojej głowy. Dlatego oni przyszli, aby je przestraszyć i strącić rogi tych narodów, [które] podniosły swoje rogi przeciwko ziemi Judy, aby ją rozproszyć.