< تیتۆس 3 >
یادی باوەڕداران بخەرەوە ملکەچی فەرمانڕەوایان و دەسەڵاتداران بن، گوێڕایەڵ بن، بۆ هەموو کارێکی چاک ئامادەبن، | 1 |
Remind them to be submissive to their rulers and authorities; let them be obedient, ready for every good work;
قسە بە کەس نەڵێن، شەڕفرۆش نەبن، خۆنەویست بن، لەگەڵ هەموو خەڵک دڵنەرمی پیشان بدەن. | 2 |
they must speak evil of none, they must not be quarrelsome, but gentle, showing perfect meekness toward all.
پێشتر ئێمەش گێل و یاخی و گومڕا بووین، کۆیلەی هەموو جۆرە هەوەسبازی و چێژ وەرگرتنێک بووین، لە قین و ئیرەییدا دەژیاین، ئێسکگران بووین، ڕقمان لە یەکتری بوو. | 3 |
For we were ourselves once foolish, disobedient, deceived, slaving for various lusts and pleasures, passing our lives in malice and envy. We were hateful, and we hated one another.
بەڵام، کاتێک میهرەبانی خودای ڕزگارکەرمان و خۆشەویستییەکەی دەرکەوت، | 4 |
But when the kindness of God our Saviour, And his love toward men shined forth,
نەک بەهۆی کاری ڕاستودروست کە ئێمە کردوومانە، بەڵکو بە بەزەیی خۆی ڕزگاری کردین، ئەویش لە ڕێگەی ئەو شوشتنەوەیە بوو، کە بەهۆیەوە ڕۆحی پیرۆز لەدایکبوونەوەیەکی نوێ و ژیانێکی نوێی پێ بەخشین، | 5 |
He saved us, not because of any deeds that we had done in righteousness, But because of his own pity for us. He saved us by that washing of regeneration and renewing of the Holy Spirit
ئەوەی لە ڕێگەی عیسای مەسیحی ڕزگارکەرمانەوە بە دڵفراوانییەوە ڕشتی بەسەرماندا، | 6 |
which he poured out upon us richly, through Jesus Christ our Saviour;
تاکو، پاش ئەوەی بە نیعمەتی ئەو بێتاوان کراین، بەگوێرەی هیوای ژیانی هەتاهەتایی ببینە میراتگر. (aiōnios ) | 7 |
In order that being justified by his grace, We might be made heirs according to the hope of eternal life. (aiōnios )
ئەم قسەیە ڕاستە. دەمەوێ سوور بیت لەسەر ئەم شتانە، تاکو ئەوانەی باوەڕیان بە خودا هێنا بایەخ بەوە بدەن کە بۆ کرداری چاک خۆیان تەرخان بکەن. ئەم شتانە باش و سوودبەخشە بۆ خەڵک. | 8 |
This saying is trustworthy. On this I want you to firmly insist; that those who have faith in God must be careful to maintain honest occupations. Such counsels are good and profitable for men.
بەڵام لە گفتوگۆی گێلانە و ڕەچەڵەک و ناکۆکی و شەڕ لەسەر تەورات دووربکەوە، چونکە بێ سوود و پووچە. | 9 |
But avoid foolish questionings and genealogies and dissensions and wranglings about the law; for these are unprofitable and empty.
ناکۆکیکار ئاگادار بکەوە، لەدوای جارێک و دووان، لێی دووربکەوە. | 10 |
After a first and second admonition, refuse a man who is causing divisions;
دەزانیت کەسانی وەک ئەو، لادەر و گوناهبارە و خۆی حوکمی بەسەر خۆیدا داوە. | 11 |
you may be sure that such a man is perverted and sinning, and is self-condemned.
کاتێک ئەرتیماس یان تیخیکۆس دەنێرمە لات، هەوڵ بدە لە نیکۆپۆلیس بێیت بۆ لام، چونکە بەتەمام زستان لەوێ بمێنمەوە. | 12 |
As soon as I send Artemas or Tychicus to you, join me in Nicopolis as quickly as you can, for I have arranged to winter there.
هەوڵ بدە زیناسی پارێزەر و ئەپۆلۆس بنێری، تاکو پێویستیان بە هیچ نەبێت. | 13 |
Speed Zenas the lawyer, and Apollos, on their journey diligently.
پێویستە خەڵکەکەمان فێربن کە خۆیان بۆ کرداری چاک و پێداویستییە گرنگەکان تەرخان بکەن، تاکو بێ بەرهەم نەبن. | 14 |
Let them want nothing, and "let our people learn to devote themselves to honest work to supply the necessities of their teachers," so that they be not unfruitful.
هەموو ئەوانەی لەگەڵمدان سڵاوت لێدەکەن. سڵاو لەوانە بکە کە لە باوەڕدا ئێمەیان خۆشدەوێت. با نیعمەت لەگەڵ هەمووتان بێت. | 15 |
All who are with us salute you. Salute those who love me in faith. Grace be with you all.