< گۆرانی گۆرانییەکان 1 >

گۆرانی گۆرانییەکانی سلێمان. 1
שיר השירים אשר לשלמה
با بە ماچەکانی دەمی ماچم بکات، چونکە ئەوینی تۆ لە شەراب خۆشترە. 2
ישקני מנשיקות פיהו כי טובים דדיך מיין
بۆنی عەترەکەت خۆشە؛ ناوت عەتری پرژاوە، مایەی سەرسوڕمانی نییە کە پاکیزەکان تۆیان خۆشدەوێ. 3
לריח שמניך טובים שמן תורק שמך על כן עלמות אהבוך
پەلم بگرە و با پێکەوە بڕۆین! با پاشا بمهێنێتە ناو ژوورەکەی خۆی. دەستەخوشکەکان شاد و دڵخۆش دەبین پێت، لە شەراب زیاتر یادی ئەوینی تۆ دەکەینەوە. ئەویندار بەڕاستی تۆیان خۆشدەوێ. 4
משכני אחריך נרוצה הביאני המלך חדריו נגילה ונשמחה בך--נזכירה דדיך מיין מישרים אהבוך
ئەی کچانی ئۆرشەلیم، من ئەسمەرێکی جوانم، وەک ڕەشماڵەکانی قێدار، وەک نێوبەندی ڕەشماڵەکانی سلێمان. 5
שחורה אני ונאוה בנות ירושלם כאהלי קדר כיריעות שלמה
تەماشام مەکەن کە من ئەسمەرم، ئەوە خۆر لێیداوم. کوڕانی دایکم لە من تووڕە بوون، منیان کردە چاودێری ڕەزەمێو، لەبەر ئەوەی ناچار کرام، چاودێری ڕەزەمێوەکەم نەکرد. 6
אל תראוני שאני שחרחרת ששזפתני השמש בני אמי נחרו בי שמני נטרה את הכרמים--כרמי שלי לא נטרתי
ئەی خۆشەویستی گیانم، پێم بڵێ، لەکوێ مێگەلی خۆت دەڵەوەڕێنیت، کاتی نیوەڕۆش پشتیری مەڕەکانت لەکوێیە؟ بۆچی وەک پەچەکراوێک بم، لەلای مێگەلی هاوڕێیەکانت؟ 7
הגידה לי שאהבה נפשי איכה תרעה איכה תרביץ בצהרים שלמה אהיה כעטיה על עדרי חבריך
ئەی جوانترینی نێو ئافرەتان، ئەگەر نازانیت بە شوێن پێی مەڕاندا بڕۆ و کارەبزنەکانت بلەوەڕێنە لەلای نشینگەی شوانەکان. 8
אם לא תדעי לך היפה בנשים צאי לך בעקבי הצאן ורעי את גדיתיך על משכנות הרעים
یارەکەم، بە ئەسپێک لە گالیسکەکانی فیرعەون لێکم چوواندی، 9
לססתי ברכבי פרעה דמיתיך רעיתי
گۆنات بە خشڵەوە جوانە، گەردنت بە گەردانەوە. 10
נאוו לחייך בתרים צוארך בחרוזים
خشڵی زێڕت بۆ دەکەین، لەگەڵ نقێمی زیو. 11
תורי זהב נעשה לך עם נקדות הכסף
هەتا پاشا لە کۆڕی خۆیەتی، ناردینی من بۆنی خۆی بڵاو دەکاتەوە. 12
עד שהמלך במסבו נרדי נתן ריחו
دڵدارەکەم چەپکێک موڕە کە لەنێو مەمکەکانم شەو بەسەردەبات. 13
צרור המר דודי לי בין שדי ילין
دڵدارەکەم هێشووی خەنەیە لەناو ڕەزەمێوەکانی کانی گەدی. 14
אשכל הכפר דודי לי בכרמי עין גדי
ئەی یارەکەم، تۆ چەند جوانیت، چەند جوانیت! چاوەکانت کۆترن. 15
הנך יפה רעיתי הנך יפה עיניך יונים
ئەی دڵدارەکەم، تۆش چەند قۆزیت، چەند شیرینیت! جێگاکەمان سەوزە. 16
הנך יפה דודי אף נעים אף ערשנו רעננה
کاریتەی خانووەکەمان لە داری ئورزە، تەختەدارەکانی سەروون. 17
קרות בתינו ארזים רחיטנו (רהיטנו) ברותים

< گۆرانی گۆرانییەکان 1 >