< گۆرانی گۆرانییەکان 8 >

بریا برای من بووای، شیرەخۆری مەمکی دایکم! ئەوا لە دەرەوە تووشت دەهاتم و ماچم دەکردیت، بەبێ ئەوەی ڕیسوا بم. 1
萬望你的兄弟,吮過我母親的乳房,好叫我 外邊遇見你時,能親吻你,而不致受人輕視。
دەمبردیت، دەمبردیتە ماڵی دایکم، ئەوەی منی پەروەردە کردووە. شەرابی تێکەڵاوم دەرخوارد دەدای، لە خۆشاوی هەنارەکەم. 2
我要引領你走進我母親的家,進入懷我者的內室;給你喝調香的美酒,石榴的甘釀
دەستی چەپی لەژێر سەرمە و دەستی ڕاستی لە ئامێزم دەگرێت. 3
他的左手在我頭下,他的右手緊抱著我。◆新郎:
ئەی کچانی ئۆرشەلیم، سوێندتان دەدەم کە خۆشەویستی هەڵنەستێنن و بە ئاگای نەهێنن هەتا خۆی حەز دەکات. 4
耶路撒冷女郎! 我懇求妳們,不要驚醒,也不要喚我的愛,讓她自便吧![第六幕:愛情的圓滿]◆耶京女郎:
ئەو کچە کێیە لە چۆڵەوانییەوە دێت و پاڵی بە دڵدارەکەیەوە داوە؟ ئەویندار لەژێر دار سێوەکە بەئاگام هێنای، لەوێ دایکت بە تۆ سک پڕ بوو، لەوێ ئەوەی تۆی بوو سکی پێت پڕ بوو. 5
從曠野裏上來,那依偎著自己的愛人的,是誰﹖◆新郎:在蘋果樹下我喚醒了妳,在那裏妳的母親懷孕了妳,在那裏生養妳的,為妳受了產痛。◆新娘:
بمکە مۆر لەسەر دڵت، مۆر لەسەر بازووت، چونکە خۆشەویستی وەک مردن بەهێزە، ئیرەیی وەک گۆڕ سەختە، خۆشەویستی سووتێنەرە، گڕی ئاگرە، وەک ئاگرێکی بەهێزە. (Sheol h7585) 6
請將我有如印璽,放在你的心上,有如印璽,放在你肩上,因為愛情猛如死亡,妒愛頑如陰府:它的火焰,是上主的火焰。◆新郎: (Sheol h7585)
ئاوە زۆرەکان ناتوانن خۆشەویستی بکوژێننەوە، ڕووبارەکان نوقومی ناکەن. ئەگەر مرۆڤ هەموو سامانی ماڵەکەی لە پێناوی خۆشەویستی ببەخشێت، بە بێبەها دادەنرێت. 7
洪流不能熄滅愛情,江河不能將它沖去,如有人獻出全副家產想購買愛情,必受人輕視。◆新娘兄弟:
خوشکێکی بچووکمان هەیە، هێشتا مەمکی نەهاتووە. چی بکەین بۆ خوشکمان، ئەو ڕۆژەی داخوازیکەری بێت؟ 8
我的妹妹尚小,還沒有乳房;到了她議婚之日,為我們的妹妹,我們將作什麼﹖
ئەگەر شوورا بێت، قوللەی زیوین لەسەری بنیاد دەنێین. ئەگەر دەرگا بێت، بە تەختەداری ئورز دەوری دەدەین. 9
她若是牆,我們就在上面建造銀堵,她若是門,我們就用香柏木閂來關鎖。◆新娘:
من شوورام و مەمکەکانم وەک قوللەن، بەم جۆرە لە چاوەکانی پەسەندی بەدی دەکەم. 10
我是一道牆,我的乳房如同塔。我在他眼裏,實如獲得和平的女郎。◆新娘兄弟:
سلێمان ڕەزەمێوێکی هەبوو لە بەعل‌هامۆن، ئەم ڕەزەمێوی دایە ڕەزەوانان، هەریەکە و لە بڕی بەرهەمەکەی هەزار شاقل زیوی دەدا. 11
撒羅滿在巴耳哈孟有個葡萄園,他將這葡萄園委托給看守的人;每人為園中的果子,應交一千兩銀子。◆新郎:
بەڵام ڕەزەمێوەکەی خۆم بە ویستی خۆمە بیبەخشم؛ ئەی سلێمان، هەزار شاقل بۆ تۆ بێت، دوو سەد شاقلیش بۆ ڕەزەوانەکان. 12
那屬我的葡萄園,就在我面前;撒羅滿! 一千兩銀子歸你,二百兩歸看守果子的人。◆新郎:
ئەی دانیشتووی ناو باخچەکان! هاوڕێیان گوێیان لە دەنگت گرتووە، با گوێم لێت بێت. 13
妳這住在果園中的女郎,願妳使我聽到妳的聲音! 同伴們都在等候細聽。◆新娘:
ڕابکە، دڵدارەکەم، وەک ئاسک بە یان وەک کارمامز لەسەر ئەو چیایانەی پڕ بۆنوبەرامن. 14
我的愛人! 願你仿效郁香山上的羚羊或幼鹿,趕快跑來!

< گۆرانی گۆرانییەکان 8 >