< گۆرانی گۆرانییەکان 7 >

ئەی کچە میر، پێیەکانت لەناو پێڵاو چەندە جوانن! کەوانی ڕانت وەک خشڵە دەستکردی دەستی وەستای کارامەیە. 1
מה יפו פעמיך בנעלים בת נדיב חמוקי ירכיך--כמו חלאים מעשה ידי אמן
ناوکت جامێکی خڕە شەرابی تێکەڵاوی لێ کەم ناکات، ناوقەدت خەرمانی گەنمە بە سەوسەن پەرژین کراوە. 2
שררך אגן הסהר אל יחסר המזג בטנך ערמת חטים סוגה בשושנים
جووتە مەمکەکەت وەک دوو کارمامزن، وەک جووتێک مامزن. 3
שני שדיך כשני עפרים תאמי צביה
گەردنت قوللەیەکی عاجە. چاوەکانت وەک گۆمن لە حەشبۆن لەبەردەم دەروازەی بەت ڕەبیم. لووتت وەک قوللەی لوبنانە ڕووەو دیمەشق دەڕوانێت. 4
צוארך כמגדל השן עיניך ברכות בחשבון על שער בת רבים--אפך כמגדל הלבנון צופה פני דמשק
سەرت وەک کێوی کارمەلە بەسەرتەوە و پرچی سەرت ئەرخەوانییە، پاشا بەندی ئەگریجەکانە. 5
ראשך עליך ככרמל ודלת ראשך כארגמן מלך אסור ברהטים
چەند جوان و چەند شیرینیت، ئەی ئەویندارەکەم، من بە تۆ دڵشادم! 6
מה יפית ומה נעמת--אהבה בתענוגים
ئەم بەژنەت لە دار خورما دەچێت، مەمکەکانت لە هێشوو. 7
זאת קומתך דמתה לתמר ושדיך לאשכלות
گوتم: «بەسەر دار خورما دەکەوم، خۆم بە بەرهەمەکەی دەگرم.» با مەمکەکانت وەک هێشووە ترێ بن، بۆنی هەناسەت وەک سێو بێت، 8
אמרתי אעלה בתמר אחזה בסנסניו ויהיו נא שדיך כאשכלות הגפן וריח אפך כתפוחים
دەمت وەک باشترین جۆری شەراب بێت. ئەویندار با شەرابەکە بە ئاسانی بۆ دڵدارەکەم بڕژێت، بە نەرمی بەسەر لێو و دداندا بڕوات. 9
וחכך כיין הטוב הולך לדודי למישרים דובב שפתי ישנים
من بۆ دڵدارەکەمم و ئەو پەرۆشی منە. 10
אני לדודי ועלי תשוקתו
دڵدارەکەم، وەرە با بچینە کێڵگە، لە گوندەکان شەو بەسەرببەین. 11
לכה דודי נצא השדה נלינה בכפרים
با بەیانی زوو بگەینە سەر ڕەزەمێوەکان، ببینین ئاخۆ دار مێو چەکەرەی کردووە، پەسیرەکان کراونەتەوە، هەناریش پشکوتووە؟ لەوێ ئەوینەکەمت پێ دەبەخشم. 12
נשכימה לכרמים--נראה אם פרחה הגפן פתח הסמדר הנצו הרמונים שם אתן את דדי לך
گیائادەمە بۆن بڵاو دەکاتەوە، لە بەردەرگاکەشمان هەموو میوەیەکی بەتام هەیە، کۆن و نوێ کە بۆ تۆم هەڵگرتووە، ئەی دڵدارەکەم. 13
הדודאים נתנו ריח ועל פתחינו כל מגדים--חדשים גם ישנים דודי צפנתי לך

< گۆرانی گۆرانییەکان 7 >