< گۆرانی گۆرانییەکان 7 >
ئەی کچە میر، پێیەکانت لەناو پێڵاو چەندە جوانن! کەوانی ڕانت وەک خشڵە دەستکردی دەستی وەستای کارامەیە. | 1 |
Hvor skønne er dine Trin i Skoene, du ædelbårne! Dine Hofters Runding er som Halsbånd, Kunstnerhånds Værk,
ناوکت جامێکی خڕە شەرابی تێکەڵاوی لێ کەم ناکات، ناوقەدت خەرمانی گەنمە بە سەوسەن پەرژین کراوە. | 2 |
dit Skød som det runde Bæger, ej savne det Vin, dit Liv som en Hvededynge, hegnet af Liljer;
جووتە مەمکەکەت وەک دوو کارمامزن، وەک جووتێک مامزن. | 3 |
dit Bryst som to Hjortekalve, Gazelletvillinger,
گەردنت قوللەیەکی عاجە. چاوەکانت وەک گۆمن لە حەشبۆن لەبەردەم دەروازەی بەت ڕەبیم. لووتت وەک قوللەی لوبنانە ڕووەو دیمەشق دەڕوانێت. | 4 |
din Hals som Elfenbenstårnet, dine Øjne som Hesjbons damme ved Bat-Rabbims Port, din Næse som Libanons Tårn, der ser mod Damaskus,
سەرت وەک کێوی کارمەلە بەسەرتەوە و پرچی سەرت ئەرخەوانییە، پاشا بەندی ئەگریجەکانە. | 5 |
Hovedet på dig som Karmel, dit Hoveds Lokker som Purpur; en Konge er fanget i Garnet.
چەند جوان و چەند شیرینیت، ئەی ئەویندارەکەم، من بە تۆ دڵشادم! | 6 |
Hvor er du fager og yndig, du elskede, yndefulde!
ئەم بەژنەت لە دار خورما دەچێت، مەمکەکانت لە هێشوو. | 7 |
Som Palmen, så er din Vækst, dit Bryst som Klaser.
گوتم: «بەسەر دار خورما دەکەوم، خۆم بە بەرهەمەکەی دەگرم.» با مەمکەکانت وەک هێشووە ترێ بن، بۆنی هەناسەت وەک سێو بێت، | 8 |
Jeg tænker: Jeg vil op i Palmen, gribe fat i dens Stilke; dit Bryst skal være som Vinstokkens Klaser, din Næses Ånde som Æbleduft,
دەمت وەک باشترین جۆری شەراب بێت. ئەویندار با شەرابەکە بە ئاسانی بۆ دڵدارەکەم بڕژێت، بە نەرمی بەسەر لێو و دداندا بڕوات. | 9 |
din Gane som ædel Vin, der liflig flyder ind i min Mund, glider over mine Læber og Tænder.
من بۆ دڵدارەکەمم و ئەو پەرۆشی منە. | 10 |
Jeg er min Vens, og til mig står hans Attrå.
دڵدارەکەم، وەرە با بچینە کێڵگە، لە گوندەکان شەو بەسەرببەین. | 11 |
Kom min Ven, vi vil ud på Landet, blive i Landsbyer Natten over;
با بەیانی زوو بگەینە سەر ڕەزەمێوەکان، ببینین ئاخۆ دار مێو چەکەرەی کردووە، پەسیرەکان کراونەتەوە، هەناریش پشکوتووە؟ لەوێ ئەوینەکەمت پێ دەبەخشم. | 12 |
Vingårde søger vi årle, vi ser, om Vinstokken skyder, om Knopperne åbnes, Granattræet blomstrer. Der giver jeg dig min Kærlighed.
گیائادەمە بۆن بڵاو دەکاتەوە، لە بەردەرگاکەشمان هەموو میوەیەکی بەتام هەیە، کۆن و نوێ کە بۆ تۆم هەڵگرتووە، ئەی دڵدارەکەم. | 13 |
Kærlighedsæblerne dufter, for vor Dør er al Slags Frugt, ny og gammel tillige; til dig, min Ven, har jeg gemt dem.