< گۆرانی گۆرانییەکان 6 >
دڵدارەکەت چووە کوێ، ئەی جوانی نێو ئافرەتان؟ دڵدارەکەت ڕووی لەکوێ کرد، هەتا لەگەڵت بەدوایدا بگەڕێین؟ | 1 |
"Vart har han då gått, din vän, du skönaste bland kvinnor? Vart har din vän tagit vägen? Låt oss hjälpa dig att söka honom."
دڵدارەکەم دابەزییە ناو باخچەکەی، بۆ ناو باخچەی بۆندار، هەتا مێگەلی خۆی لەناو باخچەکاندا بلەوەڕێنێت و سەوسەن کۆبکاتەوە. | 2 |
"Min vän har gått ned till sin lustgård, till sina välluktrika blomstersängar, för att låta sin hjord beta i lustgårdarna och för att plocka liljor.
من بۆ دڵدارەکەمم و دڵدارەکەم بۆ منە، لەناو گوڵە سەوسەنەکان دەلەوەڕێت. | 3 |
Jag är min väns, och min vän är min, där han för sin hjord i bet ibland liljor.
یارەکەم تۆ وەک شانشینی تیرزە جوانی، وەک ئۆرشەلیم شیرینی، وەک لەشکرە ئاڵادارەکان شکۆداری. | 4 |
Du är skön såsom Tirsa, min älskade, ljuvlig såsom Jerusalem, överväldigande såsom en härskara.
چاوەکانت لەسەر من لابدە، چونکە بەرگەی ناگرم. قژت وەک ڕانە بزنە کە لە کێوی گلعادەوە دێتە خوارەوە. | 5 |
Vänd bort ifrån mig dina ögon, ty de hava underkuvat mig. Ditt hår är likt en hjord av getter som strömma nedför Gilead.
ددانەکانت وەک ڕانە مەڕن کە لە شوشتن گەڕاونەتەوە، هەموویان جووتن، هیچیان بە تەنها نین. | 6 |
Dina tänder likna en hjord av tackor, nyss uppkomna ur badet, allasammans med tvillingar, ofruktsam är ingen ibland dem.
گۆنات وەک لەتە هەنارە لە پشت پەچەکەتەوە. | 7 |
Lik ett brustet granatäpple är din kind, där den skymtar genom din slöja. ----
شەست شاژنن و هەشتا کەنیزەن، پاکیزەکانیش لە ژمارە نایەن، | 8 |
Sextio äro drottningarna, och åttio bihustrurna, och tärnorna en otalig skara.
بەڵام کۆترەکەم، بێگەردەکەم، بێ وێنەیە، کچە تاقانەی دایکییەتی، نازدارەکەی ئەوەی بوویەتی. کچ بینییان خۆزگەیان پێ خواست شاژنەکان و کەنیزەکان ستایشیان کرد. | 9 |
Men en enda är hon, min duva, min fromma, hon, sin moders endaste, hon, sin fostrarinnas utkorade. När jungfrur se henne, prisa de henne säll, drottningar och bihustrur höja hennes lov. ----
ئەوە کێیە سەری هەڵهێنا وەک بەرەبەیان، جوانە وەک مانگ، بێگەردە وەک ڕۆژ، وەک کەژاوەی ئەستێرەکان شکۆدارە؟ | 10 |
Vem är hon som där blickar fram lik en morgonrodnad, skön såsom månen, strålande såsom solen, överväldigande såsom en härskara?
بۆ ناو باخی دار گوێز دابەزیم بۆ بینینی دەرکەوتنی گیای دۆڵ، بۆ ئەوەی ببینم ئاخۆ دار مێو چەکەرەی کردووە، هەناریش پشکوتووە؟ | 11 |
Till valnötslunden gick jag ned, för att glädja mig åt grönskan i dalen, för att se om vinträden hade slagit ut, om granatträden hade fått blommor.
پێش ئەوەی بزانم، گیانم لەناو گالیسکەکانی پاشایەتی گەلەکەم داینام. | 12 |
Oförtänkt satte mig då min kärlek upp på mitt furstefolks vagnar.
ئەی شولەمیتی، بگەڕێوە، بگەڕێوە! بگەڕێوە، بگەڕێوە، بۆ ئەوەی تەماشات بکەین! دڵدار بۆچی تەماشای شولەمیت دەکەن وەک سەمای مەحەنەیم؟ | 13 |
"Vänd om, vänd om, du brud från Sulem, vänd om, vänd om, så att vi få se på dig." "Vad finnen I att se hos bruden från Sulem, där hon rör sig såsom i vapendans?"