< گۆرانی گۆرانییەکان 6 >

دڵدارەکەت چووە کوێ، ئەی جوانی نێو ئافرەتان؟ دڵدارەکەت ڕووی لەکوێ کرد، هەتا لەگەڵت بەدوایدا بگەڕێین؟ 1
אנה הלך דודך היפה בנשים אנה פנה דודך ונבקשנו עמך
دڵدارەکەم دابەزییە ناو باخچەکەی، بۆ ناو باخچەی بۆندار، هەتا مێگەلی خۆی لەناو باخچەکاندا بلەوەڕێنێت و سەوسەن کۆبکاتەوە. 2
דודי ירד לגנו לערגות הבשם--לרעות בגנים וללקט שושנים
من بۆ دڵدارەکەمم و دڵدارەکەم بۆ منە، لەناو گوڵە سەوسەنەکان دەلەوەڕێت. 3
אני לדודי ודודי לי הרעה בשושנים
یارەکەم تۆ وەک شانشینی تیرزە جوانی، وەک ئۆرشەلیم شیرینی، وەک لەشکرە ئاڵادارەکان شکۆداری. 4
יפה את רעיתי כתרצה נאוה כירושלם אימה כנדגלות
چاوەکانت لەسەر من لابدە، چونکە بەرگەی ناگرم. قژت وەک ڕانە بزنە کە لە کێوی گلعادەوە دێتە خوارەوە. 5
הסבי עיניך מנגדי שהם הרהיבני שערך כעדר העזים שגלשו מן הגלעד
ددانەکانت وەک ڕانە مەڕن کە لە شوشتن گەڕاونەتەوە، هەموویان جووتن، هیچیان بە تەنها نین. 6
שניך כעדר הרחלים שעלו מן הרחצה שכלם מתאימות ושכלה אין בהם
گۆنات وەک لەتە هەنارە لە پشت پەچەکەتەوە. 7
כפלח הרמון רקתך מבעד לצמתך
شەست شاژنن و هەشتا کەنیزەن، پاکیزەکانیش لە ژمارە نایەن، 8
ששים המה מלכות ושמנים פילגשים ועלמות אין מספר
بەڵام کۆترەکەم، بێگەردەکەم، بێ وێنەیە، کچە تاقانەی دایکییەتی، نازدارەکەی ئەوەی بوویەتی. کچ بینییان خۆزگەیان پێ خواست شاژنەکان و کەنیزەکان ستایشیان کرد. 9
אחת היא יונתי תמתי--אחת היא לאמה ברה היא ליולדתה ראוה בנות ויאשרוה מלכות ופילגשים ויהללוה
ئەوە کێیە سەری هەڵهێنا وەک بەرەبەیان، جوانە وەک مانگ، بێگەردە وەک ڕۆژ، وەک کەژاوەی ئەستێرەکان شکۆدارە؟ 10
מי זאת הנשקפה כמו שחר יפה כלבנה ברה כחמה--אימה כנדגלות
بۆ ناو باخی دار گوێز دابەزیم بۆ بینینی دەرکەوتنی گیای دۆڵ، بۆ ئەوەی ببینم ئاخۆ دار مێو چەکەرەی کردووە، هەناریش پشکوتووە؟ 11
אל גנת אגוז ירדתי לראות באבי הנחל לראות הפרחה הגפן הנצו הרמנים
پێش ئەوەی بزانم، گیانم لەناو گالیسکەکانی پاشایەتی گەلەکەم داینام. 12
לא ידעתי--נפשי שמתני מרכבות עמי נדיב
ئەی شولەمیتی، بگەڕێوە، بگەڕێوە! بگەڕێوە، بگەڕێوە، بۆ ئەوەی تەماشات بکەین! دڵدار بۆچی تەماشای شولەمیت دەکەن وەک سەمای مەحەنەیم؟ 13
שובי שובי השולמית שובי שובי ונחזה בך מה תחזו בשולמית כמחלת המחנים

< گۆرانی گۆرانییەکان 6 >