< گۆرانی گۆرانییەکان 5 >

هاتمە ناو باخچەکەم، ئازیزم، بووکێ، موڕ و بۆنوبەرامی خۆمم کۆکردەوە، شانەی هەنگوین و هەنگوینی خۆمم خوارد، شەراب و شیری خۆمم خواردەوە. هاوڕێیەکان ئەی هاوڕێیان، بخۆن و بخۆنەوە؛ یاران، بە ئەوین مەست بن. 1
◆新郎:我的妹妹,我的新娘! 我進入了我的花園,採了我的沒藥和香草,吃了我的蜂巢和蜂蜜,喝了我的酒和奶。我的朋友! 請你們吃,請你們喝;我親愛的,請你們痛飲![第四幕:愛情的試探和鞏固]◆新娘:
من خەوتووم، بەڵام دڵم بێدارە! دەنگی دڵدارەکەمە لە دەرگا دەدات: «دەرگام بۆ بکەرەوە، دڵداری ئازیزم، ئەی کۆترەکەم، ئەی بێ کەموکوڕییەکەم، سەرم پڕ ئاونگ بووە، ئەگریجەم پڕ شەونم.» 2
我身雖睡,我心卻醒;我的愛人在敲門。◆新郎: 我的妹妹,我的愛卿, 我的鴿子,我的完人,請給我開門! 我的頭上滿了露水,我的髮辮滿了露珠。◆新娘:
جلەکانم داکەندووە، ئایا دەبێ دیسان لەبەری بکەمەوە؟ پێیەکانم شوشتووە، ئایا دەبێ دیسان پیسیان بکەمەوە؟ 3
我已脫下長衣,怎能再穿﹖我己洗了腳,怎能再杇﹖
دڵدارەکەم لە کونی دەرگاوە دەستی درێژکرد، هەناوم بۆی ڕاچەنی. 4
我的愛人從門孔中伸進手來,我的五內大為感動。
هەستام هەتا دەرگا لە دڵدارەکەم بکەمەوە، دەستەکانم موڕیان لێ دەچۆڕا، پەنجەکانم موڕی شل لەسەر دەسکی سورگییەکە. 5
我起來給我的愛人開門,一摸門閂,我的手就滴下沒藥,滴下純正的沒藥。
دەرگام بۆ دڵدارەکەم کردەوە، بەڵام دڵدارەکەم بایدابووەوە و ڕۆیشتبوو. گیانم بەدوای ئەودا دەرچوو، بەدوایدا گەڕام، بەڵام نەمدۆزییەوە. بانگم کرد، وەڵامی نەدامەوە. 6
我給我的愛人開了門,我的愛人卻轉身走了;一見他走了,我妳不傷心。我尋覓,卻沒有找著;我呼喚他,他卻不答應。
تووشی ئێشکگرەکان بووم کاتێک بەناو شاردا دەسووڕانەوە. لێیان دام و برینداریان کردم، چارۆکەکەیان لەبەر داکەندم، ئێشکگری شووراکان 7
巡行城市的守衛遇見了我,打傷了我;看守城牆的人,奪去了我身上的外衣
ئەی کچانی ئۆرشەلیم، سوێندتان دەدەم، ئەگەر تووشی دڵدارەکەم بوون، ئەمەی پێ بڵێن، من بە شەیدای خۆشەویستی ئەوم. 8
耶路撒冷女郎! 妳們若遇見了我的愛人,妳們要告訴他什麼﹖我懇求妳們告訴他:「我因愛成疾。」◆耶京女郎:
دڵدارەکەی تۆ چی زیاترە لە دڵداران، ئەی جوانی نێو ئافرەتان؟ دڵدارەکەی تۆ چی زیاترە لە دڵداران، کە ئاوا سوێندت داین؟ 9
妳這女中極美麗的啊! 我的愛人有什麼勝過其他的愛人﹖妳的愛人有什麼勝過其他的愛人,致使妳這懇求我們﹖◆新娘:
دڵدارەکەم سوور و گەشاوەیە، لەناو دە هەزار کەسدا دیارە. 10
我的愛人,皎潔紅潤,超越萬人。
سەری زێڕی بێگەردە، زولفی بەرداوەتەوە، ڕەشە وەک قەلەڕەش. 11
他的頭顱金碧輝煌,他的髮辮有如棕枝,漆黑有如烏鴉。
چاوەکانی وەک کۆترن چاوەکانی وەک کۆترن لەسەر کانییەک، کۆترەکان هێندە سپین وەکو شیر، لە کەناری حەوزێک هەڵنیشتوون. 12
他的眼睛,有如站在溪旁的鵓鴿的眼;他的牙齒在奶中洗過,按在牙床上。
گۆناکانی وەک باخچەی بۆندارن، بۆنیان خۆشە. لێوەکانی سەوسەنن، موڕی شلیان لێ دەتکێت. 13
他的兩頰有如香花畦,又如芳草台;他的嘴脣有如百合花,滴流純正的沒藥。
دەستەکانی لوولەی زێڕن، بە زەبەرجەد ڕازاونەتەوە، لەشی عاجی تاشراوە بە بەردی یاقووتی شین پێچراوەتەوە. 14
他的手臂有如金管,鑲有塔爾史士寶石;他的軀幹是一塊象牙,鑲有碧玉
قاچەکانی ستوونی مەڕمەڕن، لەسەر دوو بنکەی زێڕی بێگەرد دامەزراون. ڕوخساری وەک لوبنانە، هەڵبژاردە وەک ئورز. 15
他的兩腿像一對大理石,置於純金座上;他的容貌彷彿黎巴嫩,壯麗如同香柏樹。
دەمی شیرینە، سەراپای خۆشەویستە. ئەمە دڵدارەکەمە، ئەو ئازیزی منە، ئەی کچانی ئۆرشەلیم! 16
他滿面香甜,全然可愛。耶路撒冷女郎! 這就是我的愛人,這就是我的良友。

< گۆرانی گۆرانییەکان 5 >