< گۆرانی گۆرانییەکان 3 >
بە درێژایی شەو لەسەر نوێنەکەم بەدوای ئەو کەسەدا گەڕام کە گیانم خۆشی دەوێت؛ بەدوایدا گەڕام، بەڵام نەمدۆزییەوە. | 1 |
Jag sökte om nattena i mine säng den min själ kär hade; jag sökte, men jag fann honom intet.
ئێستا هەڵدەستم و بەناو شاردا دەسووڕێمەوە، بەناو شەقام و گۆڕەپانەکاندا بەدوای ئەو کەسەدا دەگەڕێم کە گیانم خۆشی دەوێت. ئیتر بەدوایدا گەڕام، بەڵام نەمدۆزییەوە. | 2 |
Jag vill stå upp och gå omkring i staden, på gator och gränder, och söka den min själ kär hafver; jag sökte, men jag fann honom intet.
تووشی ئێشکگرەکان بووم، کاتێک بەناو شاردا دەگەڕان. «ئایا ئەوەی گیانم خۆشی دەوێت ئێوە نەتانبینیوە؟» | 3 |
Mig funno väktarena, som kringom i staden gå: Hafven I icke sett den min själ kär hafver?
ئەوەندەی نەمابوو لێیان تێپەڕم کاتێک ئەوەم بینییەوە کە گیانم خۆشی دەوێت. گرتم و بەرمنەدا، هەتا بردمە ماڵی دایکم، بۆ ژووری ئەو کەسەی کە بە من سکپڕ ببوو. | 4 |
Då jag kom litet framom dem, så fann jag den min själ kär hafver; jag håller honom, och vill icke öfvergifva honom, tilldess jag hafver honom in uti mins moders hus, uti mins moders kammar.
ئەی کچانی ئۆرشەلیم، سوێندتان دەدەم بە مامز یان مێینەی ئاسکی دەشتودەر، کە خۆشەویستی هەڵنەستێنن و بە ئاگای نەهێنن هەتا خۆی حەز دەکات. | 5 |
Jag besvär eder, I Jerusalems döttrar, vid rår och hinder på markene, att I icke uppväcken mina käro, eller omaken henne, tilldess henne sjelf lyster.
ئەوە کێیە لە چۆڵەوانییەوە بەدەرکەوت، وەک ستوونی دووکەڵ، بە موڕ و بخوور بۆنخۆش کراوە، بە هەموو بۆنوبەرامێکی بازرگانان؟ | 6 |
Ho är denna, som uppgår utur öknene, såsom en rök af myrrham, rökelse och allahanda apothekares pulver?
ببینن! گالیسکەکەی سلێمانە، شەست پاڵەوان دەوریان داوە لە پاڵەوانەکانی ئیسرائیل، | 7 |
Si, omkring Salomos säng stå sextio starke, utaf de starka i Israel;
هەموو شمشێر بەدەستن، شارەزای جەنگن، هەریەکە و شمشێرەکەی بە لاڕانیەوەیە، لەبەر مەترسییەکانی شەو. | 8 |
Alle hålla de svärd, och äro behändige till strids; hvardera hafver sitt svärd vid sina sido, för fruktans skull, om nattena.
سلێمانی پاشا گالیسکەیەکی بۆ خۆی دروستکرد لە داری لوبنان. | 9 |
Konung Salomo lät göra sig ett sängerum af Libanons trä;
ستوونەکانی لە زیو دروستکرد، کاریتەکانی لە زێڕ. بەرگی دۆشەکەکان ئەرخەوانییە، ناوەوەی بە ئەوین ڕازێنراوەتەوە. ئەی کچانی ئۆرشەلیم، | 10 |
Dess stodar voro af silfver, täckelsen af guld, sätet af purpur, bottnen deruti var lusteliga lagd för Jerusalems döttrars skull.
وەرنە دەرەوە، ئەی کچانی سییۆن، ببینن. سلێمانی پاشا بەو تاجەوە ببینن کە لەسەریەتی، کە دایکی لەسەری نا لە ڕۆژی زەماوەندی ژنهێنانی، لە ڕۆژی شادی دڵی. | 11 |
Går ut, I Zions döttrar, och skåder Konung Salomo, i den krono, der hans moder honom med krönt hafver, på hans bröllopsdag, och på hans hjertas fröjds dag.