< گۆرانی گۆرانییەکان 3 >

بە درێژایی شەو لەسەر نوێنەکەم بەدوای ئەو کەسەدا گەڕام کە گیانم خۆشی دەوێت؛ بەدوایدا گەڕام، بەڵام نەمدۆزییەوە. 1
La nuit, sur mon lit, J'ai cherché celui que mon âme aime. Je l'ai cherché, mais je ne l'ai pas trouvé.
ئێستا هەڵدەستم و بەناو شاردا دەسووڕێمەوە، بەناو شەقام و گۆڕەپانەکاندا بەدوای ئەو کەسەدا دەگەڕێم کە گیانم خۆشی دەوێت. ئیتر بەدوایدا گەڕام، بەڵام نەمدۆزییەوە. 2
Je vais me lever maintenant, et parcourir la ville; dans les rues et sur les places, je chercherai celui que mon âme aime. Je l'ai cherché, mais je ne l'ai pas trouvé.
تووشی ئێشکگرەکان بووم، کاتێک بەناو شاردا دەگەڕان. «ئایا ئەوەی گیانم خۆشی دەوێت ئێوە نەتانبینیوە؟» 3
Les gardes qui parcourent la ville m'ont trouvé; « Avez-vous vu celui que mon âme aime? »
ئەوەندەی نەمابوو لێیان تێپەڕم کاتێک ئەوەم بینییەوە کە گیانم خۆشی دەوێت. گرتم و بەرمنەدا، هەتا بردمە ماڵی دایکم، بۆ ژووری ئەو کەسەی کە بە من سکپڕ ببوو. 4
Je les avais à peine quittés, quand j'ai trouvé celui que mon âme aime. Je l'ai tenu dans mes bras, et je ne voulais pas le laisser partir, jusqu'à ce que je l'amène dans la maison de ma mère, dans la chambre de celle qui m'a conçu.
ئەی کچانی ئۆرشەلیم، سوێندتان دەدەم بە مامز یان مێینەی ئاسکی دەشتودەر، کە خۆشەویستی هەڵنەستێنن و بە ئاگای نەهێنن هەتا خۆی حەز دەکات. 5
Je vous adjure, filles de Jérusalem, par les chevreuils, ou par les biches des champs, de ne pas susciter ni réveiller l'amour, jusqu'à ce qu'il le souhaite.
ئەوە کێیە لە چۆڵەوانییەوە بەدەرکەوت، وەک ستوونی دووکەڵ، بە موڕ و بخوور بۆنخۆش کراوە، بە هەموو بۆنوبەرامێکی بازرگانان؟ 6
Qui est celui qui monte du désert comme des colonnes de fumée, parfumée à la myrrhe et à l'encens, avec toutes les épices du marchand?
ببینن! گالیسکەکەی سلێمانە، شەست پاڵەوان دەوریان داوە لە پاڵەوانەکانی ئیسرائیل، 7
Voici le carrosse de Salomon! Soixante hommes puissants l'entourent, des hommes forts d'Israël.
هەموو شمشێر بەدەستن، شارەزای جەنگن، هەریەکە و شمشێرەکەی بە لاڕانیەوەیە، لەبەر مەترسییەکانی شەو. 8
Ils manient tous l'épée, et sont experts en guerre. Chaque homme a son épée sur sa cuisse, à cause de la peur dans la nuit.
سلێمانی پاشا گالیسکەیەکی بۆ خۆی دروستکرد لە داری لوبنان. 9
Le roi Salomon s'est fait une voiture du bois du Liban.
ستوونەکانی لە زیو دروستکرد، کاریتەکانی لە زێڕ. بەرگی دۆشەکەکان ئەرخەوانییە، ناوەوەی بە ئەوین ڕازێنراوەتەوە. ئەی کچانی ئۆرشەلیم، 10
Il a fait ses piliers en argent, son fond d'or, son siège de pourpre, le milieu de celui-ci étant pavé d'amour, des filles de Jérusalem.
وەرنە دەرەوە، ئەی کچانی سییۆن، ببینن. سلێمانی پاشا بەو تاجەوە ببینن کە لەسەریەتی، کە دایکی لەسەری نا لە ڕۆژی زەماوەندی ژنهێنانی، لە ڕۆژی شادی دڵی. 11
Sortez, filles de Sion, et allez voir le roi Salomon, avec la couronne dont sa mère l'a couronné, le jour de ses noces, au jour de l'allégresse de son cœur.

< گۆرانی گۆرانییەکان 3 >