< گۆرانی گۆرانییەکان 2 >
من گوڵاڵە سوورەی شارۆن و سەوسەنی دۆڵانم. | 1 |
"Jag är ett ringa blomster i Saron, en lilja i dalen."
وەک گوڵی سەوسەن لەناو دڕکوداڵ یارەکەم ئاوایە لەناو کچان. | 2 |
"Ja, såsom en lilja bland törnen, så är min älskade bland jungfrur."
وەک دار سێو لەنێو دارەکانی دارستان دڵدارەکەم ئاوایە لەناو کوڕان. حەزم لە دانیشتنە لە سێبەرەکەی مێوەکەشی بۆ دەمم شیرینە. | 3 |
"Såsom ett äppelträd bland vildmarkens träd, så är min vän bland ynglingar; ljuvligt är mig att sitta i dess skugga, och söt är dess frukt för min mun.
با بمباتە هۆڵی خوانەکە، خۆشەویستییەکەی وەک ئاڵا لەسەر سەرم بشەکێتەوە. | 4 |
I vinsalen har han fört mig in, och kärleken är hans baner över mig.
بە کشمیش گڕوتینم پێ ببەخشن، بە سێو بمگەشێننەوە، چونکە من بە شەیدای خۆشەویستی ئەوم. | 5 |
Vederkvicken mig med druvkakor, styrken mig med äpplen; ty jag är sjuk av kärlek." ----
دەستی چەپی لەژێر سەرمە و دەستی ڕاستی لە ئامێزم دەگرێت. | 6 |
Hans vänstra arm vilar under mitt huvud, och hans högra omfamnar mig.
ئەی کچانی ئۆرشەلیم، سوێندتان دەدەم، بە مامز یان مێینەی ئاسکی دەشتودەر، کە خۆشەویستی هەڵنەستێنن و بە ئاگای نەهێنن هەتا خۆی حەز دەکات. | 7 |
Jag besvär eder, I Jerusalems döttrar, vid gaseller och hindar på marken: Oroen icke kärleken, stören den icke, förrän den själv så vill. ----
گوێ بگرە! ئەوە دەنگی دڵدارەکەمە! تەماشا بکە! وا دێت، لەسەر چیاکان هەڵدەبەزێتەوە، بەسەر گردەکاندا باز دەدات. | 8 |
Hör, där är min vän! Ja, där kommer han, springande över bergen, hoppande fram på höjderna.
دڵدارەکەم وەک ئاسک یان وەک کارمامزە، وا لە پشت دیوارەکەمان ڕاوەستاوە، لە دەلاقەوە سەیر دەکات، لە کڵاوڕۆژنەوە تەماشا دەکات. | 9 |
Lik en gasell är min vän eller lik en ung hjort. Se, nu står han där bakom vår vägg, han blickar in genom fönstret, han skådar genom gallret.
دڵدارەکەم قسەی کرد، پێی گوتم: «یارەکەم، هەستە، شیرینەکەم، وەرە. | 10 |
Min vän begynner tala, han säger till mig: "Stå upp, min älskade, du min sköna, och kom hitut.
تەماشا بکە، زستان تێپەڕی، باران بەسەرچوو و نەما. | 11 |
Ty se, vintern är förbi, regntiden är förliden och har gått sin kos.
گوڵ لەسەر زەوی دەرکەوت، ئێستا کاتی گۆرانییە؛ خوێندنی کوکوختی لە خاکی ئێمە دەبیسترێت. | 12 |
Blommorna visa sig på marken, tiden har kommit, då vinträden skäras, och turturduvan låter höra sin röst i vårt land.
هەنجیر بەری گرتووە، بۆنی بەرسیلەی مێو بڵاو بووەتەوە. یارەکەم، هەستە، شیرینەکەم، وەرە.» | 13 |
Fikonträdets frukter begynna att mogna, vinträden stå redan i blom, de sprida sin doft. Stå upp, min älskade, min sköna, och kom hitut.
ئەی کۆترەکەم لەناو کەلەبەری هەڵدێرەکان، لە پەناگای بنارەکان، با ڕوخسارت ببینم، با دەنگت ببیستم، چونکە دەنگت ناسکە و ڕوخسارت شیرینە! | 14 |
Du min duva i bergsklyftan, i klippväggens gömsle, låt mig se ditt ansikte, låt mig höra din röst; ty din röst är så ljuv, och ditt ansikte är så täckt." ----
ڕێوییەکانمان بۆ ڕاو بکەن، ئەو توولە ڕێوییانەی ڕەزەکانمان تێکدەدەن، چونکە ڕەزەکانمان پەسیرەیان گرتووە. | 15 |
Fången rävarna åt oss, de små rävarna, vingårdarnas fördärvare, nu då våra vingårdar stå i blom. ----
دڵدارەکەم بۆ منە و منیش بۆ ئەوم، لەناو گوڵە سەوسەنەکان دەلەوەڕێت. | 16 |
Min vän är min, och jag är hans, där han för sin hjord i bet ibland liljor.
بەر لەوەی ڕۆژ هەڵبێت و تاریکی بڕەوێتەوە، ئەی دڵدارەکەم، بگەڕێوە، وەک ئاسک بە، یان کارمامز لەسەر چیا فرە لووتکەکان. | 17 |
Till dess morgonvinden blåser och skuggorna fly, må du ströva omkring, lik en gasell, min vän, eller lik en ung hjort, på de kassiadoftande bergen.