< گۆرانی گۆرانییەکان 2 >

من گوڵاڵە سوورەی شارۆن و سەوسەنی دۆڵانم. 1
I am a rose of Sharon, a lily of the valley.
وەک گوڵی سەوسەن لەناو دڕکوداڵ یارەکەم ئاوایە لەناو کچان. 2
Like a lily among the thorns is my darling among the maidens.
وەک دار سێو لەنێو دارەکانی دارستان دڵدارەکەم ئاوایە لەناو کوڕان. حەزم لە دانیشتنە لە سێبەرەکەی مێوەکەشی بۆ دەمم شیرینە. 3
Like an apple tree among the trees of the forest is my beloved among the young men. I delight to sit in his shade, and his fruit is sweet to my taste.
با بمباتە هۆڵی خوانەکە، خۆشەویستییەکەی وەک ئاڵا لەسەر سەرم بشەکێتەوە. 4
He has brought me to the house of wine, and his banner over me is love.
بە کشمیش گڕوتینم پێ ببەخشن، بە سێو بمگەشێننەوە، چونکە من بە شەیدای خۆشەویستی ئەوم. 5
Sustain me with raisins; refresh me with apples, for I am faint with love.
دەستی چەپی لەژێر سەرمە و دەستی ڕاستی لە ئامێزم دەگرێت. 6
His left hand is under my head, and his right arm embraces me.
ئەی کچانی ئۆرشەلیم، سوێندتان دەدەم، بە مامز یان مێینەی ئاسکی دەشتودەر، کە خۆشەویستی هەڵنەستێنن و بە ئاگای نەهێنن هەتا خۆی حەز دەکات. 7
O daughters of Jerusalem, I adjure you by the gazelles and does of the field: Do not arouse or awaken love until the time is right.
گوێ بگرە! ئەوە دەنگی دڵدارەکەمە! تەماشا بکە! وا دێت، لەسەر چیاکان هەڵدەبەزێتەوە، بەسەر گردەکاندا باز دەدات. 8
Listen! My beloved approaches. Look! Here he comes, leaping across the mountains, bounding over the hills.
دڵدارەکەم وەک ئاسک یان وەک کارمامزە، وا لە پشت دیوارەکەمان ڕاوەستاوە، لە دەلاقەوە سەیر دەکات، لە کڵاوڕۆژنەوە تەماشا دەکات. 9
My beloved is like a gazelle or a young stag. Look, he stands behind our wall, gazing through the windows, peering through the lattice.
دڵدارەکەم قسەی کرد، پێی گوتم: «یارەکەم، هەستە، شیرینەکەم، وەرە. 10
My beloved calls to me, “Arise, my darling. Come away with me, my beautiful one.
تەماشا بکە، زستان تێپەڕی، باران بەسەرچوو و نەما. 11
For now the winter is past; the rain is over and gone.
گوڵ لەسەر زەوی دەرکەوت، ئێستا کاتی گۆرانییە؛ خوێندنی کوکوختی لە خاکی ئێمە دەبیسترێت. 12
The flowers have appeared in the countryside; the season of singing has come, and the cooing of turtledoves is heard in our land.
هەنجیر بەری گرتووە، بۆنی بەرسیلەی مێو بڵاو بووەتەوە. یارەکەم، هەستە، شیرینەکەم، وەرە.» 13
The fig tree ripens its figs; the blossoming vines spread their fragrance. Arise, come away, my darling; come away with me, my beautiful one.”
ئەی کۆترەکەم لەناو کەلەبەری هەڵدێرەکان، لە پەناگای بنارەکان، با ڕوخسارت ببینم، با دەنگت ببیستم، چونکە دەنگت ناسکە و ڕوخسارت شیرینە! 14
O my dove in the clefts of the rock, in the crevices of the cliff, let me see your face, let me hear your voice; for your voice is sweet, and your countenance is lovely.
ڕێوییەکانمان بۆ ڕاو بکەن، ئەو توولە ڕێوییانەی ڕەزەکانمان تێکدەدەن، چونکە ڕەزەکانمان پەسیرەیان گرتووە. 15
Catch for us the foxes— the little foxes that ruin the vineyards— for our vineyards are in bloom.
دڵدارەکەم بۆ منە و منیش بۆ ئەوم، لەناو گوڵە سەوسەنەکان دەلەوەڕێت. 16
My beloved is mine and I am his; he pastures his flock among the lilies.
بەر لەوەی ڕۆژ هەڵبێت و تاریکی بڕەوێتەوە، ئەی دڵدارەکەم، بگەڕێوە، وەک ئاسک بە، یان کارمامز لەسەر چیا فرە لووتکەکان. 17
Before the day breaks and shadows flee, turn, my beloved, and be like a gazelle or a young stag on the mountains of Bether.

< گۆرانی گۆرانییەکان 2 >