< ڕائووس 1 >
لە سەردەمی فەرمانڕەوایەتی ڕابەرەکان، قاتوقڕییەک لە خاکەکە سەریهەڵدا. لە بێتلەحمی یەهوداوە پیاوێک خۆی و ژنەکەی و دوو کوڕەکەی کۆچیان کرد و پەنایان بۆ وڵاتی مۆئاب برد. | 1 |
U ono vrijeme kada su vladali suci nastala glad u zemlji, pa iz Betlehema Judina jedan čovjek ode sa svojom ženom i sa svoja dva sina da se naseli na Moapskim poljanama.
ناوی پیاوەکە ئەلیمەلەخ بوو، ناوی ژنەکەشی ناعۆمی بوو، ناوی دوو کوڕەکەشی مەحلۆن و کیلیۆن بوو، لە ئەفراتییەکانی بێتلەحمی یەهودا بوون. ئیتر هاتن بۆ وڵاتی مۆئاب و لەوێ ژیان. | 2 |
Taj se čovjek zvao Elimelek, žena mu Noemi, a dva njegova sina: Mahlon i Kiljon; svi bijahu Efraćani iz Betlehema Judina. Stigoše na Moapske poljane i tu se nastaniše.
لەوێ ئەلیمەلەخی مێردی ناعۆمی مرد، ناعۆمی و دوو کوڕەکەی مانەوە و | 3 |
Tada Elimelek, Noemin muž, umrije, i ona osta sama sa svoja dva sina.
دوو ژنی مۆئابیان هێنا، یەکێکیان ناوی عۆرپا بوو ئەوەی دیکەیان ڕائووس. لەوێ بۆ ماوەی دە ساڵ مانەوە. | 4 |
Oni se oženiše Moapkama; jedna se zvala Orpa, a druga Ruta. I tu proboraviše deset godina.
ئینجا مەحلۆن و کیلیۆن مردن، ئیتر ناعۆمی بەبێ کوڕ و مێرد مایەوە. | 5 |
Onda umriješe i Mahlon i Kiljon, i tako Noemi osta i bez svoja dva sina i bez svoga muža.
دوای ئەوەی ناعۆمی لە وڵاتی مۆئابدا بیستی کە خودا گەلەکەی خۆی بەسەرکردووەتەوە و نانی داوە پێیان، خۆی و بووکەکانی هەستان و وڵاتی مۆئابیان بەجێهێشت. | 6 |
Tada se ona diže sa svojim snahama da ode s Moapskih poljana jer je čula na Moapskim poljanama da je Jahve pohodio narod svoj i dao mu kruha.
لەگەڵ دوو بووکەکەی ئەو شوێنەی بەجێهێشت کە لێی دەژیا و ئەو ڕێگایەیان گرتەبەر کە دەیگەڕاندنەوە بۆ خاکی یەهودا. | 7 |
Ode, dakle, ona iz mjesta gdje je živjela, a s njome i njezine snahe; krenuše na put da se vrate u zemlju Judinu.
ناعۆمی بە بووکەکانی گوت: «با هەریەکەتان بگەڕێتەوە بۆ ماڵی دایکی خۆی. خودا پاداشتی ئەو چاکەیەتان بداتەوە کە لەگەڵ مردووەکان و مندا کردتان. | 8 |
Noemi tada reče svojim dvjema snahama: “Vratite se svaka domu majke svoje! Neka vam Jahve bude milostiv kao što vi bijaste pokojnicima i meni.
خودا هەریەکەتان لە ماڵی مێردی خۆی بحەسێنێتەوە.» ئینجا ماچی کردن و ئەوانیش بە دەنگی بەرز گریان. | 9 |
Neka vam Jahve udijeli da obje nađete mir, svaka u domu svoga muža!” I poljubi ih, a one briznuše u plač.
پێیان گوت: «ئێمەش لەگەڵت دێین بۆ لای گەلەکەت.» | 10 |
I rekoše joj: “Ne! Mi ćemo s tobom, tvome narodu.”
ناعۆمی گوتی: «کچەکانم بگەڕێنەوە. بۆچی لەگەڵ من دێن؟ ئایا سکم کوڕی تێدا ماوە بۆ ئەوەی ببن بە مێردتان؟ | 11 |
Ali im reče Noemi: “Vratite se natrag, kćeri moje! Zašto biste išle sa mnom? Zar ću još imati sinova u utrobi svojoj da vam budu muževi?
بگەڕێنەوە و بڕۆن، چونکە پیر بووم و ناتوانم شوو بکەمەوە. وا گوتیشم ئومێدی ئەوە هەبوو کە ئەمشەو شوو بکەمەوە و چەند کوڕێکیشم بوو، | 12 |
Vratite se natrag, kćeri moje, idite samo! Odviše sam stara, nisam za udaju. Pa i kad bih rekla: 'Imam nade da se udam još noćas i da rodim sinove' -
ئایا چاوەڕێیان دەکەن هەتا گەورە دەبن؟ ئایا لەبەر ئەوان خۆتان دەبەستنەوە و شوو ناکەنەوە؟ نا کچەکانم. من لە ئێوە زیاتر خەفەت دەخۆم، چونکە خودا خراپەی بەسەرم هێنا.» | 13 |
zar biste mogle čekati da odrastu i zar biste radi njih ostale neudate? Ne, kćeri moje, tuga bi moja bila veća od vaše, jer se ruka Jahvina digla na me.”
ئینجا دیسان بە دەنگی بەرز گریان. عۆرپا خەسووی ماچکرد، بەڵام ڕائووس بە توندی لە باوەشی گرت. | 14 |
One i opet zaplakaše i zajecaše. Orpa poljubi svoju svekrvu i vrati se, a Ruta ostade s njom.
ناعۆمی گوتی: «ئەوەتا عۆرپای هێوەرژنت گەڕایەوە بۆ لای گەلەکەی و خوداوەندەکانی. تۆش لەگەڵ ئەو بگەڕێوە.» | 15 |
Noemi joj reče: “Eto vidiš, jetrva se tvoja vratila narodu svome i bogu svome: vrati se i ti za jetrvom svojom!”
بەڵام ڕائووس گوتی: «زۆرم لێ مەکە بەجێت بهێڵم و وازت لێ بهێنم، چونکە بۆ کوێ بچیت دەچم و لە هەرکوێ بمێنیتەوە دەمێنمەوە. گەلی تۆ گەلی منە و خودای تۆ خودای منە. | 16 |
A Ruta joj odgovori: “Nemoj me tjerati da te ostavim i da odem od tebe: jer kamo ti ideš, idem i ja i gdje se ti nastaniš, nastanit ću se i ja; tvoj narod moj je narod i tvoj Bog moj je Bog.
لەکوێ بمریت لەوێ دەمرم و هەر لەوێش بە خاک دەسپێردرێم. با یەزدان توندترین سزام بدات، ئەگەر جگە لە مردن شتێک من لە تۆ جیا دەکاتەوە.» | 17 |
Gdje ti umreš, umrijet ću i ja, gdje tebe pokopaju, pokopat će i mene. Neka mi Jahve uzvrati svakim zlom i nevoljom ako me što drugo, osim smrti, rastavi od tebe.”
کە بینی سوورە لەسەر ئەوەی لەگەڵیدا بڕوات، ئیتر زۆری لێ نەکرد. | 18 |
Videći gdje je tvrdo naumila da ide s njom, prestade je odvraćati.
ئینجا هەردووکیان ڕۆیشتن هەتا چوونە ناو بێتلەحم. کاتێک گەیشتنە بێتلەحم شارۆچکەکە هەمووی لەبەر ئەوان خرۆشا و گوتیان: «ئایا ئەمە ناعۆمییە؟» | 19 |
Tako su zajedno išle dok ne dođoše u Betlehem. A kad dođoše u Betlehem, sav se grad uzbudi zbog njih. “Ma je li ovo Noemi?” - pitahu žene.
ئەویش پێی گوتن: «پێم مەڵێن”ناعۆمی“، بەڵکو پێم بڵێن”مارا“چونکە خودای هەرە بەتوانا ژیانی زۆر تاڵ کردم. | 20 |
A ona im odgovaraše: “Ne zovite me više Noemi nego me zovite Mara; jer me Šadaj gorčinom ispunio!
من بە پڕی ڕۆیشتم و خودا بە بەتاڵی منی هێنایەوە. بۆچی بە ناعۆمی بانگم دەکەن؟ ئەوەتا یەزدان کۆستی خستم، هەرە بەتوانا تووشی خراپەی کردم.» | 21 |
Odavde sam otišla punih ruku, a sad me Jahve vraća bez igdje ičega. Zašto me zovete Noemi kad Jahve posvjedoči protiv mene i Svemogući me u tugu zavi?”
ئیتر ناعۆمی و ڕائووسی مۆئابی بووکی، لە وڵاتی مۆئابەوە هاتنەوە و لە سەرەتای دروێنەی جۆ چوونە ناو بێتلەحمەوە. | 22 |
Tako se vrati Noemi s Rutom Moapkom, snahom svojom, s Moapskih poljana. Stigle su u Betlehem baš kad je počela žetva ječma.