< ڕائووس 4 >

هەر لەو ماوەیەدا بۆعەز چوو بۆ لای دەروازەی شارۆچکەکە و لەوێ دانیشت. ئەوە بوو کاتێک ئەو خوێنگرەی کە بۆعەز باسی کرد لەوێوە تێدەپەڕی، بۆعەز گوتی: «خزمە، لابدە و لێرە دابنیشە.» ئەویش لایدا و دانیشت. 1
Meanwhile, Boaz went to the gate and sat down there. Soon the kinsman-redeemer of whom he had spoken came along, and Boaz said, “Come over here, my friend, and sit down.” So he went over and sat down.
ئینجا بۆعەز دە پیاوی لە پیرانی شارۆچکەکە برد و پێی گوتن: «لێرە دابنیشن.» ئەوانیش دانیشتن. 2
Then Boaz took ten of the elders of the city and said, “Sit here,” and they did so.
ئینجا بە خوێنگرەکەی گوت: «ناعۆمی کە لە وڵاتی مۆئاب گەڕاوەتەوە، پارچە زەوییەکی هەیە کە هی ئەلیمەلەخی برامانە دەیفرۆشێت. 3
And he said to the kinsman-redeemer, “Naomi, who has returned from the land of Moab, is selling the piece of land that belonged to our brother Elimelech.
منیش پێم وایە ئەرکی منە کە پێت بڵێم لەبەردەمی دانیشتووان و لەبەردەمی پیرانی گەلەکەم بیکڕە. ئیتر ئەگەر دەیکڕیتەوە بیکڕەوە و ئەگەر نایکڕیتەوە ئەوا پێم بڵێ با بزانم، چونکە تۆ لەپێشتریت بۆ کڕینەوەی، دوای تۆ من.» ئەویش گوتی: «دەیکڕمەوە.» 4
I thought I should inform you that you may buy it back in the presence of those seated here and in the presence of the elders of my people. If you want to redeem it, do so. But if you will not redeem it, tell me so I may know, because there is no one but you to redeem it, and I am next after you.” “I will redeem it,” he replied.
بۆعەزیش گوتی: «ئەو ڕۆژەی زەوییەکە لە ناعۆمی دەکڕیت، پێویستە ڕائووسی مۆئابیش بخوازیت کە ژنی مردووەکەیە، بۆ ئەوەی میراتەکە بە ناوی مردووەکە بکەیت.» 5
Then Boaz said, “On the day you buy the land from Naomi and also from Ruth the Moabitess, you must also acquire the widow of the deceased in order to raise up the name of the deceased on his inheritance.”
خوێنگرەکەش گوتی: «من خۆم ناتوانم بیکڕمەوە، نەوەک میراتەکەی خۆم تێکبدەم. جا تۆ خۆت بیکڕەوە، چونکە من ناتوانم بیکڕمەوە.» 6
The kinsman-redeemer replied, “I cannot redeem it myself, or I would jeopardize my own inheritance. Take my right of redemption, because I cannot redeem it.”
وا باو بوو لە ئیسرائیلدا بۆ سەلماندنی ئەنجامدانی هەموو کارێکی مافی کڕینەوە و گواستنەوەی خاوەنداریێتی موڵک، کابرا پێڵاوەکەی دابکەنێت و بیداتە لایەنی بەرامبەر. ئیتر ئەمە ئەو نەریتە بوو کە لە ئیسرائیل دەگیرایەبەر. 7
Now in former times in Israel, concerning the redemption or exchange of property, to make any matter legally binding a man would remove his sandal and give it to the other party, and this was a confirmation in Israel.
ئینجا خوێنگرەکە بە بۆعەزی گوت: «خۆت بیکڕە.» ئیتر پێڵاوەکەی داکەند. 8
So the kinsman-redeemer removed his sandal and said to Boaz, “Buy it for yourself.”
بۆعەزیش بە پیرەکان و هەموو خەڵکەکەی گوت: «ئێوە ئەمڕۆ شایەتن کە من هەرچییەک هی ئەلیمەلەخ و هەرچییەک هی کیلیۆن و مەحلۆن بوو لە دەستی ناعۆمی کڕیمەوە. 9
At this, Boaz said to the elders and all the people, “You are witnesses today that I am buying from Naomi all that belonged to Elimelech, Chilion, and Mahlon.
هەروەها ڕائووسی مۆئابی ژنی مەحلۆنیشم لە خۆم مارە کرد هەتا ببێت بە ژنم، بۆ ئەوەی میراتەکە بە ناوی مردووەکە بکەم، تاکو ناوی مردووەکە لەنێو گەلەکەی کوێر نەبێتەوە و لە تۆماری شارۆچکەکەیدا نەسڕێتەوە. ئێوە ئەمڕۆ شایەتن!» 10
Moreover, I have acquired Ruth the Moabitess, Mahlon’s widow, as my wife, to raise up the name of the deceased through his inheritance, so that his name will not disappear from among his brothers or from the gate of his home. You are witnesses today.”
هەموو خەڵکەکە و پیرەکان کە لەناو دەروازەکە دانیشتبوون، گوتیان: «ئێمە شایەتین. با یەزدان ئەو ژنەی کە دێتە ماڵەکەت وەکو ڕاحێل و لێئەی لێ بکات کە بنەماڵەی ئیسرائیلیان دروستکرد. ئیتر با مەزن بیت لە ئەفراتە و ناودار بیت لە بێت‌لەحم. 11
“We are witnesses,” said the elders and all the people at the gate. “May the LORD make the woman entering your home like Rachel and Leah, who together built up the house of Israel. May you be prosperous in Ephrathah and famous in Bethlehem.
هەروەها ماڵەکەت و ئەو وەچەیەی یەزدان لەم ژنە دەتداتێ وەکو بنەماڵەی پێرێز بێت ئەوەی لە تامار لەدایک بوو بۆ یەهودا.» 12
And may your house become like the house of Perez, whom Tamar bore to Judah, because of the offspring the LORD will give you by this young woman.”
ئیتر بۆعەز ڕائووسی هێنا و گواستییەوە، یەزدانیش سکپڕبوونی پێ بەخشی و کوڕێکی بوو. 13
So Boaz took Ruth, and she became his wife. And when he had relations with her, the LORD enabled her to conceive, and she gave birth to a son.
ژنان بە ناعۆمییان گوت: «ستایش بۆ ئەو یەزدانەی ئەمڕۆ بێ خوێنگری نەکردیت. با ناوی بۆعەز لە ئیسرائیلدا دەنگ بداتەوە. 14
Then the women said to Naomi, “Blessed be the LORD, who has not left you this day without a kinsman-redeemer. May his name become famous in Israel.
دەبێتە نوێکەرەوەی گیانت و لە پیریتدا بەخێوت دەکات، چونکە لە بووکەکەت بووە کە تۆی خۆشدەوێت و بۆ تۆ لە حەوت کوڕ باشترە.» 15
He will renew your life and sustain you in your old age. For your daughter-in-law, who loves you and is better to you than seven sons, has given him birth.”
ناعۆمیش کوڕەکەی هەڵگرت و لە باوەشی کرد و بوو بە دایەنی. 16
And Naomi took the child, placed him on her lap, and became a nurse to him.
ژنە دراوسێکان گوتیان «کوڕێک لەدایک بوو بۆ ناعۆمی» و ناویان لێنا عوبێد، کە باوکی یەسای باوکی داود بوو. 17
The neighbor women said, “A son has been born to Naomi,” and they named him Obed. He became the father of Jesse, the father of David.
ئەمانەش نەوەکانی پێرێزن: پێرێز باوکی حەسرۆن بوو، 18
Now these are the generations of Perez: Perez was the father of Hezron,
حەسرۆنیش باوکی ڕام بوو، ڕامیش باوکی عەمیناداب بوو، 19
Hezron was the father of Ram, Ram was the father of Amminadab,
عەمینادابیش باوکی نەحشۆن بوو، نەحشۆنیش باوکی سەلمۆن بوو، 20
Amminadab was the father of Nahshon, Nahshon was the father of Salmon,
سەلمۆنیش باوکی بۆعەز بوو، بۆعەزیش باوکی عوبێد بوو، 21
Salmon was the father of Boaz, Boaz was the father of Obed,
عوبێدیش باوکی یەسا بوو و یەساش باوکی داود بوو. 22
Obed was the father of Jesse, and Jesse was the father of David.

< ڕائووس 4 >