< ڕۆما 1 >

لە پۆڵسی بەندەی عیسای مەسیحەوە کە خودا وەک نێردراوێک بانگی کرد و تەرخانی کرد بۆ ڕاگەیاندنی مزگێنییەکەی، 1
Paul, a servant of Christ Jesus, a called apostle, set apart to preach the gospel of God,
ئەو مزگێنییەی کە خودا پێشتر لە ڕێگەی پێغەمبەرەکانەوە لە نووسراوە پیرۆزەکاندا بەڵێنی دابوو، 2
which he had promised before by his prophets in the Holy Scriptures,
سەبارەت بە کوڕەکەی کە بە جەستە لە نەوەی داود بوو، 3
the gospel concerning his Son, who was born of the seed of David as to the flesh,
هەروەها بەگوێرەی ڕۆحی پیرۆز و بە هێزی هەستانەوەی لەنێو مردووان عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان بە کوڕی خودا دیاری کرا. 4
and shown with power to be the Son of God as to his spirit of holiness, by the resurrection of the dead, Jesus Christ our Lord;
لە پێناوی ناوی مەسیح و لە ڕێگەی ئەوەوە، نیعمەت و نێردراویێتیمان وەرگرت، تاکو هەموو نەتەوەکان بانگ بکەین بۆ ئەوەی باوەڕ بە مەسیح بهێنن و گوێڕایەڵی بن. 5
through whom we received grace and the office of an apostle in behalf of his name, in order to produce obedience to the faith among all nations;
ئێوەش لەنێو ئەوانەدان کە خودا بانگی کردن بۆ ئەوەی هی عیسای مەسیح بن. 6
among whom are ye also, the called of Jesus Christ;
بۆ هەموو ئەوانەی خۆشەویستی خودان و لە ڕۆما دەژین، بانگکراون بۆ ئەوەی پیرۆز بن: با نیعمەت و ئاشتی لە خودای باوکمان و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆوە لەگەڵتان بێت. 7
to all the beloved of God at Rome, called, holy: Grace be to you, and peace, from God our Father, and the Lord Jesus Christ.
سەرەتا، لە پێناوی هەمووتان بەهۆی عیسای مەسیحەوە سوپاسی خودام دەکەم، چونکە باوەڕتان لە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە. 8
In the first place, I thank my God through Jesus Christ for all of you, that your faith is spoken of throughout the whole world.
خودا، ئەوەی بە ڕۆحم خزمەتی دەکەم لە جاڕدانی مزگێنیی کوڕەکەیدا، شایەتی منە کە چۆن بێ بڕانەوە یادتان دەکەم و 9
For God is my witness, whom I serve with my spirit in the gospel of his Son, how constantly I make mention of you, always in my prayers
بەردەوام لە نوێژەکانم دەپاڕێمەوە کە هیچ نەبێت ئێستا بە خواستی خودا بۆم ڕێک بکەوێت بێمە لاتان. 10
supplicating that, if it be possible, I may at last through the will of God be favored with an opportunity of coming to you.
تامەزرۆی بینینی ئێوەم تاکو بۆ جێگیربوونتان بەهرەی ڕۆحیتان بدەمێ، 11
For I long to see you, that I may impart to you some spiritual gift, which may be for your confirmation;
هەموومان پێکەوە یەکتری هانبدەین، ئێوە بە باوەڕی من و منیش بە باوەڕی ئێوە. 12
that is, that I may be edified among you, and you also, through each other's faith, both yours and mine.
ئەی خوشک و برایان، نامەوێ لەلاتان شاراوە بێت، زۆر جار بەتەمابووم بێمە لاتان، تاکو لەنێو ئێوەشدا بەرهەمم هەبێت، هەروەک لەنێو نەتەوەکانی دیکە هەمە، بەڵام هەتا ئێستا ڕێم لێ گیرابوو. 13
But I would not have you ignorant, brethren, that I often purposed to come to you, though I have been hindered hitherto, that I might have some fruit of my labors among you also, as among the other gentiles.
من قەرزاری یۆنانی و بەربەریم، دانا و نەزان. 14
I am debtor both to Greeks and barbarians, both to the wise and the unwise.
بۆیە بە پەرۆشم مزگێنی بدەمە ئێوەی دانیشتووانی ڕۆما. 15
So, according to my ability, I am ready to preach the gospel to you also in Rome.
شەرمم بە پەیامی ئینجیل نییە، لەبەر ئەوەی هێزی خودایە بۆ ڕزگاربوونی هەموو ئەوانەی باوەڕ دەهێنن، یەکەم جار بۆ جولەکە ئینجا بۆ ناجولەکە. 16
For I am not ashamed of the gospel; for to every believer, to the Jew first and also to the Greek, it is the power of God unto salvation.
لە پەیامی ئینجیلدا بێتاوانکردن لە خوداوە ئاشکرا دەکرێت، ئەم بێتاوانکردنەش لە دەستپێکەوە هەتا کۆتایی بە باوەڕە، وەک نووسراوە: [ئەوەی ڕاستودروستە بە باوەڕ دەژیێت.‏] 17
For therein is revealed the righteousness which is of God from faith to faith; as it is written, “But the righteous shall live by faith.”
لە ئاسمانەوە تووڕەیی خودا لە دژی هەموو خوانەناسی و خراپەکارییەکی خەڵک دەردەکەوێت، ئەوانەی بە خراپەکانیان ڕاستی دادەپۆشن، 18
For the wrath of God is revealed from heaven against all impiety and unrighteousness of men, who keep down the truth in unrighteousness.
چونکە ئەوەی کە دەبێت لەبارەی خوداوە بزانرێت، لەلای ئەوان ئاشکرایە، لەبەر ئەوەی خودا بۆی دەرخستوون. 19
Because that which may be known of God is manifest within them; for God made it manifest to them.
لەبەر ئەوەی سیفەتە نەبینراوەکانی خودا، توانا هەتاهەتایی و خودایەتییەکەی، لە بەدیهێنانی جیهانەوە بەهۆی دروستکراوان درکیان پێ کراوە و بە ڕوونی بینراون، بۆیە بێ بیانوون. (aïdios g126) 20
For, ever since the creation of the world, his invisible attributes, even his eternal power and divinity, being perceived from his works, are clearly seen, so that they might be without excuse. (aïdios g126)
لەگەڵ ئەوەی کە خودایان ناسی، بەڵام وەک خودا ستایشیان نەکرد و سوپاسیان نەکرد، بەڵکو لە بیرکردنەوەیان پووچەڵ بوون و دڵە گێلەکانیان تاریک بوو. 21
Because though they knew God, they did not glorify him as God, nor were they thankful to him; but became perverse in their reasonings, and their senseless minds were darkened;
هەرچەندە خۆیان بە دانا دەزانی، بەڵام بوونە گێل، 22
professing to be wise, they became fools,
شکۆی خودای نەمریان گۆڕییەوە بە شێوەی پەیکەری مرۆڤی لەناوچوو و باڵندە و چوارپێ و خشۆک. 23
and for the glory of the incorruptible God they substituted images of corruptible man, and of birds and four-footed beasts and creeping things.
هەر لەبەر ئەوە خودا بە هەوەسی دڵیان ئەوانی دایە دەست گڵاوی، تاکو لەناو خۆیاندا سووکایەتی بە لەشی خۆیانەوە بکەن. 24
Wherefore God also gave them over in the lusts of their hearts to impurity, to debase their bodies with one another;
ئەوان ڕاستی خودایان بە درۆ گۆڕییەوە و بەدیهێنراویان پەرست و لە جیاتی بەدیهێنەر خزمەتیان کرد، ئەوەی هەتاهەتایە ستایش بۆ ئەوە. ئامین. (aiōn g165) 25
because they changed the true God for false gods, and adored and worshipped created things rather than the Creator, who is blessed for ever. Amen. (aiōn g165)
لەبەر ئەوە خودا ئەوانی دایە دەست هەوەسە ئابڕووبەرەکانیان، چونکە ژنەکانیان جووتبوونی سروشتییان بە ناسروشتی گۆڕییەوە. 26
For this cause God gave them up to vile passions. For even their women indulged in unnatural lust,
پیاوانیش وازیان هێنا لە جووتبوونی سروشتی لەگەڵ ژنانیان و گڕیان گرت لە هەوەس بۆ یەکتری. پیاو لەگەڵ پیاو بەدڕەوشتی دەکرد، جا سزای تەواوی خراپبوونیان لە خۆیاندا وەرگرت. 27
and in like manner the men also, neglecting the natural use of the female, burned with lust for one another, men with men practising that which is shameful, and receiving in themselves the due recompense of their error.
سەرەڕای ئەوەش، نەیاندەویست لە ناسینی خودا بەردەوام بن، خوداش ئەوانی دایە دەست مێشکی گەندەڵیان، تاکو ئەوە بکەن کە ناشێت. 28
And as they did not choose to retain God in their knowledge, God gave them up to a reprobate mind, to do things which are shameful;
پڕبوون لە هەموو ناڕەوایی و خراپە و چاوچنۆکی و بەدکارییەک. پڕن لە ئیرەیی و کوشتن و دژایەتی و فێڵبازی و زیانبەخشی. غەیبەتکارن، 29
being filled with all unrighteousness, malice, covetousness, wickedness; full of envy, murder, strife, deceit, malignity; backbiters,
بوختانکەرن، ڕقیان لە خودایە، شەڕفرۆشن، لووتبەرزن، خۆهەڵکێشن، داهێنەری خراپەن، گوێڕایەڵی دایک و باوک نین، 30
slanderers, hated of God, insolent, proud, boasters, inventors of mischief, disobedient to parents,
بێ مێشکن و دڵسۆز نین، بێ هەست و بێ بەزەیین. 31
senseless, faithless, without natural affection, without pity;
لەگەڵ ئەوەی دەزانن حوکمی دادپەروەرانەی خودا بۆ ئەنجامدەرانی ئەم جۆرە کارانە مردنە، بەڵام نەک تەنها خۆیان ئەو کارانە دەکەن، بەڵکو ئەو کەسانەش پەسەند دەکەن کە دەیکەن. 32
who, although knowing the ordinance of God, that they who practise such things deserve death, not only do them themselves, but approve of those who do them.

< ڕۆما 1 >