< ڕۆما 9 >

مەسیح شایەتمە کە ڕاستی دەڵێم و درۆ ناکەم، ویژدانیشم بە ڕۆحی پیرۆز ئەوە دووپات دەکاتەوە، 1
I tell the truth in Christ. I am not lying, my conscience testifying with me in the Holy Spirit,
کە زۆر دڵتەنگم و ئازارێکی بێ بڕانەوەم لە دڵدایە. 2
that I have great sorrow and unceasing anguish in my heart.
خۆزگە خۆم نەفرەتم لێ بکرایە و لە مەسیح بێبەش بوومایە، لە پێناوی برایانم، هاونەژادەکانم، 3
For I could wish that I myself were accursed from Christ for my brothers' sake, my physical relatives according to the flesh,
ئیسرائیلییەکان. لەخۆگرتنەوە و شکۆ و پەیمانەکان و وەرگرتنی تەورات و ڕێوڕەسمەکانی پەرستن و بەڵێنەکان هی ئەوانە. 4
who are Israelites; whose is the adoption, and the glory, and the covenants, and the giving of the law, and the service, and the promises;
باوکانیش هی ئەوانن و مەسیحیش بەگوێرەی جەستە لەوانەوە هاتووە، ئەوەی لە سەرووی هەمووانە، هەتاهەتایە خودایەکی پیرۆزە! ئامین. (aiōn g165) 5
of whom are the patriarchs, and from whom is the Christ, as concerning the flesh, who is over all, God, blessed forever. Amen. (aiōn g165)
واتای ئەوە نییە کە فەرمایشتی خودا کاریگەری نەماوە، چونکە هەموو ئەوانەی لە نەوەی ئیسرائیلن، گەلی هەڵبژێردراوی خودا نین. 6
But it is not as though the word of God has come to nothing. For they are not all Israel, that are of Israel.
هەروەها هەموو ئەوانەی نەوەی ئیبراهیمن، منداڵی ئەو نین، بەڵکو: [لە ڕێگەی ئیسحاقەوە نەوەی تۆ ناودەبردرێت.] 7
Neither, because they are Abraham's descendants, are they all children. But, "In Isaac will your descendants be called."
واتە ئەو منداڵانەی کە بە خواستی مرۆڤانە بوون، منداڵی خودا نین، بەڵکو ئەو منداڵانەی کە بە بەڵێنی خودا بوون، ئەوانە بە نەوەی ئیبراهیم دادەنرێن، 8
That is, it is not the children of the flesh who are children of God, but the children of the promise are counted as descendants.
چونکە وتەی بەڵێنەکە ئەمەیە: [لە کاتی دیاریکراو دێمەوە و ساراش کوڕێکی بووە.] 9
For this is what the promise said, "At the appointed time I will come, and Sarah will have a son."
نەک تەنها ئەمە، بەڵکو ڕڤقەش لە یەکێک سکی کرد کە ئیسحاقی باوکمانە. 10
And not only that, but Rebekah also had conceived by one, our father Isaac.
بۆ ئەوەی خواستی خودا لە هەڵبژاردندا بچەسپێت کە بە کردار نییە، بەڵکو بەو بانگهێشتەیە کە خۆی دەیکات، بەر لەوەی لەدایک بن و چاکە و خراپە بکەن، 11
For being not yet born, neither having done anything good or bad, that the purpose of God according to election might stand, not of works, but of him who calls,
خودا بە دایکیانی فەرموو: [گەورەکە خزمەتی بچووکەکە دەکات.] 12
it was said to her, "The elder will serve the younger."
وەک نووسراوە: [یاقوبم خۆشویست بەڵام ڕقم لە عیسۆ بووەوە.] 13
Even as it is written, "Jacob I loved, but Esau I hated."
کەواتە چی بڵێین؟ ئایا خودا دادپەروەر نییە؟ حاشا! 14
What should we say then? Is there unrighteousness with God? Absolutely not.
چونکە بە موسا دەفەرموێ: [میهرەبان دەبم لەگەڵ ئەوەی میهرەبان دەبم و بە بەزەیی دەبم لەگەڵ ئەوەی بەزەییم پێیدا دێتەوە.‏] 15
For he said to Moses, "I will have mercy on whom I have mercy, and I will have compassion on whom I have compassion."
کەواتە، بە ئارەزووی یەکێک و هەوڵدانی یەکێک نییە، بەڵکو لە خوداوەیە کە بەزەیی هەیە. 16
So then it is not of him who wills, nor of him who runs, but of God who has mercy.
نووسراوە پیرۆزەکە بە فیرعەون دەفەرموێ: [لەبەر ئەوە تۆم هێشتووەتەوە بۆ ئەوەی توانای خۆم لە تۆدا دەربخەم، تاکو لە هەموو زەویدا ناوم ڕابگەیەنرێت.] 17
For the Scripture says to Pharaoh, "For this very purpose I caused you to be raised up, that I might show in you my power, and that my name might be proclaimed in all the earth."
کەواتە خودا بەزەیی بەوە دێتەوە کە دەیەوێت و ئەوەش دڵڕەق دەکات کە دەیەوێت. 18
So then, he has mercy on whom he desires, and he hardens whom he desires.
ئینجا پێم دەڵێی: «ئیتر بۆچی خودا هێشتا خەتابارمان دەکات؟ کێ دەتوانێت لە دژی خواستی ئەو ڕابوەستێت؟» 19
You will say then to me, "Why does he still find fault? For who withstands his will?"
ئەی مرۆڤ تۆ کێیت وەڵامی خودا دەدەیتەوە؟ [ئایا دروستکراو بە دروستکەری دەڵێ: «بۆچی وا دروستت کردم؟»] 20
But who indeed are you, a human being, to reply against God? Will the thing formed ask him who formed it, "Why did you make me like this?"
ئایا گۆزەکەر دەسەڵاتی بەسەر قوڕدا نییە لە هەمان قوڕ دەفرێک بۆ ڕێزلێنان و یەکێکی دیکەش ئاسایی دروستبکات؟ 21
Or hasn't the potter a right over the clay, from the same lump to make one part a vessel for honor, and another for dishonor?
بەڵام چی دەبێت ئەگەر خودا بیەوێت تووڕەیی دەربخات و توانای خۆی ئاشکرا بکات، بە پشوودرێژی زۆرەوە بەرگەی ئەو دەفرانەی تووڕەیی بگرێت کە بۆ لەناوبردن ئامادە کراون؟ 22
What if God, willing to show his wrath, and to make his power known, endured with much patience vessels of wrath made for destruction,
چی دەبێت ئەگەر ئەمە بکات تاکو دەوڵەمەندی شکۆی خۆی لەسەر ئەو دەفرانەی بەزەیی ئاشکرا بکات کە پێشتر بۆ شکۆمەندی ئامادەی کردوون؟ 23
and that he might make known the riches of his glory on vessels of mercy, which he prepared beforehand for glory,
لەناو ئەواندا ئێمەشی بانگکردووە، نەک تەنها لە جولەکە، بەڵکو لە نەتەوەکانیش. 24
us, whom he also called, not from the Jews only, but also from the non-Jews?
وەک لە هۆشەعدا دەفەرموێ: [ئەوەی گەلی من نییە ناوی دەنێم گەلی خۆم و ئەوەی خۆشەویست نییە بە خۆشەویست،] هەروەها 25
As he says also in Hosea, "I will call them which were not my people 'my people,' and her who was not loved, 'loved.'"
[لەو شوێنەی پێیان گوترا: «ئێوە گەلی من نین،» لەوێدا «بە ڕۆڵەکانی خودای زیندوو ناودەبردرێن.»] 26
"It will be that in the place where it was said to them, 'You are not my people,' There they will be called 'children of the living God.'"
ئیشایاش دەربارەی ئیسرائیل هاوار دەکات: [ئەگەر ژمارەی نەوەی ئیسرائیل بەقەد لمی دەریا بێت، تەنها پاشماوەیان ڕزگاری دەبێت، 27
And Isaiah cries out concerning Israel, "Though the number of the children of Israel are as the sand of the sea, the remnant will be kept safe.
چونکە یەزدان بە خێرایی دوا بڕیاری خۆی بەسەر زەویدا جێبەجێ دەکات.] 28
For he will fulfill the word and decisively in righteousness; because the Lord will carry out the word decisively in the midst of the earth."
وەک ئیشایا پێشتر گوتوویەتی: [ئەگەر یەزدانی سوپاسالار نەوەی بۆ نەهێشتباینایەوە، وەک سەدۆممان لێ دەهات و لە عەمۆرا دەچووین.] 29
As Isaiah has said before, "Unless the Lord of hosts had left us a few survivors, we would have become like Sodom, and would have been made like Gomorrah."
کەواتە چی بڵێین؟ ئەو نەتەوانەی بۆ بێتاوانبوون کۆششیان نەکرد، بێتاوانبوونیان بەدەستهێنا، ئەو بێتاوانبوونەی بە باوەڕە. 30
What should we say then? That the non-Jews, who did not follow after righteousness, attained to righteousness, even the righteousness which is of faith;
کەچی ئیسرائیل بە شەریعەتی تەورات کۆششیان کرد بۆ بێتاوانبوون، بەو شەریعەتە پێی نەگەیشتن. 31
but Israel, following after a law of righteousness, did not arrive at that law.
بۆچی؟ چونکە بە باوەڕ نەبوو، بەڵکو لەسەر بنچینەی کردار بوو. ئەوسا بۆیان بوو بە کۆسپ و تەگەرە و ساتمەیان لێکرد، 32
Why? Because they did not seek it by faith, but as it were by works. They stumbled over the stumbling stone;
هەروەک نووسراوە: [ئەوەتا بەردێک بۆ کۆسپ لە سییۆن دادەنێم، تاشەبەردێکیش کە لێی بکەونە خوارەوە، بەڵام ئەوەی پشتی پێ ببەستێت شەرمەزار نابێت.] 33
even as it is written, "Look, I am laying in Zion a stumbling stone and a rock to trip over; and the one who believes in him will not be put to shame."

< ڕۆما 9 >