< ڕۆما 9 >
مەسیح شایەتمە کە ڕاستی دەڵێم و درۆ ناکەم، ویژدانیشم بە ڕۆحی پیرۆز ئەوە دووپات دەکاتەوە، | 1 |
我在基督內說實話,並不說謊,有我的良心在聖神內與我一同作證:
کە زۆر دڵتەنگم و ئازارێکی بێ بڕانەوەم لە دڵدایە. | 2 |
我的憂愁極,大我心中不斷的痛苦;
خۆزگە خۆم نەفرەتم لێ بکرایە و لە مەسیح بێبەش بوومایە، لە پێناوی برایانم، هاونەژادەکانم، | 3 |
為救我的弟兄,我血統的同胞,就是被詛咒,與基督隔絕,我也甘心情願。
ئیسرائیلییەکان. لەخۆگرتنەوە و شکۆ و پەیمانەکان و وەرگرتنی تەورات و ڕێوڕەسمەکانی پەرستن و بەڵێنەکان هی ئەوانە. | 4 |
他們是以色列人:義子的名份、光榮、盟約、法律、禮儀以及恩許,都是他們的;
باوکانیش هی ئەوانن و مەسیحیش بەگوێرەی جەستە لەوانەوە هاتووە، ئەوەی لە سەرووی هەمووانە، هەتاهەتایە خودایەکی پیرۆزە! ئامین. (aiōn ) | 5 |
聖祖也是他們的,並且基督按血統說,也是從他們來的,祂是在萬有之上,世世代代應受讚美的天主! 阿們。 (aiōn )
واتای ئەوە نییە کە فەرمایشتی خودا کاریگەری نەماوە، چونکە هەموو ئەوانەی لە نەوەی ئیسرائیلن، گەلی هەڵبژێردراوی خودا نین. | 6 |
這並不是說天主的話落了空,因為不是凡從以色列生的,都是真以色列人;
هەروەها هەموو ئەوانەی نەوەی ئیبراهیمن، منداڵی ئەو نین، بەڵکو: [لە ڕێگەی ئیسحاقەوە نەوەی تۆ ناودەبردرێت.] | 7 |
也不是凡是亞巴郎的後裔,就都是他的真子女,而是『由依撒格所生的,才稱為你的後裔,』
واتە ئەو منداڵانەی کە بە خواستی مرۆڤانە بوون، منداڵی خودا نین، بەڵکو ئەو منداڵانەی کە بە بەڵێنی خودا بوون، ئەوانە بە نەوەی ئیبراهیم دادەنرێن، | 8 |
即是說:不是血統上的子女,算是天主的子女,而是藉恩許所生的子女,才算為真後裔。
چونکە وتەی بەڵێنەکە ئەمەیە: [لە کاتی دیاریکراو دێمەوە و ساراش کوڕێکی بووە.] | 9 |
原來恩許是這樣說的:『到明年這時候我要來,撒辣必有一個兒子。』
نەک تەنها ئەمە، بەڵکو ڕڤقەش لە یەکێک سکی کرد کە ئیسحاقی باوکمانە. | 10 |
並且關於黎貝加也有相似的事。她從我們的先祖依撒格一人懷了孕;
بۆ ئەوەی خواستی خودا لە هەڵبژاردندا بچەسپێت کە بە کردار نییە، بەڵکو بەو بانگهێشتەیە کە خۆی دەیکات، بەر لەوەی لەدایک بن و چاکە و خراپە بکەن، | 11 |
當時雙胎還沒有出生,也沒有行善或作惡;但為使天主預簡的計畫堅定不移,
خودا بە دایکیانی فەرموو: [گەورەکە خزمەتی بچووکەکە دەکات.] | 12 |
且為顥示這計畫並不憑人的行為,而只憑天主的召選,遂有話給她說:『年長的要服事年幼的。』
وەک نووسراوە: [یاقوبم خۆشویست بەڵام ڕقم لە عیسۆ بووەوە.] | 13 |
正如經上記載:『我愛了雅各伯而恨了厄撒烏。』
کەواتە چی بڵێین؟ ئایا خودا دادپەروەر نییە؟ حاشا! | 14 |
那麼,我們可說什麼呢?難道天主不公道嗎?絕對不是!
چونکە بە موسا دەفەرموێ: [میهرەبان دەبم لەگەڵ ئەوەی میهرەبان دەبم و بە بەزەیی دەبم لەگەڵ ئەوەی بەزەییم پێیدا دێتەوە.] | 15 |
因為祂對梅瑟說過:『我要恩待的,就恩待;我要憐憫的,就憐憫。』
کەواتە، بە ئارەزووی یەکێک و هەوڵدانی یەکێک نییە، بەڵکو لە خوداوەیە کە بەزەیی هەیە. | 16 |
這樣看來,蒙召並不在乎人願意,也不在乎人努力,而是由於天主的仁慈,
نووسراوە پیرۆزەکە بە فیرعەون دەفەرموێ: [لەبەر ئەوە تۆم هێشتووەتەوە بۆ ئەوەی توانای خۆم لە تۆدا دەربخەم، تاکو لە هەموو زەویدا ناوم ڕابگەیەنرێت.] | 17 |
因為經上有話對法郎說:『我特興起了你,是為在你身上彰顯我的大能,並為使我的名傳遍全世界。』
کەواتە خودا بەزەیی بەوە دێتەوە کە دەیەوێت و ئەوەش دڵڕەق دەکات کە دەیەوێت. | 18 |
這樣看來,祂願意恩待誰,就恩待誰;祂願意使誰心硬,就使誰心硬。
ئینجا پێم دەڵێی: «ئیتر بۆچی خودا هێشتا خەتابارمان دەکات؟ کێ دەتوانێت لە دژی خواستی ئەو ڕابوەستێت؟» | 19 |
或者,你要問我說:既是這樣,為什麼祂要責怪人呢?有誰能抗拒祂的意志呢?
ئەی مرۆڤ تۆ کێیت وەڵامی خودا دەدەیتەوە؟ [ئایا دروستکراو بە دروستکەری دەڵێ: «بۆچی وا دروستت کردم؟»] | 20 |
人呀! 你是誰,竟敢向天主抗辯?製造品豈能對製造者說:你為什麼這樣製造了我?
ئایا گۆزەکەر دەسەڵاتی بەسەر قوڕدا نییە لە هەمان قوڕ دەفرێک بۆ ڕێزلێنان و یەکێکی دیکەش ئاسایی دروستبکات؟ | 21 |
難道陶工不能隨意用一團泥,把這一個作成貴重的器皿,把那一個作成卑賤的器皿嗎?
بەڵام چی دەبێت ئەگەر خودا بیەوێت تووڕەیی دەربخات و توانای خۆی ئاشکرا بکات، بە پشوودرێژی زۆرەوە بەرگەی ئەو دەفرانەی تووڕەیی بگرێت کە بۆ لەناوبردن ئامادە کراون؟ | 22 |
如果天主願意顯示自己的義怒,並彰顯自己的威能,曾以寬宏大量,容忍了那些惹祂發怒而應毀滅的器皿;
چی دەبێت ئەگەر ئەمە بکات تاکو دەوڵەمەندی شکۆی خۆی لەسەر ئەو دەفرانەی بەزەیی ئاشکرا بکات کە پێشتر بۆ شکۆمەندی ئامادەی کردوون؟ | 23 |
祂如此作,是為把祂那豐富的光榮,在那些祂早已準備好,為進入光榮而蒙憐憫的器冊上彰顯出來,又有什麼不可能呢?
لەناو ئەواندا ئێمەشی بانگکردووە، نەک تەنها لە جولەکە، بەڵکو لە نەتەوەکانیش. | 24 |
這些器皿就是我們這些不但從猶太人中,而且也從外邦人中被天主所寵召的人。
وەک لە هۆشەعدا دەفەرموێ: [ئەوەی گەلی من نییە ناوی دەنێم گەلی خۆم و ئەوەی خۆشەویست نییە بە خۆشەویست،] هەروەها | 25 |
這正如天主在歐瑟亞書中所說的:『我要叫「非我人民」為「我的人民」,又叫「不蒙愛憐者」為「蒙愛憐者」;
[لەو شوێنەی پێیان گوترا: «ئێوە گەلی من نین،» لەوێدا «بە ڕۆڵەکانی خودای زیندوو ناودەبردرێن.»] | 26 |
人在那裡對他們說:你們不是我的人民,在同樣的地方,他們要被稱為永生天主的子女。』
ئیشایاش دەربارەی ئیسرائیل هاوار دەکات: [ئەگەر ژمارەی نەوەی ئیسرائیل بەقەد لمی دەریا بێت، تەنها پاشماوەیان ڕزگاری دەبێت، | 27 |
論到以色列,依撒意亞卻呼喊說:『以色列子民的數目雖煞多如海沙,唯有殘存者要蒙受救恩,
چونکە یەزدان بە خێرایی دوا بڕیاری خۆی بەسەر زەویدا جێبەجێ دەکات.] | 28 |
因為上主在大地上,要徹底迅速完成祂的判決。』
وەک ئیشایا پێشتر گوتوویەتی: [ئەگەر یەزدانی سوپاسالار نەوەی بۆ نەهێشتباینایەوە، وەک سەدۆممان لێ دەهات و لە عەمۆرا دەچووین.] | 29 |
依撒意亞又預言過:『若非萬軍的上主給我們留下苖裔,我們早已如同索多瑪,相似哈摩辣了。』
کەواتە چی بڵێین؟ ئەو نەتەوانەی بۆ بێتاوانبوون کۆششیان نەکرد، بێتاوانبوونیان بەدەستهێنا، ئەو بێتاوانبوونەی بە باوەڕە. | 30 |
那麼,我們可說什麼呢?外邦人沒有追求正義,卻獲得了正義,即由信仰而得的正義;
کەچی ئیسرائیل بە شەریعەتی تەورات کۆششیان کرد بۆ بێتاوانبوون، بەو شەریعەتە پێی نەگەیشتن. | 31 |
以色列人追求使人成義的法律,卻沒有得到這種法律,
بۆچی؟ چونکە بە باوەڕ نەبوو، بەڵکو لەسەر بنچینەی کردار بوو. ئەوسا بۆیان بوو بە کۆسپ و تەگەرە و ساتمەیان لێکرد، | 32 |
這是為什麼呢?是因為他們不憑信仰,只憑著行為追求。他們正碰在那塊絆腳石上,
هەروەک نووسراوە: [ئەوەتا بەردێک بۆ کۆسپ لە سییۆن دادەنێم، تاشەبەردێکیش کە لێی بکەونە خوارەوە، بەڵام ئەوەی پشتی پێ ببەستێت شەرمەزار نابێت.] | 33 |
正如經上所載:『看,我在熙雍按放了一塊絆腳石,一塊使人絆跌的盤石;相信他的人,不致蒙羞。』