< ڕۆما 7 >
ئەی خوشک و برایان، بۆ ئێوە دەدووێم کە لە تەورات دەزانن، ئایا ئێوە نازانن شەریعەتی تەورات دەسەڵاتی بەسەر مرۆڤدا هەیە هەتا ئەو کاتەی زیندووە؟ | 1 |
Are ye ignorant, brethren, (for I speak to them that know the law) that the law hath power over a man, only so long as it liveth?
بۆ نموونە، ژن بەپێی شەریعەت بە مێردە زیندووەکەیەوە بەستراوەتەوە، بەڵام کە مێردەکە مرد، ئەوا لەو شەریعەتە ئازاد دەبێت کە بە مێردەکەیەوە بەستبوویەوە. | 2 |
For a married woman is bound by the law to her husband while he is living; but if her husband die, she is discharged from the law of her husband.
کەواتە تاکو مێردەکە زیندوو بێت، ژنەکە بە داوێنپیس ناودەبردرێت ئەگەر بووە هی پیاوێکی دیکە. بەڵام ئەگەر مێردەکە بمرێت، ئەوسا لە دەسەڵاتی شەریعەت ئازادە و داوێنپیس نییە ئەگەر بووە هی پیاوێکی دیکە. | 3 |
Therefore while her husband is living, she shall be called an adulteress if she become another man's: but if her husband be dead, she is free from the law; so that she is not an adulteress, though she become another man's.
ئیتر براکانم، ئێوەش بە لەشی مەسیح سەبارەت بە شەریعەت مردن، تاکو ببنە هی کەسێکی دیکە، ئەو کەسەی لەناو مردووان هەستێنرایەوە، تاکو بۆ خودا بەرهەم بدەین، | 4 |
And thus, my brethren, ye also are dead to the law by the body of Christ; that ye might become another's, even his who is raised from the dead, that we might bring forth fruit unto God.
چونکە کاتێک لەژێر کاریگەری سروشتی دنیایی دەژیاین، ئارەزووەکانی گوناه بەهۆی شەریعەتەوە لە ئەندامەکانی لەشماندا کاری دەکرد، بۆیە ئەو کارانەی دەمانکرد دەبوونە هۆی مردن. | 5 |
For when we were in the flesh, the sinful passions while we were under the law operated in our bodies so as to bring forth fruit unto death.
بەڵام ئێستا ئازاد بووین لە شەریعەتی تەورات، مردین سەبارەت بەوەی ئێمەی بەستبووەوە، تاکو بە ڕێگای نوێی ڕۆحی پیرۆز خزمەت بکەین، نەک بە ڕێگای کۆنی شەریعەتی نووسراو. | 6 |
But now we are delivered from the law, that being dead by which we were bound, that we might serve God in newness of spirit, and not in the oldness of the letter.
کەواتە چی بڵێین؟ ئایا تەورات خۆی سەرچاوەی گوناهە؟ حاشا! چونکە لە ڕێگەی شەریعەتی تەوراتەوە نەبووایە، گوناهم نەدەناسی. هەروەها واتای تەواوی چاوچنۆکیم نەدەزانی ئەگەر تەورات نەیگوتایە [چاو مەبڕە هیچ شتێک کە هی کەسێکی دیکە بێت.] | 7 |
What shall we say then? is the law sin? God forbid! Nay, I had not known sin, but by the law: for I had not known lust to be sinful, if the law had not said, "Thou shalt not covet."
بەڵام گوناه ئەم ڕاسپاردەیەی قۆستەوە و هەموو چاوچنۆکییەکی لە مندا وروژاند، چونکە گوناه بەبێ شەریعەت مردووە. | 8 |
But sin taking occasion by the commandment wrought in me all manner of concupiscence: for without the law sin was dead.
منیش پێشتر بەبێ شەریعەت دەژیام، بەڵام کاتێک ڕاسپاردە هات، گوناه هاتە ژیان و منیش مردم. | 9 |
And I was heretofore alive without the law: but when the commandment came, sin revived, and I died:
بینیم هەمان ئەو ڕاسپاردەیەی مایەی ژیانە، بۆ من مردنە، | 10 |
and the commandment which was intended to life, I found to be unto death.
چونکە گوناه ڕاسپاردەکەی قۆستەوە و منی خەڵەتاند و بەو منی کوشت. | 11 |
For sin taking occasion by the commandment deceived me, and by it slew me.
کەواتە تەورات پیرۆزە، ڕاسپاردەش پیرۆز و دادپەروەر و چاکە. | 12 |
So that the law is holy; and the commandment holy, and just, and good.
ئایا چاکە بۆ من بووەتە مایەی مردن؟ حاشا! بەڵکو گوناه بەهۆی چاکەوە مردنی لە مندا هێنایە کایەوە، بۆ ئەوەی دەربکەوێت کە گوناه بە ڕاستی گوناهە و تاکو لە ڕێگەی ڕاسپاردەکەوە ئاشکرابێت کە گوناه تەواو خراپە. | 13 |
Was then that which is good made death unto me? God forbid! But sin, that it might appear sin, working death in me by that which is good: that sin might be shewn by the commandment to be exceeding sinful.
ئێمە دەزانین تەورات ڕۆحییە، بەڵام من دنیاییم و وەک کۆیلە فرۆشراوم بە گوناه. | 14 |
For we know that the law is spiritual: but I am carnal, sold under sin.
ئیتر نازانم چی دەکەم، چونکە ئەوەی دەمەوێت نایکەم، بەڵکو ئەوە دەکەم کە ڕقم لێیەتی. | 15 |
For that which I do, I allow not: for I do not that which I would; but what I hate, this I do.
ئەگەر ئەوە بکەم کە نامەوێت، ئەوسا تەورات پەسەند دەکەم کە باشە. | 16 |
And if I do that which I would not, I consent to the law that it is good:
ئیتر من نیم کە وا دەکەم، بەڵکو ئەو گوناهەی لە مندا نیشتەجێیە، | 17 |
but now I am no more the doer of it, but sin that dwelleth in me.
چونکە دەزانم هیچ چاکەیەک لە مندا نیشتەجێ نییە، واتە لە سروشتی دنیاییمدا. خواست لەلام ئامادەیە، بەڵام توانای چاکەکردنم نییە، | 18 |
For I know that in me (that is in my flesh) dwelleth no good: for to will is present with me, but how to perform that which is good, I find not.
چونکە ئەو چاکەیەی دەمەوێت نایکەم، بەڵکو ئەو خراپەی کە نامەوێت ئەوە دەکەم. | 19 |
For I do not the good that I would; but the evil which I would not, this I do.
ئەگەر ئەوەم کرد کە نامەوێت، ئیتر ئەوە من نیم کە دەیکەم، بەڵکو ئەو گوناهەی لە مندا نیشتەجێیە. | 20 |
Now if I do that which I would not, I am no more the doer of it, but sin that dwelleth in me.
کەواتە ئەم یاسایە دەبینم: کاتێک دەمەوێت چاکە بکەم، خراپە لەلام ئامادەیە، | 21 |
I find then a kind of law, that when I would do good, evil besets me.
چونکە لە ناخمدا بە شەریعەتی خودا دڵشادم، | 22 |
For I delight in the law of God, as to the inward man:
بەڵام یاسایەکی دیکە لە ئەندامانی جەستەمدا دەبینم، کە بەربەرەکانێی یاسای هزرم دەکات و دەمکاتە دیلی یاسای گوناه کە لە ئەندامەکانی جەستەمدایە. | 23 |
but I perceive another law in my body warring against the law of my mind, and captivating me to the law of sin, which is in my body.
ئای لە منی مرۆڤی بەدبەخت! کێ فریام دەکەوێت لەدەست ئەم جەستەیەم کە بۆ مردنە؟ | 24 |
Wretched man that I am! who shall deliver me from this body of death?
سوپاسی خودا دەکەم کە لە ڕێگەی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمانەوە دەربازم دەکات! کەواتە بە بیری خۆم خزمەتی شەریعەتی خودا دەکەم، بەڵام بە سروشتی دنیاییم خزمەتی یاسای گوناه دەکەم. | 25 |
The grace of God through Jesus Christ our Lord. So then with my mind I serve the law of God, but with the flesh the law of sin.