< ڕۆما 6 >

باشە چی بڵێین؟ ئایا لە گوناه بەردەوام بین تاکو نیعمەت زیاد بێت؟ 1
What shall we say then? Let us continue in sin, that grace may abound still more?
نەخێر! ئێمە کە سەبارەت بە گوناه مردین، ئیتر چۆن تێیدا بژین؟ 2
God forbid! How shall we, who died to sin, live any longer in it?
ئایا نازانن ئێمە هەموومان کە بە لەئاوهەڵکێشان لەگەڵ عیسای مەسیح یەکمانگرتووە، هەروەها لە مردنەکەشیدا یەکمانگرتووە؟ 3
Are ye ignorant, that all of us who were baptized into Jesus Christ, were baptized into his death?
بۆیە بە لەئاوهەڵکێشان لەگەڵ ئەو بۆ مردن نێژراین، تاکو چۆن مەسیح لەنێو مردووان بە شکۆی باوکەوە هەستایەوە، ئێمەش ژیانێکی نوێ بژین. 4
We then by this baptism into his death were buried with him; that as Christ was raised from the dead by the glorious power of the Father, so we also might walk in newness of life.
ئەگەر لە شێوەی مردنەکەی لەگەڵیدا یەکمانگرتبێت، لە هەستانەوەکەشی ئاوا دەبین. 5
For if we have been made completely like him in his death, we shall be made like him in his resurrection also;
ئێمە دەزانین کە مرۆڤە کۆنەکەمان لەگەڵ ئەو لە خاچ درا، بۆ ئەوەی ئەو جەستەیەی کە لەژێر ڕکێفی گوناه بوو بتوانرێت بەلاوە بنرێت، هەتا چیتر کۆیلەی گوناه نەبین. 6
knowing this, that our old man was crucified with him, that the body of sin might be destroyed, that we might no longer be in slavery to sin;
ئەوەی مرد لە گوناه ئازاد کراوە. 7
for he that hath died hath been set free from sin.
بەڵام ئەگەر لەگەڵ مەسیحدا مردووین، باوەڕمان هەیە لەگەڵ ئەویش دەژین، 8
And if we died with Christ, we believe that we shall also live with him;
دەزانین مەسیح کە لەنێو مردووان هەستێنرایەوە، جارێکی دیکە نامرێتەوە. ئیتر مردن دەسەڵاتی بەسەریدا نییە. 9
since we know that Christ, having been raised from the dead, dieth no more; death hath dominion over him no longer.
ئەو مردنەی مرد، تەنها جارێک لەبەر گوناه مرد. بەڵام ئەو ژیانەی دەژیێت بۆ خودا دەژیێت. 10
For in that he died, he died to sin once for all; but in that he liveth, he liveth to God.
ئێوەش سەبارەت بە گوناه خۆتان بە مردوو دابنێن، بەڵام بە یەکبوونتان لەگەڵ عیسای مەسیحدا خۆتان بۆ خودا بە زیندوو بزانن. 11
Thus do ye too consider yourselves as dead to sin, but alive to God, through Jesus Christ.
کەواتە مەهێڵن گوناه حوکمڕانی لەشی لەناوچووتان بکات، تاکو گوێڕایەڵی ئارەزووەکانی بن. 12
Let not then sin reign in your mortal body, bringing you into subjection to its lusts,
ئەندامانتان وەک ئامێری ناڕەوایی بۆ گوناه پێشکەش مەکەن، بەڵکو خۆتان پێشکەشی خودا بکەن، وەک زیندووی نێو مردووان و ئەندامانتان وەک ئامێری ڕاستودروستی بۆ خودا. 13
nor yield up your members to sin as instruments of unrighteousness; but yield up yourselves to God, as being alive from the dead, and your members to God as instruments of righteousness.
چیتر گوناه دەسەڵاتی بەسەرتاندا نابێت، چونکە لەژێر سایەی شەریعەتدا نین، بەڵکو لەژێر سایەی نیعمەتدان. 14
For sin shall not hold dominion over you; for ye are not under the Law, but under grace.
کەواتە چی؟ ئایا گوناه بکەین، چونکە لەژێر سایەی شەریعەتدا نین بەڵکو لەژێر سایەی نیعمەتداین؟ نەخێر! 15
What then? Are we to sin, because we are not under the Law, but under grace? God forbid!
ئایا نازانن کاتێک خۆتان وەک کۆیلە ملکەچی کەسێک دەکەن، دەبنە کۆیلەی ئەوەی ملکەچن بۆی، جا بۆ گوناه کە بەرەو مردنە یان بۆ گوێڕایەڵی کە بەرەو ڕاستودروستییە؟ 16
Know ye not, that whomever ye choose to obey as a master, his bondmen ye are, whether of sin whose fruit is death, or of obedience whose fruit is righteousness?
بەڵام سوپاس بۆ خودا لەگەڵ ئەوەی کۆیلەی گوناه بوون، لە دڵەوە ملکەچی ئەو شێوە فێرکردنە بوون کە پێتان سپێردرا. 17
But thanks be to God that, though ye were the bondmen of sin, ye became obedient from the heart to that form of teaching which was delivered to you;
ئێوە لە گوناه ئازاد کران و بوونە بەندەی ڕاستودروستی. 18
and being made free from sin, ye became the bondmen of righteousness.
لەبەر لاوازی جەستەتان وەک مرۆڤێکی سادە دەدوێم. ئیتر وەک چۆن لەپێشدا ئەندامەکانی لەشتان وەک کۆیلەی گڵاوی و خراپە پێشکەشی خراپە کرد، ئێستاش ئەندامەکانتان وەک بەندەی ڕاستودروستی بۆ پیرۆزی پێشکەش بکەن، 19
I speak in a way common among men on account of the weakness of your flesh. For as ye once yielded your members as slaves to impurity and to iniquity, in order to commit iniquity, so now yield your members as bondmen to righteousness in order to become holy.
چونکە کاتێک کۆیلەی گوناه بوون، سەبارەت بە ڕاستودروستی ئازاد بوون. 20
For when ye were the slaves of sin, ye were not the bondmen of righteousness.
ئەو کاتە چ بەرهەمێکتان هەبوو لەو شتانەی ئێستا لە بەرامبەریان هەست بە تەریق بوونەوە دەکەن؟ چونکە دەرئەنجامی ئەو شتانە مردنە. 21
What fruit then had ye at that time from those things of which ye are now ashamed? For the end of those things is death.
بەڵام ئێستا کە لە گوناه ئازاد کراون و بوونەتە بەندەی خودا، بەرهەمتان بۆ پیرۆزی هەیە و دەرئەنجامەکەی ژیانی هەتاهەتاییە، (aiōnios g166) 22
But now having been delivered from the slavery of sin, and having become the bondservants of God, ye have holiness as the fruit, and everlasting life as the end. (aiōnios g166)
چونکە کرێی گوناه مردنە، بەڵام دیاری خودا ژیانی هەتاهەتاییە کە لە ڕێگەی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمانەوەیە. (aiōnios g166) 23
For the wages of sin is death; but the free gift of God is everlasting life, through Christ Jesus our Lord. (aiōnios g166)

< ڕۆما 6 >