< ڕۆما 16 >

سەبارەت بە فیبی خوشکمان کە خزمەتکارە لە کڵێسای کەنخریا، ڕاتاندەسپێرم 1
Je vous recommande notre soeur Phoebé, diaconesse de l'église de Kenchrées,
بە ناوی عیسای خاوەن شکۆوە پێشوازی لێ بکەن، بە پێشوازی‏یەک کە شایانی خوشک ‏و برای پیرۆز بێت. لە هەر شتێک پێویستی پێتان بوو یارمەتی بدەن، چونکە یارمەتی زۆر کەسی دا، بە منیشەوە. 2
pour que l'accueil que vous lui ferez en notre Seigneur soit digne des fidèles, et que vous l'assistiez dans toute affaire où elle pourrait avoir besoin de vous. Elle a rendu service à plusieurs personnes, à moi en particulier.
سڵاو لە پریسکیلا و ئەکیلا بکەن کە هاوکاری منن لە خزمەتکردنی عیسای مەسیحدا، 3
Saluez Prisca et Aquilas, mes collaborateurs en Jésus-Christ,
ئەوانەی لە پێناو ژیانی من ژیانی خۆیان خستە مەترسییەوە، تەنها من سوپاسی ئەوانە ناکەم، بەڵکو هەموو کڵێساکانی ناجولەکەکانیش. 4
qui, pour me sauver la vie, ont exposé la leur, et je ne suis pas le seul à les en remercier, mais encore toutes les Églises des païens.
سڵاو لەو کڵێسایە بکەن لە ماڵەکەیانە. سڵاو لە ئەپینەتوسی خۆشەویستم بکەن کە نۆبەرەی ئاسیایە بۆ مەسیح. 5
Saluez aussi l'Église qui s'assemble dans leur maison. Saluez mon cher Épénète, le premier-né de l'Asie en Christ.
سڵاو لە مریەم بکەن کە زۆر پێتانەوە ماندوو بوو. 6
Saluez Marie, elle s'est donnée beaucoup de peine pour vous.
سڵاو لە ئەندرونیکۆس و یونیاسی خزمانم بکەن، کە لەگەڵم بەند کرابوون، ئەوانەی دیارن لەناو نێردراوان و پێش من لەگەڵ مەسیحدا بوونەتە یەک. 7
Saluez Andronicus et Junias, mes parents et mes compagnons de captivité; ils sont distingués entre les apôtres et même ont été en Christ avant moi.
سڵاو لە ئەمپلیاتۆس بکەن، کە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحی خاوەن شکۆدا بووە بە هاوڕێیەکی خۆشەویستم. 8
Saluez Amplias; il m'est cher dans le Seigneur.
سڵاو لە ئوربانۆس بکەن کە هاوکارمانە لە خزمەتکردنی مەسیحدا، هەروەها ستاخیسی خۆشەویستم. 9
Saluez Urbanus, notre collaborateur en Christ, ainsi que mon cher Stachys.
سڵاو لە ئەپیڵەس بکەن، ئەوەی کە دڵسۆزی خۆی بۆ مەسیح سەلماند. سڵاو لە ماڵی ئەرستۆبوڵس بکەن. 10
Saluez Apellès, qui est un honnête homme en Christ. Saluez les gens de la maison d'Aristobule.
سڵاو لە هیرودیۆنی خزمم بکەن. سڵاو لەوانە بکەن کە لە ماڵی نێرگزدا لەگەڵ مەسیحی خاوەن شکۆدا بوونەتە یەک. 11
Saluez Hérodion, mon parent. Saluez les gens de la maison de Narcisse qui sont au Seigneur,
سڵاو لە خوشکان تریفینا و تریفۆسا بکەن، کە لە پێناوی مەسیحی خاوەن شکۆدا ماندوو دەبن. سڵاو لە پەرسیسی خوشکی خۆشەویست بکەن، کە لە پێناوی مەسیحی خاوەن شکۆدا زۆر ماندوو دەبێت. 12
Saluez Triphaina et Tryphosa, ouvrières dans l'oeuvre du Seigneur. Saluez ma chère Persis, elle a bien travaillé pour le Seigneur.
سڵاو لە ڕوفوس بکەن کە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحی خاوەن شکۆدا هەڵبژێردراوە، هەروەها لە دایکی کە وەک دایکمە. 13
Saluez Rufus, homme distingué dans le Seigneur, et sa mère que j'appelle ma mère.
سڵاو بکەن لە ئەسینکریتۆس، فلیگۆن، هەرمەس، پەتروباس، هرماس و ئەو خوشک و برایانەی لەگەڵیانن. 14
Saluez Asyncrytus, Phlégon, Hermès, Patrobas, Hermas et les frères qui sont avec eux.
سڵاو بکەن لە فیلۆلۆگۆس و جولیا، نیریۆس و خوشکەکەی و ئۆلەمپاس و هەموو ئەو خەڵکە پیرۆزەی خودا کە لەگەڵیانن. 15
Saluez Philologus et Julie, Nérée et sa soeur, Olympas et tous les fidèles qui sont avec eux.
بە ماچی پیرۆز سڵاو لە یەکتری بکەن. هەموو کڵێساکانی مەسیح سڵاوتان لێدەکەن. 16
Saluez-vous les uns les autres d'un saint baiser. Toutes les Églises du Christ vous saluent.
ئەی خوشک و برایان، لێتان دەپاڕێمەوە، ئاگاتان لەوانە بێت کە ناکۆکی و کۆسپ دەنێنەوە، بە پێچەوانەی ئەو فێرکردنەی فێری بوون. لێیان دوور بکەونەوە. 17
Je vous invite, frères, à prendre garde à ceux qui sèment des divisions et des scandales contre la doctrine que vous avez apprise. Évitez-les;
ئەو کەسانەی بەم شێوەیەن خزمەتی مەسیحی خاوەن شکۆمان ناکەن، بەڵکو خزمەتی سکی خۆیان دەکەن، بە قسەی خۆش و زمانلووسی دڵی ساکارەکان هەڵدەخەڵەتێنن. 18
car ces gens-là ne servent pas notre Seigneur Christ, mais leur ventre, et, par leurs flatteries et leurs beaux discours, ils séduisent les coeurs des simples.
هەروەها هەواڵی ملکەچیتان بۆ خودا بە هەمووان گەیشتووە، بۆیە پێتان دڵخۆشم، بەڵام دەمەوێت لە چاکە دانا بن و لە خراپە بێبەری بن. 19
Votre docilité est maintenant partout connue, je me réjouis donc de vous, mais je veux que vous soyez sages pour le bien et innocents devant le mal.
خودای ئاشتی بەم زووانە شەیتان لەژێر پێتان پان دەکاتەوە. با نیعمەتی عیسای خاوەن شکۆمان لەگەڵتان بێت. 20
Le Dieu de paix écrasera bientôt Satan sous vos pieds. La grâce de notre Seigneur Jésus soit avec vous.
تیمۆساوسی هاوکارم سڵاوتان لێدەکات، هەروەها لوکیۆس و یاسون و سۆسیپاتەری خزمانم. 21
Timothée, mon collaborateur, vous salue, ainsi que Lucius, Jason, Sosipater, mes parents.
من، تەرتیۆس، نووسەری ئەم نامەیەم، بە ناوی عیسای خاوەن شکۆوە سڵاوتان لێدەکەم. 22
Moi, Tertius, qui ai écrit cette lettre, je vous salue aussi en notre Seigneur.
گایۆس کە خانەخوێی من و هەموو کڵێسایە سڵاوتان لێدەکات. ئەراستۆسی خەزنەداری شار و کوارتۆسی برا سڵاوتان لێدەکەن. 23
Gaïus, qui me donne l'hospitalité, ainsi qu'à toute l'Église, vous salue. Éraste, le receveur de la ville, et le frère Quartus vous saluent.
با نیعمەتی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان لەگەڵ هەمووتان بێت. ئامین. 24
(Que la grâce de notre Seigneur Jésus-Christ soit avec vous tous, amen.)
شکۆمەندی بۆ ئەو خودایەی کە توانای هەیە بتانچەسپێنێت بەگوێرەی مزگێنییەکەم و جاڕدانی عیسای مەسیح، بەگوێرەی ئاشکراکردنی ئەو نهێنییەی لە کاتە ئەزەلییەکانەوە بە شاراوەیی مابووەوە، (aiōnios g166) 25
A Celui qui peut vous fortifier dans la foi en mon Évangile et en l'enseignement de Jésus-Christ, conformément à la révélation du mystère caché durant des siècles, (aiōnios g166)
بەڵام ئێستا لە ڕێگەی نووسراوی پێغەمبەرانەوە، بەگوێرەی ڕاسپاردەی خودای هەمیشەیی، ئاشکرا و زانراو بووە تاکو هەموو نەتەوەکان باوەڕ بە خودا بهێنن و گوێڕایەڵی بن، (aiōnios g166) 26
mais aujourd'hui dévoilé et publié dans des écrits prophétiques par l'ordre du Dieu éternel, pour amener tous les païens à obéir à la foi, (aiōnios g166)
هەتاهەتایە شکۆمەندی بۆ تاقە خودای دانا، بەهۆی عیسای مەسیحەوە! ئامین. (aiōn g165) 27
au Dieu qui seul est sage soit gloire par Jésus-Christ à jamais! Amen. (aiōn g165)

< ڕۆما 16 >