< ڕۆما 10 >

ئەی خوشک و برایان، ئارەزووی دڵم و پاڕانەوەم لە خودا لە پێناوی ڕزگاریی نەوەی ئیسرائیلە. 1
Atyámfiai, szívem szerint kívánom és Istentől könyörgöm az Izráel idvességét.
شایەتییان بۆ دەدەم کە دڵگەرمییان بۆ خودا هەیە، بەڵام بە زانیارییەوە نییە. 2
Mert bizonyságot teszek felőlök, hogy Isten iránt való buzgóság van bennök, de nem megismerés szerint.
لەبەر ئەوەی بێتاوانکردنیان لە خوداوە نەزانی، هەوڵیان دا بێتاوانکردنی خۆیان بچەسپێنن، ملکەچی بێتاوانکردنی خودا نەبوون. 3
Mert az Isten igazságát nem ismervén, és az ő tulajdon igazságukat igyekezvén érvényesíteni, az Isten igazságának nem engedelmeskedtek.
بەڵام مەسیح تەواوکەری شەریعەتە، تاکو ڕاستودروستی بۆ هەموو ئەوانە بێت کە باوەڕ دەهێنن. 4
Mert a törvény vége Krisztus minden hívőnek igazságára.
موسا لەبارەی ئەو ڕاستودروستییەی بەپێی شەریعەتی تەوراتە دەنووسێت: [ئەو کەسەی پەیڕەویان بکات، بەهۆیانەوە دەژیێت.] 5
Mert Mózes a törvényből való igazságról azt írja, hogy a ki azokat cselekeszi, él azok által.
بەڵام ئەو ڕاستودروستییەی بە باوەڕە، ئاوا دەفەرموێ: [لە دڵی خۆتاندا مەڵێن، «کێ سەردەکەوێتە ئاسمان؟»] بە واتای ئەوەی کە مەسیح بهێنێتە خوارەوە، 6
A hitből való igazság pedig így szól: Ne mondd a te szívedben: Kicsoda megy föl a mennybe? (azaz, hogy Krisztus aláhozza; )
[یان «کێ دادەبەزێتە ناو بیری بێ بن؟»] بە واتای ئەوەی کە مەسیح لەناو مردووان سەربخات. (Abyssos g12) 7
Avagy: Kicsoda száll le a mélységbe? (azaz, hogy Krisztust a halálból felhozza.) (Abyssos g12)
بەڵام چی دەفەرموێ؟ [پەیامەکە لێت نزیکە، لەسەر زمانتە و لە دڵتدایە،] ئەمەش پەیامی ئەو باوەڕەیە کە ڕایدەگەیەنین: 8
De mit mond? Közel hozzád a beszéd, a szádban és a szívedben van: azaz a hit beszéde, a melyet mi hirdetünk.
ئەگەر بە دەمت دانت پێدا نا کە عیسا پەروەردگارە و بە دڵ باوەڕت کرد کە خودا لەناو مردووان هەڵیستاندەوە، ڕزگار دەبیت. 9
Mert ha a te száddal vallást teszel az Úr Jézusról, és szívedben hiszed, hogy az Isten feltámasztotta őt a halálból, megtartatol.
لەبەر ئەوەی بە دڵ باوەڕهێنان ئەنجامەکەی بێتاوانبوونە، بە دەم دانپێدانان ئەنجامەکەی ڕزگارییە. 10
Mert szívvel hiszünk az igazságra, szájjal teszünk pedig vallást az idvességre.
هەروەک چۆن نووسراوە پیرۆزەکە دەفەرموێ: [هەرکەسێک پشتی پێ ببەستێت، شەرمەزار نابێت.] 11
Mert azt mondja az írás: Valaki hisz ő benne, meg nem szégyenül.
جیاوازی لەنێوان جولەکە و ناجولەکە نییە، لەبەر ئەوەی هەمان پەروەردگارە بۆ هەمووان، دەوڵەمەندە بۆ هەموو ئەوانەی لێی دەپاڕێنەوە، 12
Mert nincs különbség zsidó meg görög között; mert ugyanaz az Ura mindeneknek, a ki kegyelemben gazdag mindenekhez, a kik őt segítségül hívják.
چونکە [هەرکەسێک بە ناوی یەزدانەوە بپاڕێتەوە ڕزگاری دەبێت.] 13
Mert minden, a ki segítségül hívja az Úr nevét, megtartatik.
ئیتر چۆن لە یەکێک دەپاڕێنەوە کە باوەڕیان پێی نەهێنابێت؟ چۆن باوەڕ بە یەکێک دەهێنن ئەگەر نەیانبیستبێت؟ چۆنیش دەیبیستن بێ ئەوەی یەکێک پێیان ڕابگەیەنێت؟ 14
Mimódon hívják azért segítségül azt, a kiben nem hisznek? Mimódon hisznek pedig abban, a ki felől nem hallottak? Mimódon hallanának pedig prédikáló nélkül?
هەروەها چۆن ڕادەگەیەنن ئەگەر نەنێردرابن؟ وەک نووسراوە: [چەند جوانە پێیەکانی ئەوانەی مزگێنی خۆشی دەدەن!] 15
Mimódon prédikálnak pedig, ha el nem küldetnek? A miképen meg van írva: Mely szépek a békesség hirdetőknek lábai, a kik jókat hirdetnek!
بەڵام هەموو نەوەی ئیسرائیل گوێڕایەڵی پەیامی ئینجیل نەبوون، چونکە ئیشایا دەڵێت: [ئەی یەزدان، کێ باوەڕی بە پەیامەکەمان کرد؟] 16
De nem mindenek engedelmeskedtek az evangyéliomnak. Mert Ésaiás azt mondja: Uram! Kicsoda hitt a mi beszédünknek?
کەواتە باوەڕ بە بیستنە، بیستنیش بە وشەی مەسیحە. 17
Azért a hit hallásból van, a hallás pedig Isten ígéje által.
بەڵام دەڵێم: ئایا گوێیان لێ نەبوو؟ بێگومان گوێیان لێ بوو! [پەیامیان بە هەموو زەوی گەیشت، وتەکانیان بەوپەڕی جیهان.] 18
De mondom: Avagy nem hallották-é? Sőt inkább az egész földre elhatott az ő hangjok, és a lakóföld véghatáráig az ő beszédök.
بەڵام دەڵێم: ئایا ئیسرائیل تێنەگەیشت؟ یەکەم جار موسا دەڵێت: [من واتان لێدەکەم ئیرەیی بەوانە ببەن کە گەل نین، بە نەتەوەیەکی گێل پەستتان دەکەم.] 19
De mondom: Avagy nem ismerte-é Izráel? Először Mózes mondja: Én titeket felingerellek egy nem néppel, értelmetlen néppel haragítalak meg titeket.
بەڵام ئیشایا ئازایانە دەڵێت: [دۆزرامەوە لەلایەن ئەوانەی بەدوامدا نەگەڕان، دەرکەوتم بۆ ئەوانەی پرسیاری منیان نەکرد.] 20
Ésaiás pedig bátorságosan ezt mondja: Megtaláltak azok, a kik engem nem keresnek; nyilvánvaló lettem azoknak, a kik felőlem nem kérdezősködtek.
بەڵام دەربارەی ئیسرائیل دەڵێت: [بە درێژایی ڕۆژ دەستم بۆ گەلێکی یاخی و بەرهەڵستکار ڕاگرت.] 21
Az Izráelről pedig ezt mondja: Egész napon kiterjesztettem kezeimet az engedetlenkedő és ellenmondó néphez.

< ڕۆما 10 >