< ڕۆما 1 >
لە پۆڵسی بەندەی عیسای مەسیحەوە کە خودا وەک نێردراوێک بانگی کرد و تەرخانی کرد بۆ ڕاگەیاندنی مزگێنییەکەی، | 1 |
基督耶穌的僕人保祿,蒙召作宗徒,被選拔為傳天主的福音──
ئەو مزگێنییەی کە خودا پێشتر لە ڕێگەی پێغەمبەرەکانەوە لە نووسراوە پیرۆزەکاندا بەڵێنی دابوو، | 2 |
這福音是天主先前藉自己的先知在聖經上所預許的,
سەبارەت بە کوڕەکەی کە بە جەستە لە نەوەی داود بوو، | 3 |
是論及他的兒子,我們的主耶穌基督,他按肉身是生於達味的後裔,
هەروەها بەگوێرەی ڕۆحی پیرۆز و بە هێزی هەستانەوەی لەنێو مردووان عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان بە کوڕی خودا دیاری کرا. | 4 |
按至聖的神性,由於他從死者中復活,被立為具有大能的天主之子,
لە پێناوی ناوی مەسیح و لە ڕێگەی ئەوەوە، نیعمەت و نێردراویێتیمان وەرگرت، تاکو هەموو نەتەوەکان بانگ بکەین بۆ ئەوەی باوەڕ بە مەسیح بهێنن و گوێڕایەڵی بن. | 5 |
藉著祂,我們領受了宗徒職務的恩寵,為使萬民服從信德,以光榮他的聖名,
ئێوەش لەنێو ئەوانەدان کە خودا بانگی کردن بۆ ئەوەی هی عیسای مەسیح بن. | 6 |
其中也有你們這些蒙召屬於耶穌基督的人──
بۆ هەموو ئەوانەی خۆشەویستی خودان و لە ڕۆما دەژین، بانگکراون بۆ ئەوەی پیرۆز بن: با نیعمەت و ئاشتی لە خودای باوکمان و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆوە لەگەڵتان بێت. | 7 |
我保祿致書與一切住在羅馬,為天主所鍾愛,並蒙召為聖徒的人:願恩寵與平安由我們的父天主,和我們的主耶穌基督賜與你們。
سەرەتا، لە پێناوی هەمووتان بەهۆی عیسای مەسیحەوە سوپاسی خودام دەکەم، چونکە باوەڕتان لە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە. | 8 |
首先我應藉耶穌基督,為你們眾人感謝我的天主,因為你們的信德為全世界所共知。
خودا، ئەوەی بە ڕۆحم خزمەتی دەکەم لە جاڕدانی مزگێنیی کوڕەکەیدا، شایەتی منە کە چۆن بێ بڕانەوە یادتان دەکەم و | 9 |
有天主為我作證,即我在宣傳祂聖子的福音上,全心所事奉的天主,可證明我是怎樣不斷在祈禱中,時常紀念著你們,
بەردەوام لە نوێژەکانم دەپاڕێمەوە کە هیچ نەبێت ئێستا بە خواستی خودا بۆم ڕێک بکەوێت بێمە لاتان. | 10 |
懇求天主,如果是祂的聖意,賜我終能有一個好機會,到你們那裏去。
تامەزرۆی بینینی ئێوەم تاکو بۆ جێگیربوونتان بەهرەی ڕۆحیتان بدەمێ، | 11 |
因為我切願見你們,把一些屬於神性的恩賜分給你們,為使你們得以堅固,
هەموومان پێکەوە یەکتری هانبدەین، ئێوە بە باوەڕی من و منیش بە باوەڕی ئێوە. | 12 |
也就是說:我在你們中間,藉著你們與我彼此所共有的信德,共得安慰。
ئەی خوشک و برایان، نامەوێ لەلاتان شاراوە بێت، زۆر جار بەتەمابووم بێمە لاتان، تاکو لەنێو ئێوەشدا بەرهەمم هەبێت، هەروەک لەنێو نەتەوەکانی دیکە هەمە، بەڵام هەتا ئێستا ڕێم لێ گیرابوو. | 13 |
弟兄們! 我願告訴你們:我已多次決定要往你們那裏去,為在你們中間,如在其他外邦人中一樣,得到一些效果;然而直到現在,總是被阻延。
من قەرزاری یۆنانی و بەربەریم، دانا و نەزان. | 14 |
不但對希臘人,也對化外人,不但對有智慧的人,也對愚笨的人,我都是一個欠債者。
بۆیە بە پەرۆشم مزگێنی بدەمە ئێوەی دانیشتووانی ڕۆما. | 15 |
所以,只要由得我,我也切願向你們在羅馬的人宣講福音。
شەرمم بە پەیامی ئینجیل نییە، لەبەر ئەوەی هێزی خودایە بۆ ڕزگاربوونی هەموو ئەوانەی باوەڕ دەهێنن، یەکەم جار بۆ جولەکە ئینجا بۆ ناجولەکە. | 16 |
我決不以福音為恥,因為福音正是天主的德能,為使一切有信仰的人獲得救恩,先使猶太人,後使希臘人。
لە پەیامی ئینجیلدا بێتاوانکردن لە خوداوە ئاشکرا دەکرێت، ئەم بێتاوانکردنەش لە دەستپێکەوە هەتا کۆتایی بە باوەڕە، وەک نووسراوە: [ئەوەی ڕاستودروستە بە باوەڕ دەژیێت.] | 17 |
因為福音啟示了天主所施行的正義,這正義是源於信德,而又歸於信德,正如經上所載:『義人因信德而生活。』
لە ئاسمانەوە تووڕەیی خودا لە دژی هەموو خوانەناسی و خراپەکارییەکی خەڵک دەردەکەوێت، ئەوانەی بە خراپەکانیان ڕاستی دادەپۆشن، | 18 |
原來天主的忿怒,從天上發願在人們的各種不敬與不義上,是他們以不義抑制了真理,
چونکە ئەوەی کە دەبێت لەبارەی خوداوە بزانرێت، لەلای ئەوان ئاشکرایە، لەبەر ئەوەی خودا بۆی دەرخستوون. | 19 |
因為認識天主為他們是很明顯的事,原來天主已將自己顯示給他們了。
لەبەر ئەوەی سیفەتە نەبینراوەکانی خودا، توانا هەتاهەتایی و خودایەتییەکەی، لە بەدیهێنانی جیهانەوە بەهۆی دروستکراوان درکیان پێ کراوە و بە ڕوونی بینراون، بۆیە بێ بیانوون. (aïdios ) | 20 |
其實,自從天主創世以來,祂那看不見的美善,即祂永遠的大能和祂為神的本性,都可憑祂所造的萬物,辨認洞察出來,以致人無可推諉。 (aïdios )
لەگەڵ ئەوەی کە خودایان ناسی، بەڵام وەک خودا ستایشیان نەکرد و سوپاسیان نەکرد، بەڵکو لە بیرکردنەوەیان پووچەڵ بوون و دڵە گێلەکانیان تاریک بوو. | 21 |
他們雖然認識了天主,卻沒有以祂為天主而予以光榮或感謝,而他們所思所想的,反成了荒謬絕論的;他們冥頑不靈的心陷入了黑暗;
هەرچەندە خۆیان بە دانا دەزانی، بەڵام بوونە گێل، | 22 |
他們自負為智者,反而成為愚蠢,
شکۆی خودای نەمریان گۆڕییەوە بە شێوەی پەیکەری مرۆڤی لەناوچوو و باڵندە و چوارپێ و خشۆک. | 23 |
將不可朽壞的天主的光榮,改歸為可朽壞的人、飛禽、走獸和爬蟲形狀的偶像。
هەر لەبەر ئەوە خودا بە هەوەسی دڵیان ئەوانی دایە دەست گڵاوی، تاکو لەناو خۆیاندا سووکایەتی بە لەشی خۆیانەوە بکەن. | 24 |
因此,天主任憑他們隨從心中的情慾,陷於不潔,以致彼此玷辱自己的身體。
ئەوان ڕاستی خودایان بە درۆ گۆڕییەوە و بەدیهێنراویان پەرست و لە جیاتی بەدیهێنەر خزمەتیان کرد، ئەوەی هەتاهەتایە ستایش بۆ ئەوە. ئامین. (aiōn ) | 25 |
因為他們將虛妄變作天主的真理,去崇拜事奉受造物,以代替造物主──祂是永遠可讚鎂的,阿們! ── (aiōn )
لەبەر ئەوە خودا ئەوانی دایە دەست هەوەسە ئابڕووبەرەکانیان، چونکە ژنەکانیان جووتبوونی سروشتییان بە ناسروشتی گۆڕییەوە. | 26 |
因此,天主任慼他們陷於可恥的情慾中,以致他們的女人,把順性之用變為逆性之用;
پیاوانیش وازیان هێنا لە جووتبوونی سروشتی لەگەڵ ژنانیان و گڕیان گرت لە هەوەس بۆ یەکتری. پیاو لەگەڵ پیاو بەدڕەوشتی دەکرد، جا سزای تەواوی خراپبوونیان لە خۆیاندا وەرگرت. | 27 |
男人也如此,放棄了與女人的順性之用,彼此慾火中燒,男人與男人行了醜事,就在各人身上受到了他們顛倒是非所應得的報應。
سەرەڕای ئەوەش، نەیاندەویست لە ناسینی خودا بەردەوام بن، خوداش ئەوانی دایە دەست مێشکی گەندەڵیان، تاکو ئەوە بکەن کە ناشێت. | 28 |
他們既不肯認真地認識天主,主也就任憑他們陷於邪惡的心思,去行不正當的事,
پڕبوون لە هەموو ناڕەوایی و خراپە و چاوچنۆکی و بەدکارییەک. پڕن لە ئیرەیی و کوشتن و دژایەتی و فێڵبازی و زیانبەخشی. غەیبەتکارن، | 29 |
充滿了各種不義、毒惡、貪婪、兇殘,滿懷嫉妒、謀殺、鬥爭、欺詐、乖戾;任憑他們作讒謗的、
بوختانکەرن، ڕقیان لە خودایە، شەڕفرۆشن، لووتبەرزن، خۆهەڵکێشن، داهێنەری خراپەن، گوێڕایەڵی دایک و باوک نین، | 30 |
詆毀的、恨天主的、悔辱人的、高傲的、自誇的、挑剔惡事的、忤逆父母的、
بێ مێشکن و دڵسۆز نین، بێ هەست و بێ بەزەیین. | 31 |
冥頑的、背約的、無情的、不慈的人。
لەگەڵ ئەوەی دەزانن حوکمی دادپەروەرانەی خودا بۆ ئەنجامدەرانی ئەم جۆرە کارانە مردنە، بەڵام نەک تەنها خۆیان ئەو کارانە دەکەن، بەڵکو ئەو کەسانەش پەسەند دەکەن کە دەیکەن. | 32 |
他們雖然明知天主正義的規例是:凡作這樣事的人,應受死刑;但他們不僅自己作這些事,而且還贊同作這些事的人。