< ئاشکراکردن 9 >

کاتێک فریشتەی پێنجەم کەڕەناکەی لێدا، تەماشام کرد ئەستێرەیەک لە ئاسمانەوە کەوتە سەر زەوی و کلیلی بیری بێ بنی پێدرابوو. (Abyssos g12) 1
Then the fifth angel blew his trumpet, and I saw a star fallen from heaven upon the earth; and to him was given the key to the bottomless pit. (Abyssos g12)
کاتێک فریشتەکە بیری بێ بنی کردەوە، دووکەڵێک لە شێوەی دووکەڵی کوورەیەکی گەورە لێی بەرزبووەوە و خۆر و ئاسمانی تاریک کرد. (Abyssos g12) 2
And he opened the bottomless pit, and out of the pit there went up a smoke like the smoke of a great furnace. And the sun and the air grew dark, because of the smoke out of the pit. (Abyssos g12)
لە دووکەڵەکەوە کوللە بارییە سەر زەوی و توانا و دەسەڵاتێکی وەک توانا و دەسەڵاتی دووپشکی زەوییان پێدرابوو. 3
And out of the smoke came locusts upon the earth; they were given power like that of scorpions on the earth.
کوللەکان فەرمانی ئەوەیان پێدرابوو کە زیان بە گیای زەوی و هیچ سەوزایی و هیچ درەختێک نەگەیەنن، تەنها زیان بەو خەڵکانە بگەیەنن کە مۆری خودایان بە نێوچەوانەوە نییە. 4
They were told not to hurt the grass of the earth, nor any plant, nor any tree, but only those who have not the seal of God on their foreheads.
ڕێیان پێنەدرابوو ئەو خەڵکانە بکوژن، بەڵکو پێنج مانگ ئازاریان بدەن. ئازارەکەی وەک ئازاری دووپشکە کاتێک بە مرۆڤەوە دەدات. 5
Yet they were not permitted to kill them, but only to torture them for five months. Their torture was like the torture of a scorpion, when it stings a man.
لەو ڕۆژانەدا خەڵک بەدوای مردندا دەگەڕێن بەڵام نایدۆزنەوە، حەز لە مردن دەکەن بەڵام مردن لێیان ڕادەکات. 6
In those days men will seek death, and will not find it; they will long to die, but death ever flees from them.
شێوەی کوللەکان وەک ئەو ئەسپانە بوون کە بۆ شەڕ ئامادە دەکرێن، لەسەر سەریان شتێک لە شێوەی تاجێکی زێڕین هەبوو و ڕوخساریان وەک مرۆڤ بوو. 7
The appearance of the locusts was like horses equipped for battle. On their heads there was something like crowns of gold, and their faces were like men’s faces,
قژیان لە شێوەی قژی ئافرەت بوو و ددانەکانیشیان وەک ددانی شێر. 8
and they had hair like the hair of women, and their teeth were like lion’s teeth,
زرێیان هەبوو وەک زرێی ئاسنین، دەنگی باڵەکانیان وەک دەنگی ئەو گالیسکانە بوو کە ئەسپێکی زۆری پێوەیە و تاودەدرێن بەرەو جەنگ. 9
and they had breastplates something like breastplates of iron; and the noise of their wings was like the noise of chariots, of many horses rushing into battle.
چەند کلکێکی چزووداری وەک دووپشکیان هەبوو، پێنج مانگ توانا و دەسەڵاتی ئەوەیان پێدرابوو کە بە کلکەکانیان ئازاری خەڵک بدەن. 10
And they have tails like scorpions, and stings, and their power to torture men five months was in their tails.
فریشتە بەدکارەکەی بیری بێ بن پاشا بوو بەسەریانەوە، بە عیبری ناوی ئەبەدۆنە‏ و بە یۆنانی ناوی ئەپۆلیۆنە‏. (Abyssos g12) 11
They have a king over them, the angel of the bottomless pit. His name in Hebrew is Abaddon; in Greek he is called Apollyon. (Abyssos g12)
نەهامەتی یەکەم نەماوە، دوو نەهامەتی دیکە ماون کە دوای ئەمە دێن. 12
"The first woe has passed; and still there are two woes to follow."
پاشان فریشتەی شەشەم کەڕەناکەی لێدا و دەنگێک لە چوار قۆچەکەی قوربانگا زێڕینەکەی بەردەم خوداوە هاتە بەر گوێم، 13
Then the sixth angel blew his trumpet; and I heard a voice from the horns of the golden altar which is before God,
کە بە فریشتەی شەشەمی دەگوت کە کەڕەناکەی پێبوو: «چوار فریشتە بەستراوەکەی لای ڕووباری گەورەی فورات ئازاد بکە.» 14
one saying to the sixth angel that had the trumpet, "Loose the four angels which are bound at the great river Euphrates."
چوار فریشتەکەی ئامادە کرابوون بۆ ئەو کاتژمێر و ڕۆژ و مانگ و ساڵە، ئازاد کران، تاکو سێیەکی ئادەمیزاد بکوژن. 15
Then the four angels that were held in readiness for that hour and day and month and year, were let loose, to destroy a third of mankind.
گوێم لێبوو ژمارەی سەربازە سوارەکان دوو سەد ملیۆن بوو. 16
The number of the hosts of the horsemen was twice ten thousand times ten thousand. I heard their number;
ئەو ئەسپ و سوارانەی کە لە بینینەکەدا بۆم ئاشکرا کران بەم شێوەیە بوون: زرێی ئاگرین و مرواریدار و گۆگردیان هەبوو، سەری ئەسپەکان وەک سەری شێر وابوون و لە دەمیانەوە ئاگر و دووکەڵ و گۆگرد دەردەچوو. 17
and thus I saw the horses in the vision and their riders. They had breastplates of fire, "red as fire, dark blue as jacinth, and yellow as sulphur." The heads of the horses were like lions’ heads, and out of their mouths issued fire and smoke and brimstone.
بەو سێ بەڵایە سێیەکی ئادەمیزاد کوژران، بە ئاگر و دووکەڵ و گۆگرد کە لە دەمیانەوە دەردەچوو. 18
By these three plagues a third of mankind were killed; by the fire and the smoke and the brimstone which issued from their mouths.
هێزی ئەسپەکان لە دەم و کلکیاندا بوو، چونکە کلکیان وەک مار سەری هەبوو خەڵکیان پێ ئازار دەدا. 19
For the power of the horses is in their mouths and in their tails. For their tails are like serpents with heads, and with them they work woe.
پاشماوەی ئادەمیزاد کە بەو بەڵایانە نەکوژران، تۆبەیان لە کردەی دەستی خۆیان نەکرد. بەردەوام بوون لە کڕنۆشبردن بۆ ڕۆحی پیس و ئەو بتانەی کە لە زێڕ و زیو و بڕۆنز و بەرد و دار دروستکرابوون، کە ناتوانن ببیستن و ببینن و بڕۆن. 20
And the rest of mankind who were not killed with these plagues, did not repent of the works of their hands. They would not give up the worship of demons and of idols made of gold and silver, and brass, and stone, and wood, which can neither see, nor hear, nor walk.
هەروەها لە کوشتن و فاڵچیێتی و داوێنپیسی و دزیکردن تۆبەیان نەکرد. 21
And they did not repent of their murders, nor of their sorceries, nor of their immorality, nor of their thefts.

< ئاشکراکردن 9 >