< ئاشکراکردن 8 >
کاتێک بەرخەکە مۆری حەوتەمی کردەوە، نیو کاتژمێر بێدەنگییەک ئاسمانی گرتەوە. | 1 |
And when he had opened the seventh seal, there was silence in heaven, for about half an hour.
ئەو حەوت فریشتەیەم بینی کە لەبەردەم خودا ڕادەوەستن و حەوت کەڕەنایان پێدرابوو. | 2 |
And I saw the seven angels, who stood before God; and to them were given, seven trumpets.
فریشتەیەکی دیکەش هات و لەلای قوربانگاکە وەستا، بخووردانێکی زێڕینی پێبوو. بخوورێکی زۆریشی پێدرابوو تاکو لەگەڵ نوێژی گەلی پیرۆزی خودا لەسەر ئەو قوربانگا زێڕینەی کە لەبەردەم تەختەکەیە پێشکەشی بکات. | 3 |
And another angel came and stood by the altar; and he held a golden censer: and much incense was given him, so that he might offer, with the prayers of all the saints, upon the golden altar before the throne.
لەگەڵ نوێژەکانی گەلی پیرۆزی خودا، دووکەڵی بخوور لە دەستی فریشتەکە لەبەردەم خودا بەرزبووەوە. | 4 |
And the smoke of the incense of the prayers of the saints went up before God from the hand of the angel.
فریشتەکەش بخووردانەکەی برد و لە قوربانگاکە پڕی کرد لە ئاگر و فڕێیدایە سەر زەوی. ئیتر بوو بە هەورەگرمە و دەنگەدەنگ و هەورە بروسکە، پاشان بوومەلەرزەیەک ڕوویدا. | 5 |
And the angel took the censer, and filled it with fire from the altar, and cast it upon the earth: and there were thunders, and lightnings, and voices, and an earthquake.
ئیتر ئەو حەوت فریشتەیەی کە حەوت کەڕەناکەیان پێبوو، خۆیان بۆ لێدانی کەڕەنا ئامادە کرد. | 6 |
And the seven angels, who had the seven trumpets, prepared themselves to sound.
فریشتەی یەکەم کەڕەناکەی لێدا و تەرزە و ئاگری تێکەڵ بە خوێن پەیدابوو، فڕێدرانە سەر زەوی. سێیەکی زەوی سووتا و سێیەکی درەختەکانیش سووتان و هەموو گیایەکی سەوز سووتان. | 7 |
And the first sounded; and there was hail, and fire, which were mingled with water: and these were thrown upon the earth; and a third part of the earth was burned up, and a third part of the trees were burned, and all green grass was burned.
فریشتەی دووەم کەڕەناکەی لێدا و شتێک لە شێوەی چیایەکی گەورەی گڕگرتوو فڕێدرایە دەریاوە. سێیەکی دەریاکەش بووە خوێن، | 8 |
And the second angel sounded, and, as it were a great mountain burning with fire, was cast into the sea; and also a third part of the sea became blood.
سێیەکی بوونەوەرانی زیندووی دەریاش مردن، سێیەکی کەشتییەکانیش تێکشکان. | 9 |
And a third part of all the creatures in the sea, that had life, died; and a third part of the ships were destroyed.
فریشتەی سێیەم کەڕەناکەی لێدا و ئەستێرەیەکی گەورەی پرشنگداری وەک چرا لە ئاسمانەوە کەوتە سەر سێیەکی ڕووبار و سەرچاوەکانی ئاو، | 10 |
And the third angel sounded, and there fell from heaven a star, burning like a lamp; and it fell upon a third part of the rivers, and upon the fountains of water.
ئەستێرەکەش ناوی زەقنەبووت بوو. سێیەکی ئاو تاڵ بوو، خەڵکانێکی زۆریش لەبەر تاڵی ئاوەکە مردن. | 11 |
And the name of the star was called Wormwood; and a third part of the waters became wormwood; and many persons died from the waters, because they were bitter.
فریشتەی چوارەمیش کەڕەناکەی لێدا و سێیەکی خۆر و سێیەکی مانگ و سێیەکی ئەستێرەکان لێدران، تاکو سێیەکیان تاریک بن. ڕۆژ سێیەکی تاریک بوو، سێیەکی شەویش بە هەمان شێوە بێ ڕووناکی بوو. | 12 |
And the fourth angel sounded, and a third part of the sun was smitten, and the third part of the moon, and the third part of the stars; so that the third part of them were dark, and they became dark; and the day did not give light for the third part of it, and the night in like manner.
پاشان تەماشام کرد، بیستم هەڵۆیەکی هەڵفڕیو لەناوەڕاستی ئاسماندا، بە دەنگێکی بەرز دەیگوت: «قوڕبەسەرتان! قوڕبەسەرتان! ئەی دانیشتووانی سەر زەوی، قوڕبەسەرتان! کاتێک ئەو سێ فریشتەیەی کە خەریکن کەڕەناکانیان لێدەدەن، چی بەسەر زەوی دەهێنن!» | 13 |
And I saw and heard an eagle, which flew in the midst, and it had a tail of blood, while it said, with a loud voice: Woe, woe, to them who dwell on the earth, because of the remaining sounds of the trumpets of the three angels, who are to sound.