< ئاشکراکردن 21 >

پاشان ئاسمانێکی نوێ و زەوییەکی نوێم بینی، چونکە ئاسمانی یەکەم و زەوی یەکەم بەسەرچوون، ئیتر دەریاش نەما. 1
Then I saw a new heaven and a new earth, for the first heaven and the first earth had passed away, and the sea was no more.
شارە پیرۆزەکەش، ئۆرشەلیمی نوێم بینی لە ئاسمانەوە لەلایەن خوداوە دەهاتە خوارەوە، وەک بووکێکی ڕازاوە بۆ زاواکەی ئامادە کرابێت. 2
I also saw the holy city, new Jerusalem, coming down out of heaven from God, prepared like a bride adorned for her husband.
گوێم لە دەنگێکی گەورە بوو لە تەختەکەوە فەرمووی: «ئەوەتا نشینگەی خودا لەگەڵ خەڵک، ئەویش لەگەڵیان نیشتەجێ دەبێت. ئەوانیش دەبن بە گەلی ئەو، خودا خۆی لەگەڵیاندایە و دەبێتە خودای ئەوان. 3
And I heard a loud voice from heaven saying, “Behold, the tabernacle of God is with men. He will dwell with them, and they will be his people, and God himself will be with them.
ئەویش هەموو فرمێسکێکی چاویان دەسڕێتەوە، ئیتر مردن نابێت، شیوەن و هاوار و ئازار نامێنن، چونکە شتەکانی پێشوو بەسەرچوون.» 4
He will wipe away every tear from their eyes. Death will be no more, and there will no longer be mourning, crying, or pain, for the former things have passed away.”
دانیشتووی سەر تەختەکە فەرمووی: «ئەوەتا هەموو شتێک نوێ دەکەمەوە.» پاشان فەرمووی: «بنووسە، چونکە ئەم وتانە متمانەدار و ڕاستن.» 5
Then he who sits on the throne said, “Behold, I am making all things new.” And he said to me, “Write this down, for these words are true and trustworthy.”
پاشان پێی فەرمووم: «ئەوا هاتە دی. من ئەلف و یێم، سەرەتا و کۆتاییم. لە کانی ئاوی ژیان بەخۆڕایی دەدەمە تینوو. 6
He also said to me, “I am the Alpha and the Omega, the beginning and the end. To him who thirsts I will freely give from the spring of the water of life.
ئەوەی سەربکەوێت ئەوانەی بە میرات بۆ دەمێنێتەوە، دەبمە خودای و ئەویش دەبێتە کوڕم. 7
He who overcomes will inherit these things; I will be his God, and he will be my son.
بەڵام ترسنۆک و بێباوەڕ و قێزەونان، هەروەها بکوژ و داوێنپیس و جادووگەر و بتپەرستان، لەگەڵ هەموو درۆزنان، بەشیان لە دەریاچەی بە ئاگر و گۆگرد داگیرساوە کە مردنی دووەمە.» (Limnē Pyr g3041 g4442) 8
But as for the cowardly, the faithless, the sinful, the detestable, the murderers, the fornicators, the sorcerers, the idolaters, and all liars, their portion is in the lake that burns with fire and sulfur, which is the second death.” (Limnē Pyr g3041 g4442)
یەکێک لەو حەوت فریشتەیەی حەوت جامەکەیان پێبوو کە بە دوایین حەوت دەردەکە پڕکرابوون، هات بۆ لام و پێی گوتم: «وەرە بووکەکەت پیشان بدەم، ژنی بەرخەکە.» 9
Then one of the seven angels who had the seven bowls full of the seven final plagues came and said to me, “Come, I will show yoʋ the wife, the bride of the Lamb.”
بە ڕۆحی پیرۆز بردمی بۆ چیایەکی گەورە و بەرز، ئۆرشەلیمی شارە پیرۆزەکەی پیشاندام کە لە ئاسمانەوە لەلایەن خوداوە دەهاتە خوارەوە. 10
And he carried me away in the Spirit to a great and high mountain and showed me the great city, the holy Jerusalem, coming down out of heaven from God.
شکۆی خودای هەبوو، درەوشانەوەی وەک گرانبەهاترین بەرد، وەک یەشب، ڕوون وەک کریستاڵ. 11
The city shone with the glory of God, and its radiance was like a very precious stone, like a jasper stone, clear as crystal.
شوورایەکی گەورە و بەرز و دوازدە دەرگای هەبوو، لەسەر دەرگاکان دوازدە فریشتە هەبوون، ناوی دوازدە هۆزەکەی کوڕانی ئیسرائیل لەسەر دەرگاکان نووسرابوون. 12
It had a great, high wall with twelve gates. Twelve angels were at the gates, and on the gates were written the names of the twelve tribes of the sons of Israel.
لە ڕۆژهەڵاتەوە سێ دەرگا هەبوون، لە باکوورەوە سێ دەرگا، لە باشوورەوە سێ دەرگا، لە ڕۆژئاواوە سێ دەرگا. 13
There were three gates on the east, three gates on the north, three gates on the south, and three gates on the west.
شوورای شارەکە دوازدە بناغەی هەبوو، دوازدە ناو لە سەریان هەبوو، ناوی دوازدە نێردراوەکەی بەرخەکە. 14
The wall of the city had twelve foundations, and on them were the twelve names of the twelve apostles of the Lamb.
ئەو فریشتەیەی لەگەڵم دەدوا دارێکی پێوانەی زێڕینی پێبوو، تاکو شارەکە و دەرگاکانی و شووراکەی بپێوێت. 15
The angel who spoke to me had a golden measuring rod to measure the city, its gates, and its wall.
شارەکە بە چوار گۆشەیی دانرابوو، درێژییەکەی هێندەی پانییەکەی بوو. شارەکەی بە دارەکە پێوا، دوازدە هەزار ستادیا بوو، درێژی و پانی و بەرزییەکەی یەکسان بوون. 16
The city is laid out as a square; its length is the same as its width. The angel measured the city with the rod and found it to be twelve thousand stadia. (The length, width, and height were all equal, each measuring twelve thousand stadia.)
شووراکەشی پێوا، سەد و چل و چوار باڵ بوو بە باڵی مرۆڤ کە فریشتەکە بەکاریدەهێنا. 17
Then he measured its wall and found it to be one hundred forty-four cubits according to human measurement, which the angel was using.
بینای شووراکە لە یەشب بوو، شارەکەش لە زێڕی بێگەرد بوو، وەک شووشەی ساف. 18
The wall was made of jasper, while the city was pure gold, like clear glass.
بناغەکانی شوورای شارەکە بە هەموو بەردێکی گرانبەها ڕازێنرابووەوە. بناغەی یەکەم یەشب، دووەم یاقووتی شین، سێیەم یاقووتی سپی، چوارەم زمروود، 19
The foundations of the city wall were adorned with every kind of precious stone. The first foundation stone was jasper; the second, sapphire; the third, agate; the fourth, emerald;
پێنجەم شیلانە، شەشەم یاقووتی سوور، حەوتەم زەبەرجەد، هەشتەم زمروودی سەوز، نۆیەم یاقووتی زەرد، دەیەم یاقووتی سەوز، یازدەیەم یاقووتی زەعفەرانی، دوازدەیەم جەمشت. 20
the fifth, sardonyx; the sixth, carnelian; the seventh, chrysolite; the eighth, beryl; the ninth, topaz; the tenth, chrysoprase; the eleventh, jacinth; and the twelfth, amethyst.
دوازدە دەرگاکەش دوازدە مروارین، هەر دەرگایەک لە یەک دەنکە مرواری بوو. شەقامی شارەکە لە زێڕی بێگەرد بوو وەک شووشەی ڕۆشن. 21
The twelve gates were twelve pearls, each one of the gates was made of a single pearl, and the street of the city was pure gold, like transparent glass.
پەرستگام تێیدا نەبینی، چونکە یەزدانی پەروەردگاری هەرە بەتوانا لەگەڵ بەرخەکە پەرستگای ئەون. 22
I did not see a temple in the city, for the Lord God Almighty is its temple, and so is the Lamb.
شارەکەش پێویستی بە خۆر و مانگ نییە بەسەریدا بدرەوشێنەوە، چونکە شکۆی خودا ڕووناکی کردووەتەوە و بەرخەکە چرایەتی. 23
The city has no need of sun or moon to shine upon it, for the glory of God gives it light, and its lamp is the Lamb.
نەتەوەکان بە ڕووناکییەکەی دەڕۆن و پاشاکانی زەوی شکۆی خۆیانی بۆ دەهێنن. 24
The nations will walk by its light, and the kings of the earth will bring the glory and honor of the nations into the city to present to God.
دەرگاکانی بە ڕۆژ هەرگیز داناخرێن، چونکە لەوێ شەو دانایەت. 25
Its gates will never be shut at the end of the day, for there will be no night there.
شکۆ و ڕێزی نەتەوەکانیشی بۆ دەهێنن. 26
They will bring the glory and honor of the nations into the city.
هیچ شتێکی گڵاو و هیچ کەسێکی قێزەون و درۆزن ناچنە ناوی، بەڵکو تەنها ئەوانەی کە ناویان لە پەڕتووکی ژیانی بەرخەکەدا نووسراوە. 27
But no unclean thing and nothing that causes an abomination or a lie will ever enter it, but only those whose names are written in the Lamb's book of life.

< ئاشکراکردن 21 >