< ئاشکراکردن 20 >

فریشتەیەکم بینی لە ئاسمانەوە دەهاتە خوارەوە و کلیلی بیری بێ بنی پێبوو، زنجیرێکی گەورەشی بەدەستەوە بوو. (Abyssos g12) 1
And I saw an angel coming down from heaven, having the key of the abyss, and a great chain in his hand. (Abyssos g12)
ئەژدیهاکەی دەستگیر کرد، مارە دێرینەکە کە ئیبلیس و شەیتانە، هەزار ساڵ بەستییەوە. 2
And he laid hold of the dragon, the old serpent, which is the Devil and Satan, and bound him a thousand years,
فڕێیدایە بیری بێ بن و دەرگای لەسەر داخست و مۆرێکی لێدا، بۆ ئەوەی ئیتر نەتەوەکان چەواشە نەکات، هەتا هەزار ساڵەکە تەواو دەبێت. پاش ئەمە دەبێت بۆ ماوەیەکی کەم ئازاد بکرێت. (Abyssos g12) 3
and cast him into the abyss, and shut him up and set a seal over him, that he may deceive the nations no more, till the thousand years are ended: after that he must be loosed for a short time. (Abyssos g12)
چەند تەختێکم بینی و ئەوانەی لەسەری دانیشتن دەسەڵاتی حوکمدانیان پێدرابوو. هەروەها گیانی ئەوانەم بینی کە لەبەر شایەتی عیسا و لەبەر وشەی خودا سەربڕابوون، ئەوانە کڕنۆشیان بۆ دڕندەکە و پەیکەرەکەی نەبردبوو، نیشانەی نێوچەوان و سەر دەستیان وەرنەگرتبوو. جا زیندووبوونەوە و هەزار ساڵ لەگەڵ مەسیحدا فەرمانڕەواییان کرد. 4
And I saw thrones; and they sat on them, and judgment was given to them; and I saw the souls of those beheaded on account of the testimony to Jesus, and on account of the word of God, and of all who had not worshipped the beast, nor his image, and had not received his mark upon their forehead, or upon their hand; and they lived, and reigned with Christ a thousand years.
(بەڵام مردووەکانی دیکە هەتا هەزار ساڵەکە تەواو بوو بۆ ژیان نەگەڕانەوە. ئەمە هەستانەوەی یەکەمە.) 5
And the rest of the dead lived not until the thousand years were ended. This is the first resurrection.
ئەوەی لە هەستانەوەی یەکەمدا بەشی هەبێت بەرەکەتدار و پیرۆزە. ئەوانە مردنی دووەم دەسەڵاتی بەسەریاندا نییە، بەڵکو دەبنە کاهینی خودا و مەسیح، هەزار ساڵ لەگەڵیدا فەرمانڕەوایەتی دەکەن. 6
Blessed and holy is he that hath part in the first resurrection; on these the second death hath no power, but they shall be priests of God and of Christ, and shall reign with him a thousand years.
کاتێک هەزار ساڵەکە تەواو دەبێت شەیتان لە بەندیخانە ئازاد دەکرێت و 7
And when the thousand years are ended, Satan will be loosed out of his prison;
دێتە دەرەوە تاکو نەتەوەکانی چوارگۆشەی زەوی چەواشە بکات، گۆگ و ماگۆگ، تاکو بۆ جەنگ کۆیان بکاتەوە، ئەوانەی ژمارەیان وەک لمی دەریایە. 8
and will go out to deceive the nations which are in the four corners of the earth, Gog and Magog, to gather them together to the war, the number of whom is as the sand of the sea.
بەسەر پانتایی زەویدا بڵاو بوونەوە و ئۆردوگای گەلی خودا، واتە شارە خۆشەویستەکەی خودایان گەمارۆ دا، بەڵام ئاگر لە ئاسمانەوە هاتە خوارەوە و هەڵیلووشین. 9
And they went up upon the breadth of the earth, and encompassed the camp of the saints, and the beloved city; and fire came down out of heaven, and devoured them.
ئەو ئیبلیسەی چەواشەی دەکردن فڕێدرایە دەریاچەی ئاگر و گۆگرد، کە دڕندەکە و پێغەمبەرە درۆزنەکەی لێیە. هەتاهەتایە شەو و ڕۆژ ئازار دەدرێن. (aiōn g165, Limnē Pyr g3041 g4442) 10
And the Devil who deceived them was cast into the lake of fire and brimstone, where are also the beast and the false prophet; and they will be tormented day and night for ever and ever. (aiōn g165, Limnē Pyr g3041 g4442)
پاشان تەختێکی گەورەی سپیم بینی و ئەوەی لەسەری دانیشتبوو. ئاسمان و زەوی لەبەر ڕووی هەڵاتن، شوێنیان لە ئاسماندا نەما. 11
And I saw a great white throne, and him who sat on it, from whose face the earth and the heaven fled away, and no place was found for them.
مردووەکانم بینی بە گەورە و بچووکەوە لەبەردەم تەختەکەدا ڕاوەستابوون و پەڕتووکەکان کرانەوە. پەڕتووکێکی دیکەش کە پەڕتووکی ژیانە کرابووەوە. مردووەکان بەگوێرەی کردەوەکانیان بەوەی لە پەڕتووکەکان نووسراوە حوکم دران. 12
And I saw the dead, the great and the small, standing before the throne, and books were opened; and another book was opened, which is the book of life; and the dead were judged out of the things written in the books, according to their works.
دەریاش مردووەکانی ناوخۆی ڕادەست کرد، هەروەها مردن و جیهانی مردووان مردووەکانی خۆیان ڕادەست کرد و هەریەکە و بەگوێرەی کردەوەکانی حوکم درا. (Hadēs g86) 13
And the sea gave up the dead which were in it, and death and the underworld gave up the dead which were in them; and they were judged each one according to his works. (Hadēs g86)
مردن و جیهانی مردووان فڕێدرانە دەریاچە ئاگرەکە. ئەم دەریاچە ئاگرە مردنی دووەمە. (Hadēs g86, Limnē Pyr g3041 g4442) 14
And death and the underworld were cast into the lake of fire; this is the second death, the lake of fire. (Hadēs g86, Limnē Pyr g3041 g4442)
هەرکەسێک ناوی لە پەڕتووکی ژیاندا تۆمار نەکرابوو، فڕێدرایە دەریاچە ئاگرەکە. (Limnē Pyr g3041 g4442) 15
And if any one was not found written in the book of life, he was cast into the lake of fire. (Limnē Pyr g3041 g4442)

< ئاشکراکردن 20 >