< ئاشکراکردن 20 >
فریشتەیەکم بینی لە ئاسمانەوە دەهاتە خوارەوە و کلیلی بیری بێ بنی پێبوو، زنجیرێکی گەورەشی بەدەستەوە بوو. (Abyssos ) | 1 |
And I saw a messenger coming down out of Heaven, having the key of the abyss, and a great chain over his hand, (Abyssos )
ئەژدیهاکەی دەستگیر کرد، مارە دێرینەکە کە ئیبلیس و شەیتانە، هەزار ساڵ بەستییەوە. | 2 |
and he laid hold on the dragon, the ancient serpent, who is [the] Devil and Satan, and bound him one thousand years,
فڕێیدایە بیری بێ بن و دەرگای لەسەر داخست و مۆرێکی لێدا، بۆ ئەوەی ئیتر نەتەوەکان چەواشە نەکات، هەتا هەزار ساڵەکە تەواو دەبێت. پاش ئەمە دەبێت بۆ ماوەیەکی کەم ئازاد بکرێت. (Abyssos ) | 3 |
and he cast him into the abyss, and shut him up, and put a seal on him, that he may no longer lead the nations astray, until the one thousand years may be completed; and after these it is necessary for him to be loosed a short time. (Abyssos )
چەند تەختێکم بینی و ئەوانەی لەسەری دانیشتن دەسەڵاتی حوکمدانیان پێدرابوو. هەروەها گیانی ئەوانەم بینی کە لەبەر شایەتی عیسا و لەبەر وشەی خودا سەربڕابوون، ئەوانە کڕنۆشیان بۆ دڕندەکە و پەیکەرەکەی نەبردبوو، نیشانەی نێوچەوان و سەر دەستیان وەرنەگرتبوو. جا زیندووبوونەوە و هەزار ساڵ لەگەڵ مەسیحدا فەرمانڕەواییان کرد. | 4 |
And I saw thrones, and they [that] sat on them, and judgment was given to them, and the souls of those who have been beheaded because of the testimony of Jesus, and because of the word of God, and who did not worship the beast, nor his image, and did not receive the mark on their forehead and on their hand, and they lived and reigned with the Christ one thousand years;
(بەڵام مردووەکانی دیکە هەتا هەزار ساڵەکە تەواو بوو بۆ ژیان نەگەڕانەوە. ئەمە هەستانەوەی یەکەمە.) | 5 |
and the rest of the dead did not live again until the one thousand years may be completed; this [is] the first resurrection.
ئەوەی لە هەستانەوەی یەکەمدا بەشی هەبێت بەرەکەتدار و پیرۆزە. ئەوانە مردنی دووەم دەسەڵاتی بەسەریاندا نییە، بەڵکو دەبنە کاهینی خودا و مەسیح، هەزار ساڵ لەگەڵیدا فەرمانڕەوایەتی دەکەن. | 6 |
Blessed and holy—he who is having part in the first resurrection; the second death has no authority over these, but they will be priests of God and of the Christ, and will reign with Him one thousand years.
کاتێک هەزار ساڵەکە تەواو دەبێت شەیتان لە بەندیخانە ئازاد دەکرێت و | 7 |
And when the one thousand years may be completed, Satan will be loosed out of his prison,
دێتە دەرەوە تاکو نەتەوەکانی چوارگۆشەی زەوی چەواشە بکات، گۆگ و ماگۆگ، تاکو بۆ جەنگ کۆیان بکاتەوە، ئەوانەی ژمارەیان وەک لمی دەریایە. | 8 |
and he will go forth to lead the nations astray, that are in the four corners of the earth—Gog and Magog—to gather them together to war, of whom the number—as the sand of the sea;
بەسەر پانتایی زەویدا بڵاو بوونەوە و ئۆردوگای گەلی خودا، واتە شارە خۆشەویستەکەی خودایان گەمارۆ دا، بەڵام ئاگر لە ئاسمانەوە هاتە خوارەوە و هەڵیلووشین. | 9 |
and they went up over the breadth of the land, and surrounded the camp of the holy ones, and the beloved city, and there came down fire from God out of Heaven, and devoured them;
ئەو ئیبلیسەی چەواشەی دەکردن فڕێدرایە دەریاچەی ئاگر و گۆگرد، کە دڕندەکە و پێغەمبەرە درۆزنەکەی لێیە. هەتاهەتایە شەو و ڕۆژ ئازار دەدرێن. (aiōn , Limnē Pyr ) | 10 |
and the Devil, who is leading them astray, was cast into the lake of fire and brimstone where the beast and the false prophet [are], and they will be tormented day and night through the ages of the ages. (aiōn , Limnē Pyr )
پاشان تەختێکی گەورەی سپیم بینی و ئەوەی لەسەری دانیشتبوو. ئاسمان و زەوی لەبەر ڕووی هەڵاتن، شوێنیان لە ئاسماندا نەما. | 11 |
And I saw a great white throne, and Him who is sitting on it, from whose face the earth and the sky fled away, and no place was found for them;
مردووەکانم بینی بە گەورە و بچووکەوە لەبەردەم تەختەکەدا ڕاوەستابوون و پەڕتووکەکان کرانەوە. پەڕتووکێکی دیکەش کە پەڕتووکی ژیانە کرابووەوە. مردووەکان بەگوێرەی کردەوەکانیان بەوەی لە پەڕتووکەکان نووسراوە حوکم دران. | 12 |
and I saw the dead, small and great, standing before God, and scrolls were opened, and another scroll was opened, which is that of the life, and the dead were judged out of the things written in the scrolls—according to their works;
دەریاش مردووەکانی ناوخۆی ڕادەست کرد، هەروەها مردن و جیهانی مردووان مردووەکانی خۆیان ڕادەست کرد و هەریەکە و بەگوێرەی کردەوەکانی حوکم درا. (Hadēs ) | 13 |
and the sea gave up those dead in it, and death and Hades gave up the dead in them, and they were judged, each one according to their works; (Hadēs )
مردن و جیهانی مردووان فڕێدرانە دەریاچە ئاگرەکە. ئەم دەریاچە ئاگرە مردنی دووەمە. (Hadēs , Limnē Pyr ) | 14 |
and death and Hades were cast into the lake of the fire—this [is] the second death; (Hadēs , Limnē Pyr )
هەرکەسێک ناوی لە پەڕتووکی ژیاندا تۆمار نەکرابوو، فڕێدرایە دەریاچە ئاگرەکە. (Limnē Pyr ) | 15 |
and if anyone was not found written in the Scroll of Life, he was cast into the lake of the fire. (Limnē Pyr )