< ئاشکراکردن 2 >
بۆ فریشتەی کڵێساکەی ئەفەسۆس بنووسە: ئەوەی حەوت ئەستێرەکەی بە دەستی ڕاستی گرتووە و بە ناو حەوت چرادانە زێڕینەکەدا هاتوچۆ دەکات، دەفەرموێ: | 1 |
To the angel of the church in Ephesus write: These things saith he that holdeth the seven stars in his right hand, who walketh in the midst of the seven golden candlesticks:
«ئاگام لە کردار و ماندووبوون و دانبەخۆداگرتنتە. دەزانم کە ناتوانیت بەرگەی خراپەکاران بگریت و ئەوانەشت تاقی کردەوە کە خۆیان بە نێردراو دەزانن بەڵام نێردراو نین و بە درۆزن دەرچوون، | 2 |
I know thy works, and thy labor, and thy endurance, and that thou canst not bear evil men; and thou didst try those who say they are apostles, and are not, and didst find them liars;
دانت بە خۆتدا گرت و لەبەر ناوی من بەرگەت گرت و کۆڵت نەدا. | 3 |
and thou hast endurance, and hast borne on account of my name, and hast not become weary.
«بەڵام ئەمەم لەسەرت هەیە: تۆ خۆشەویستییەکەی یەکەمینت بەلاوە ناوە. | 4 |
But I have this against thee, that thou hast left thy first love.
بەبیرت بێتەوە لە چ پایەیەکی بەرز کەوتیت! تۆبە بکە و کارەکانی پێشترت دووبارە بکەرەوە. ئەگەر تۆبە نەکەیت، دێمە لات و چرادانەکەت لە شوێنی خۆی لادەدەم. | 5 |
Remember therefore whence thou hast fallen, and repent, and do the first works; or else I will come to thee, and will remove thy candlestick out of its place, unless thou repent.
بەڵام شتێکی باشت هەیە: تۆش وەکو من ڕقت لە دابونەریتی نیکۆلاوییەکان دەبێتەوە. | 6 |
But this thou hast, that thou hatest the deeds of the Nicolaitans, which I also hate.
«ئەوەی گوێی هەیە، با ببیستێت ڕۆحی پیرۆز چی بە کڵێساکان دەفەرموێ. ئەوەی سەربکەوێت، ڕێگەی دەدەم لە درەختی ژیان بخوات، کە لە بەهەشتی خودایە.» | 7 |
He that hath an ear, let him hear what the Spirit saith to the churches. To him that overcometh I will give to eat of the tree of life, which is in the paradise of my God.
بۆ فریشتەی کڵێساکەی سمیرنا بنووسە: ئەوەی یەکەمین و دواهەمینە، ئەوەی مردوو بوو و زیندووبووەوە، دەفەرموێ: | 8 |
And to the angel of the church in Smyrna write: These things saith the first and the last, who was dead, and lived again:
«ئاگام لە تەنگانە و هەژاریتە، هەرچەندە تۆ دەوڵەمەندیت. هەروەها ئاگام لە قسە هەڵبەستنی ئەوانەیە کە دەڵێن جولەکەین و واش نین، بەڵام کەنیشتی شەیتانن. | 9 |
I know thy affliction and poverty, (but thou art rich, ) and the blasphemy of those who say they are Jews, and are not, but are a synagogue of Satan.
هەرگیز مەترسە لەو ئازارانەی وا بۆت دێت. وا ئیبلیس خەریکە هەندێکتان بخاتە زیندانەوە، تاکو تاقی بکرێنەوە و دە ڕۆژ تەنگانەتان دەبێت. هەتا مردن دڵسۆزبە، منیش تاجی ژیانت پێ دەبەخشم. | 10 |
Fear not the things which thou art about to suffer. Behold, now, the Devil is about to cast some of you into prison, that ye may be tried; and ye will have tribulation ten days. Be thou faithful unto death, and I will give thee the crown of life.
«ئەوەی گوێی هەیە، با ببیستێت ڕۆحی پیرۆز چی بە کڵێساکان دەفەرموێ. ئەوەی سەربکەوێت، مردنی دووەم ئازاری نادات.» | 11 |
He that hath an ear, let him hear what the Spirit saith to the churches. He that overcometh shall not be hurt by the second death.
بۆ فریشتەی کڵێساکەی پرگامۆس بنووسە: ئەوەی شمشێرە تیژە دوودەمەکەی هەیە دەفەرموێ: | 12 |
And to the angel of the church in Pergamus write: These things saith he that hath the sharp two-edged sword:
«ئاگام لێیە لەکوێ دەژیت، ئەو شوێنەی تەختی شەیتانی لێیە. لەگەڵ ئەوەشدا دەست بە ناوی منەوە دەگریت. تەنانەت لەو ڕۆژانەش کە ئەنتیپاسی شایەتیدەری دڵسۆزم لەلاتان شەهید کرا، لەو شوێنەی شەیتان نیشتەجێیە، نکۆڵیت لە باوەڕی من نەکرد. | 13 |
I know where thou dwellest, where the throne of Satan is; and thou holdest fast my name, and didst not deny my faith, even in the days in which Antipas was my witness, my faithful one, who was slain among you, where Satan dwelleth.
«بەڵام هەندێک شتم لەسەرت هەیە: هەندێک کەس لەلاتن پابەندن بە فێرکردنی بەلعامەوە، ئەوەی بالاقی فێردەکرد کۆسپ لەبەردەم نەوەی ئیسرائیل دابنێت تاکو لەو قوربانییانە بخۆن کە بۆ بت کراون و داوێنپیسی بکەن. | 14 |
But I have a few things against thee; thou hast there them that hold the teaching of Balaam, who taught Balak to put a stumbling-block in the way of the sons of Israel, and to eat things sacrificed to idols, and to commit fornication.
بە هەمان شێوە، لەلای تۆش هەندێک هەن پابەندن بە فێرکردنی نیکۆلاوییەکان. | 15 |
So thou also hast men holding the teaching of the Nicolaitans, in like manner.
بۆیە تۆبە بکە! ئەگینا، بەم زووانە دێمە لات و بە شمشێرەکەی دەمم لەگەڵیان دەجەنگم. | 16 |
Repent therefore; or else I will come to thee quickly, and will make war with them with the sword of my mouth.
«ئەوەی گوێی هەیە، با ببیستێت ڕۆحی پیرۆز چی بە کڵێساکان دەفەرموێ. ئەوەی سەربکەوێت، لە مەنی شاراوەی دەدەمێ، هەروەها بەردێکی سپی دەدەمێ کە ناوێکی نوێی لەسەر نووسراوە، جگە لەوەی وەریدەگرێت کەس نایزانێت.» | 17 |
He that hath an ear, let him hear what the Spirit saith to the churches. To him that overcometh, I will give of the hidden manna, and will give him a white stone, and on the stone a new name written, which no one knoweth but he that receiveth it.
بۆ فریشتەی کڵێساکەی سیاتیرا بنووسە: کوڕی خودا، ئەوەی چاوەکانی وەک گڕی ئاگرە و پێیەکانی وەک بڕۆنزی بریقەدارە، دەفەرموێ: | 18 |
And to the angel of the church in Thyatira write: These things saith the Son of God, who hath his eyes like a flame of fire, and his feet are like fine brass:
«ئاگام لە کردار و خۆشەویستی و خزمەت و باوەڕ و دانبەخۆداگرتنتە. کارەکانی ئەم دواییەت لەوانەی یەکەم جارت زیاترن. | 19 |
I know thy works, and love, and faith, and service, and thy endurance, and that thy last works are more than the first.
«بەڵام ئەمەم لەسەرت هەیە: تۆ ڕێت بەو ژنە داوە کە ناوی ئیزابێلە، خۆی بە پێغەمبەر ناوببات، بەندەکانم فێردەکات و چەواشەیان دەکات تاکو داوێنپیسی بکەن و لەو خواردنە بخۆن کە بۆ بت کراوەتە قوربانی. | 20 |
But I have this against thee, that thou sufferest thy wife Jezebel, who calleth herself a prophetess, and she teacheth and seduceth my servants to commit fornication, and to eat things sacrificed to idols.
کاتم پێیدابوو تاکو تۆبە بکات، بەڵام نەیویست تۆبە لە داوێنپیسی بکات. | 21 |
And I gave her time to repent, and she will not repent of her fornication.
لەبەر ئەوە فڕێیدەدەمە سەر جێگا و نەخۆش دەکەوێ، هەروەها ئەگەر ئەوانەی داوێنپیسییان لەگەڵی کردووە لە کردارەکانیان تۆبە نەکەن، دەیانخەمە ناو تەنگانەیەکی گەورەوە. | 22 |
Behold, I will cast her into a bed, and those who together with her commit adultery into great distress, unless they repent of her deeds.
هەروەها منداڵەکانی بە مردن لەناودەبەم، هەموو کڵێساکانیش دەزانن من پشکێنەری مێشک و دڵەکانم، سزای هەر یەکێکیشتان بەگوێرەی کارەکانی دەدەم. | 23 |
And her children I will slay with death; and all the churches shall know that I am he who searcheth the reins and hearts; and I will give to every one of you according to your works.
«بەڵام بە ئێوە دەڵێم، ئەوانەی لە سیاتیرا ماونەتەوە، ئەوانەی ئەم فێرکردنەیان نییە و بە قووڵایی شەیتانیان نەزانیوە، وەک دەڵێن، من بارێکی دیکەتان ناخەمە سەر، | 24 |
But to you I say, the rest who are in Thyatira, as many as have not this teaching, such as have not known “the depths” of Satan, as they speak; I put upon you no other burden;
تەنها ئەوەی هەتانە دەستی پێوە بگرن، هەتا دێم. | 25 |
but that which ye have, hold fast till I come.
«ئەوەی سەربکەوێت و هەتا کۆتایی کارەکانی من ئەنجام بدات، دەسەڵاتی بەسەر نەتەوەکاندا دەدەمێ، | 26 |
And he that overcometh, and he that keepeth my works to the end, to him I will give authority over the nations, —
[بە گۆچانێکی ئاسنین بەڕێوەیان دەبات، وەک گۆزەیەکی گڵین وردوخاشیان دەکات.] هەروەک منیش لە باوکمەوە دەسەڵاتم وەرگرتووە. | 27 |
and he shall rule them with a rod of iron, as the vessels of a potter are broken to shivers, —as I also have received of my Father.
هەروەها ئەستێرەی بەرەبەیانی دەدەمێ. | 28 |
And I will give him the morning star.
ئەوەی گوێی هەیە، با ببیستێت ڕۆحی پیرۆز چی بە کڵێساکان دەفەرموێ.» | 29 |
He that hath an ear, let him hear what the Spirit saith to the churches.