< ئاشکراکردن 19 >
پاش ئەوەش گوێم لە دەنگێکی گەورە بوو وەک دەنگی خەڵکانێکی زۆر لە ئاسمانەوە دەیگوت: «هەلیلویا! ڕزگاری و شکۆ و هێز بۆ خودامانە، | 1 |
After these things there came to my ears a sound like the voice of a great band of people in heaven, saying, Praise to the Lord; salvation and glory and power be to our God:
چونکە حوکمەکانی ڕاست و دادپەروەرن. لەشفرۆشە گەورەکەی تاوانبار کرد کە بە داوێنپیسییەکەی زەویی گەندەڵ دەکرد. تۆڵەی خوێنی بەندەکانی خۆی لێکردەوە.» | 2 |
For true and upright are his decisions; for by him has the evil woman been judged, who made the earth unclean with the sins of her body; and he has given her punishment for the blood of his servants.
دووبارە گوتیانەوە: «هەلیلویا! دووکەڵەکەی بۆ هەتاهەتایە بەرز دەبێتەوە.» (aiōn ) | 3 |
And again they said, Praise to the Lord. And her smoke went up for ever and ever. (aiōn )
بیست و چوار پیرەکە و چوار بوونەوەرەکە کەوتنە سەر چۆک و کڕنۆشیان بۆ خودای دانیشتووی سەر تەختەکە برد و گوتیان: «ئامین. هەلیلویا!» | 4 |
And the four and twenty rulers and the four beasts went down on their faces and gave worship to God who was seated on the high seat, saying, Even so, praise to the Lord.
دەنگێک لەلای تەختەکەوە هات و گوتی: «ستایشی خودامان بکەن ئەی هەموو بەندەکانی، ئەوانەی لێی دەترسن، گەورە و بچووک.» | 5 |
And a voice came from the high seat, saying, Give praise to our God, all you his servants, small and great, in whom is the fear of him.
پاشان گوێم لە دەنگێک بوو وەک دەنگی خەڵکێکی ئێجگار زۆر، وەک دەنگی خوڕەی ئاوێکی زۆر و وەک دەنگی هەورەگرمەی بەهێز بوو، دەیگوت: «هەلیلویا! خودای پەروەردگارمان هەرە بەتوانایە، حوکومڕانی دەکات. | 6 |
And there came to my ears the voice of a great army, like the sound of waters, and the sound of loud thunders, saying, Praise to the Lord: for the Lord our God, Ruler of all, is King.
با دڵخۆش و شاد بین، شکۆداری بکەین، چونکە زەماوەندی بەرخەکە هاتووە و بووکەکەی خۆی ئامادە کردووە. | 7 |
Let us be glad with delight, and let us give glory to him: because the time is come for the Lamb to be married, and his wife has made herself ready.
کراسێکی کەتانی ناسکی پاک و پرشنگداری پێدرابوو لەبەری بکات.» ئەم کەتانە ناسکە هێمای کردارە ڕاستودروستەکانی گەلی پیرۆزی خودایە. | 8 |
And to her it was given to be clothed in delicate linen, clean and shining: for the clean linen is the righteousness of the saints.
پێی گوتم: «بنووسە: خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی بۆ خوانی زەماوەندی بەرخەکە بانگهێشت کراون!» هەروەها پێی گوتم: «ئەمانە وشە ڕاستەکانی خودان.» | 9 |
And he said to me, Put in the book, Happy are the guests at the bride-feast of the Lamb. And he said to me, These are the true words of God.
کەوتمە بەرپێی تاکو کڕنۆشی بۆ ببەم. بەڵام پێی گوتم: «وا مەکە! منیش لەگەڵ تۆ و خوشک و برایانت بەندەی هاوکارم، ئەوانەی پابەندن بە شایەتییان بۆ عیسا. کڕنۆش بۆ خودا ببە! چونکە ئەو ڕۆحەی کە سروشی بە پێغەمبەرەکان داوە، هەر ئەو شایەتی بۆ مەسیح دەدات.» | 10 |
And I went on my face before his feet to give him worship. And he said to me, See you do it not: I am a brother-servant with you and with your brothers who keep the witness of Jesus: give worship to God: for the witness of Jesus is the spirit of the prophet's word.
پاشان ئاسمانم بە کراوەیی بینی، ئەسپێکی سپیم بینی و سوارەکەی بە «دڵسۆز» و «ڕاستگۆ» ناودەبردرا. بە دادپەروەری حوکم دەدات و دەجەنگێت. | 11 |
And the heaven was open; and I saw a white horse, and he who was seated on it was named Certain and True; and he is judging and making war in righteousness.
چاوەکانی وەک گڕی ئاگر وابوون و ژمارەیەکی زۆر تاجی بە سەرەوە بوو. ناوێکی نووسراوی هەیە کە جگە لە خۆی کەس نایزانێت. | 12 |
And his eyes are a flame of fire, and crowns are on his head; and he has a name in writing, of which no man has knowledge but himself.
کەوایەکی لە خوێن هەڵکێشراوی لەبەربوو، ئەو ناوەی پێی بانگ دەکرێ «وشەی خودا»یە. | 13 |
And he is clothed in a robe washed with blood: and his name is The Word of God.
لەشکرەکانی ئاسمان بە سواری ئەسپی سپی شوێنی دەکەوتن و کەتانی ناسکی سپی پاکیان لەبەردا بوو. | 14 |
And the armies which are in heaven went after him on white horses, clothed in delicate linen, white and clean.
لە دەمیەوە شمشێرێکی تیژ دەردەچوو، تاکو پێی لە نەتەوەکان بدات. [بە گۆچانێکی ئاسنین شوانایەتییان دەکات.] گوشەری شەرابی تووڕەیی هەڵچووی خودای هەرە بەتوانا دەگوشێت. | 15 |
And out of his mouth comes a sharp sword, with which he overcomes the nations: and he has rule over them with a rod of iron: and he is crushing with his feet the grapes of the strong wrath of God the Ruler of all.
ناوێکی هەیە لەسەر کەوا و ڕانی نووسراوە: «پاشای پاشایان و گەورەی گەورەیان.» | 16 |
And on his robe and on his leg is a name, KING OF KINGS, AND LORD OF LORDS.
فریشتەیەکی دیکەم بینی لەبەر خۆردا ڕاوەستابوو، بە دەنگێکی بەرز هاواری لە هەموو باڵندە فڕیوەکانی ناوەڕاستی ئاسمان کرد و گوتی: «وەرن کۆببنەوە، بۆ شێوی گەورەی خودا، | 17 |
And I saw an angel taking his place in the sun; and he was crying with a loud voice, saying to all the birds in flight in the heavens, Come together to the great feast of God;
تاکو گۆشتی پاشاکان و گۆشتی سوپاسالارەکان و گۆشتی بەهێزان، گۆشتی ئەسپەکان و سوارەکانیان، گۆشتی هەمووان، ئازاد و کۆیلە، گەورە و بچووک بخۆن.» | 18 |
So that you may take for your food the flesh of kings, and of captains, and of strong men, and of horses and of those who are seated on them, and the flesh of all men, free and unfree, small and great.
هەروەها دڕندەکە و پاشاکانی زەوی و لەشکرەکانیانم بینی کۆببوونەوە، تاکو لە دژی سوارەکە و سوپاکەی بجەنگن. | 19 |
And I saw the beast, and the kings of the earth, and their armies, come together to make war against him who was seated on the horse and against his army.
دڕندەکە و پێغەمبەرە درۆزنەکەی یاوەری دەستگیر کران، ئەوەی نیشانەکانی لە پێناوی کرد و بەهۆیەوە ئەوانەی چەواشە کرد کە نیشانەی دڕندەکەیان وەرگرت و ئەوانەی کڕنۆشیان بۆ پەیکەرەکەی برد. هەردووکیان بە زیندوویی فڕێدرانە نێو دەریاچەی ئاگرەوە، کە بە گۆگرد داگیرساوە. (Limnē Pyr ) | 20 |
And the beast was taken, and with him the false prophet who did the signs before him, by which they were turned from the true way who had the mark of the beast, and who gave worship to his image: these two were put living into the sea of ever-burning fire. (Limnē Pyr )
پاشماوەکە بە شمشێری سوارەکە کوژران کە لە دەمیەوە دەردەچوو، هەموو باڵندەکان لە گۆشتەکانیان تێربوون. | 21 |
And the rest were put to death with the sword of him who was on the horse, even the sword which came out of his mouth: and all the birds were made full with their flesh.