< ئاشکراکردن 17 >
ئینجا یەکێک لەو حەوت فریشتەیەی حەوت جامەکەیان پێبوو پێی گوتم: «وەرە با سزای لەشفرۆشە گەورەکەت پیشان بدەم کە لەسەر ڕووبارێکی زۆر دانیشتووە. | 1 |
Then one of the seven angels with the seven bowls came and said to me, “Come, I will show you the punishment of the great prostitute, who sits on many waters.
ئەوەی پاشاکانی زەوی داوێنپیسییان لەگەڵ کردووە و دانیشتووانی سەر زەوی بە شەرابی داوێنپیسییەکەی سەرخۆش بوون.» | 2 |
The kings of the earth were immoral with her, and those who dwell on the earth were intoxicated with the wine of her immorality.”
پاشان فریشتەکە بە ڕۆحی پیرۆز بردمییە چۆڵەوانی. بینیم ژنێک لەسەر دڕندەیەکی قرمزی دانیشتووە کە بە ناوی کفر داپۆشرابوو. دڕندەکە حەوت سەر و دە شاخی هەبوو. | 3 |
And the angel carried me away in the Spirit into a wilderness, where I saw a woman sitting on a scarlet beast that was covered with blasphemous names and had seven heads and ten horns.
ژنەکە جلوبەرگی ئەرخەوانی و قرمزی لەبەر کرابوو، هەروەها بە زێڕ و بەردی گرانبەها و مرواری ڕازێنرابووەوە. جامێکی زێڕینی بەدەستەوە بوو، پڕ لە قێز و گڵاوی داوێنپیسییەکەی. | 4 |
The woman was dressed in purple and scarlet, and adorned with gold and precious stones and pearls. She held in her hand a golden cup full of abominations and the impurities of her sexual immorality.
لەسەر ناوچەوانیشی ناوێکی نهێنی نووسرابوو: «بابلی گەورە، دایکی لەشفرۆشان و قێزەونانی زەوی.» | 5 |
And on her forehead a mysterious name was written: BABYLON THE GREAT, THE MOTHER OF PROSTITUTES AND OF THE ABOMINATIONS OF THE EARTH.
هەروەها بینیم کە ژنەکە بە خوێنی گەلی پیرۆزی خودا و خوێنی شەهیدانی عیسا سەرخۆش ببوو. بە بینینی زۆر سەرسام بووم. | 6 |
I could see that the woman was drunk with the blood of the saints and witnesses for Jesus. And I was utterly amazed at the sight of her.
فریشتەکە پێی گوتم: «بۆ سەرسام بوویت؟ نهێنی ژنەکە و ئەو دڕندەیەشت پێ دەڵێم کە هەڵیگرتووە و حەوت سەر و دە شاخی هەیە. | 7 |
“Why are you so amazed?” said the angel. “I will tell you the mystery of the woman and of the beast that carries her, which has the seven heads and ten horns.
ئەو دڕندەیەی بینیت هەبووە و ئێستا نییە، خەریکە لە بیری بێ بن دەردەچێت و بۆ لەناوچوون دەڕوات. دانیشتووانی سەر زەوی، ئەوانەی لە دامەزراندنی جیهانەوە ناویان لە پەڕتووکی ژیاندا نەنووسراوە، کاتێک دڕندەکە دەبینن سەرسام دەبن، چونکە دڕندەکە پێشتر هەبووە و ئێستا نییە، بەڵام لە داهاتوودا دێتەوە. (Abyssos ) | 8 |
The beast that you saw—it was, and now is no more, but is about to come up out of the Abyss and go to its destruction. And those who dwell on the earth whose names were not written in the Book of Life from the foundation of the world will marvel when they see the beast that was, and is not, and yet will be. (Abyssos )
«ئەمە بانگەوازە بۆ مێشکی دانا: حەوت سەرەکە حەوت گردن کە ژنەکە لەسەریان دانیشتووە. | 9 |
This calls for a mind with wisdom. The seven heads are seven mountains on which the woman sits.
حەوت پاشاکەش، پێنجیان کەوتن و یەکێکیان هەیە و ئەوی دیکە هێشتا نەهاتووە، کاتێکیش دێت پێویستە کەمێک بمێنێتەوە. | 10 |
There are also seven kings. Five have fallen, one is, and the other has not yet come; but when he does come, he must remain for only a little while.
ئەو دڕندەیەی هەبووە و ئێستا نییە هەشتەمینە، بەڵام لە حەوتەکەیە و بۆ لەناوچوون دەڕوات. | 11 |
The beast that was, and now is not, is an eighth king, who belongs to the other seven and is going into destruction.
«ئەو دە شاخەی بینیت دە پاشان، هێشتا شانشینیان وەرنەگرتووە، بەڵام بۆ ماوەی یەک کاتژمێر لەگەڵ دڕندەکە وەکو پاشا دەسەڵات وەردەگرن. | 12 |
The ten horns you saw are ten kings who have not yet received a kingdom, but will receive one hour of authority as kings, along with the beast.
ئەوانە یەک مەبەستیان هەیە، هێز و دەسەڵاتی خۆیان دەدەنە دڕندەکە. | 13 |
These kings have one purpose: to yield their power and authority to the beast.
ئەوانە لەگەڵ بەرخەکە دەجەنگن و بەرخەکە دەیانبەزێنێت، چونکە گەورەی گەورانە و پاشای پاشایانە، ئەوانەی لەگەڵیدان بانگکراو و هەڵبژێردراو و دڵسۆزن.» | 14 |
They will make war against the Lamb, and the Lamb will triumph over them, because He is Lord of lords and King of kings; and He will be accompanied by His called and chosen and faithful ones.”
ئینجا پێی گوتم: «ئەو ئاوانەی بینیت، کە لەشفرۆشەکە لەوێ دانیشتووە، گەل و خەڵک و نەتەوە و زمانن. | 15 |
Then the angel said to me, “The waters you saw, where the prostitute was seated, are peoples and multitudes and nations and tongues.
دە شاخەکە و دڕندەکەی کە بینیت، ڕق لە لەشفرۆشەکە هەڵدەگرن، وێران و ڕووتی دەکەنەوە، گۆشتەکەی دەخۆن و بە ئاگر دەیسووتێنن، | 16 |
And the ten horns and the beast that you saw will hate the prostitute. They will leave her desolate and naked, and will eat her flesh and burn her with fire.
چونکە خودا خستوویەتییە دڵیان کە مەبەستی ئەو جێبەجێ بکەن و ڕێک بکەون، دەسەڵاتیان بدەنە دڕندەکە، هەتا وشەکانی خودا بێتە دی. | 17 |
For God has put it into their hearts to carry out His purpose by uniting to give their kingdom to the beast, until the words of God are fulfilled.
ئەو ژنەی بینیشت ئەو شارە گەورەیە کە دەسەڵاتی بەسەر پاشاکانی زەویدا هەیە.» | 18 |
And the woman you saw is the great city that rules over the kings of the earth.”