< ئاشکراکردن 15 >

پاشان نیشانەیەکی گەورە و سەیری دیکەم لە ئاسماندا بینی: حەوت فریشتە حەوت دەردی کۆتاییان پێبوو، چونکە تووڕەیی خودا لەوانەدا تەواو دەبێت. 1
Og jeg så et andet Tegn i Himmelen, stort og vidunderligt: syv Engel som have de syv sidste Plager; thi med disse er Guds Harme fuldbyrdet.
پاشان شتێکی وەک دەریای شووشەیی تێکەڵ بە ئاگرم بینی و ئەوانەی دڕندەکە و پەیکەرەکەی و ژمارەی ناوەکەیان بەزاندبوو لەسەر دەریا شووشەییەکە ڕاوەستابوون و قیسارەی خودایان پێبوو. 2
Og jeg så som et Glarhav, blandet med Ild, og dem, som sejrende gik ud af Kampen med Dyret og dets Billede og dets Navns Tal, stående ved Glarhavet og holdende Guds Harper.
سروودی موسای بەندەی خودا و سروودی بەرخەکەیان دەچڕی و دەیانگوت: «ئەی یەزدان، خودای هەرە بەتوانا، کارەکانت گەورە و سەیرە! ئەی پاشای نەتەوەکان، ڕێگاکانت ڕاست و دادپەروەرە. 3
Og de sang Mose, Guds Tjeners, Sang, og Lammets Sang, og sagde: Store og vidunderlige ere dine Gerninger, Herre, Gud, du Almægtige! retfærdige og sande' ere dine Veje, du Folkeslagenes Konge!
ئەی یەزدان، کێ لە تۆ ناترسێت و ناوت شکۆدار ناکات؟ چونکە تۆ تاقە پیرۆزیت. هەموو نەتەوەکان دێن و کڕنۆشت بۆ دەبەن، چونکە دادپەروەرییەکانت دەرکەوتوون.» 4
Hvem skulde ikke frygte dig, Herre! og prise dit Navn? Thi du alene er hellig; ja, alle Folkeslagene skulle komme og tilbede for dit Åsyn, fordi dine retfærdige Domme ere blevne åbenbarede.
پاش ئەوە تەماشام کرد و بینیم لە ئاسماندا شوێنی هەرەپیرۆز لە چادری پەیمان کرایەوە. 5
Og derefter så jeg, og Vidnesbyrdets Tabernakels Tempel i Himmelen blev åbnet,
حەوت فریشتەکە لە پەرستگاکە هاتنە دەرەوە و حەوت دەردەکەیان پێبوو. کەتانی پاک و پرشنگداریان پۆشیبوو و چەند پشتێنێکی زێڕینیان لە سنگ بەستبوو. 6
og de syv Engle, som havde de syv Plager, gik ud af Templet, iførte rent og skinnende Linklæde og omgjordede om Brystet med Guldbælter.
یەکێک لە چوار بوونەوەرەکە حەوت جامی زێڕینی پڕ لە تووڕەیی خودای هەمیشە زیندووی دا بە حەوت فریشتەکە. (aiōn g165) 7
Og et af de fire levende Væsener gav de syv Engle syv Guldskåle fyldte med Guds Harme, han. som lever i Evighedernes Evigheder. (aiōn g165)
پەرستگاکەش پڕبوو لە دووکەڵی شکۆ و هێزی خودا و هەتا حەوت دەردەکەی حەوت فریشتەکە تەواو نەبوون، کەس نەیتوانی بچێتە ناو پەرستگاکەوە. 8
Og Templet fyldtes med Røg fra Guds Herlighed og fra hans Kraft; og ingen kunde gå ind i Templet, førend de syv Engles syv Plager fik Ende.

< ئاشکراکردن 15 >