< ئاشکراکردن 11 >
پاشان قامیشێکی وەک داری پێوانەم پێدرا، خوداش پێی فەرمووم: «هەستە، پەرستگای خودا و قوربانگا بپێوە و ئەو خەڵکانە بژمێرە کە تێیدا کڕنۆش دەبەن. | 1 |
I dano mi trzcinę podobną lasce; a Anioł stanął, mówiąc: Wstań, a zmierz kościół Boży i ołtarz, i tych, którzy się modlą w nim.
بەڵام واز لە حەوشەی پەرستگا بهێنە و مەیپێوە، چونکە بە ناجولەکەکان دراوە. ئەوان چل و دوو مانگ شاری پیرۆز پێشێل دەکەن. | 2 |
Ale sień, która jest przed kościołem, wyrzuć precz, a nie mierz jej; albowiem dana jest poganom, a miasto święte deptać będą czterdzieści i dwa miesiące.
هەروەها توانا و دەسەڵات بە دوو شایەتەکەم دەدەم بۆ هەزار و دوو سەد و شەست ڕۆژ بە جلوبەرگی گوشەوە پەیامی خودا ڕابگەیەنن.» | 3 |
I dam je dwom świadkom moim, którzy prorokować będą tysiąc dwieście i sześćdziesiąt dni, obleczeni będąc w wory.
ئەمانە ئەو دوو دار زەیتوونە و ئەو دوو چرادانەن کە لەبەردەم پەروەردگاری جیهاندا ڕاوەستاون. | 4 |
Ci są dwie oliwy i dwa świeczniki, stojące przed obliczem Pana wszystkiej ziemi.
ئەگەر یەکێک بیەوێت زیانیان پێ بگەیەنێت، ئاگر لە دەمیانەوە دەردەچێت و دوژمنانیان دەخوات. ئەگەر یەکێک بیەوێت زیانیان پێ بگەیەنێت دەبێت بەم شێوەیە بکوژرێت. | 5 |
A jeźliby im kto chciał szkodzić, ogień wynijdzie z ust ich i pożre nieprzyjacioły ich; a jeźliby im kto chciał szkodzić, ten też tak musi być zabity.
ئەمانە دەسەڵاتی ئەوەیان هەیە کە لە کاتی ڕاگەیاندنی پەیامی خودا ئاسمان دابخەن، تاکو باران نەبارێت. هەروەها دەسەڵاتیان بەسەر ئاودا هەیە کە هەر کاتێک بیانەوێ بیکەنە خوێن و زەوی تووشی هەموو بەڵایەک بکەن. | 6 |
Ci moc mają zamykać niebo, aby deszcz nie padał za dni proroctwa ich; i mają moc nad wodami, aby je obrócili w krew, i uderzyć ziemię wszelką plagą, ilekroć by chcieli.
کاتێک شایەتییەکەیان تەواو کرد ئەو دڕندەیەی لە بیری بێ بن دێتە دەرەوە، لەگەڵیان دەجەنگێت، دەیانبەزێنێت و دەیانکوژێت. (Abyssos ) | 7 |
A gdy dokończą świadectwa swojego, bestyja, która występuje z przepaści, stoczy z nimi bitwę, a zwycięży ich i pobije ich. (Abyssos )
هەروەها تەرمەکانیان لەسەر شەقامی شارە گەورەکە دەبێت کە ناوی مەجازی سەدۆم و میسرە، لەوێش گەورەکەیان لە خاچ درا. | 8 |
A trupy ich leżeć będą na ulicy miasta wielkiego, które nazywają duchownie Sodomą i Egiptem, gdzie też Pan nasz ukrzyżowany jest.
بۆ ماوەی سێ ڕۆژ و نیو خەڵکانێک لە هەموو گەل و هۆز و زمان و نەتەوەکان تەماشای تەرمەکانیان دەکەن و ناهێڵن تەرمەکانیان بنێژرێن، | 9 |
I widzieć będą wiele ich z ludzi, z pokolenia i z języków, i z narodów trupy ich przez półczwarta dnia; ale trupów ich nie dopuszczą włożyć w groby:
هەروەها دانیشتووانی سەر زەوی پێی شاد دەبن و شایی دەگێڕن و دیاری بۆ یەکتری دەنێرن، چونکە ئەم دوو پێغەمبەرە دانیشتووانی سەر زەوییان ئازار دابوو. | 10 |
Owszem mieszkający na ziemi radować się nad nimi będą i weselić; i poślą dary jedni drugim, iż ci dwaj prorocy dręczyli mieszkających na ziemi.
بەڵام پاش سێ ڕۆژ و نیو هەناسەی ژیان لە خوداوە چووە ناویان، ئەوانیش هەستانەوە لەسەر پێیەکانیان و ترسێکی گەورە کەوتە سەر ئەوانەی تەماشایان دەکرد. | 11 |
A po półczwarta dnia duch żywota od Boga wstąpił w nich i stanęli na nogach swoich, a bojaźń wielka przypadła na tych, którzy ich widzieli.
دەنگێکی بەرزیشیان لە ئاسمانەوە بیست کە پێی دەفەرموون: «سەربکەونە ئێرە.» ئەوانیش لەبەرچاوی دوژمنانیان لە هەوردا بۆ ئاسمان سەرکەوتن. | 12 |
Potem usłyszeli głos wielki z nieba, mówiący im: Wstąpcie sam! I wstąpili na niebo w obłoku, i patrzyli na nich nieprzyjaciele ich.
هەر لەو کاتەدا بوومەلەرزەیەکی گەورە ڕوویدا و دەیەکی شارەکە داڕما. حەوت هەزار کەس بە بوومەلەرزەکە کوژران، ئەوانی دیکە ترسان و ستایشی خودای ئاسمانیان کرد. | 13 |
A w onęż godzinę stało się wielkie trzęsienie ziemi. I upadła dziesiąta część miasta, i pobito w onem trzęsieniu ziemi osób ludzi siedm tysięcy, a drudzy przestraszeni są, i dali chwałę Bogu niebieskiemu.
نەهامەتی دووەم نەما، ئەوەتا نەهامەتی سێیەم زوو دێت. | 14 |
Biada wtóra przeszła, a oto biada trzecia przyjdzie rychło.
فریشتەی حەوتەمیش کەڕەناکەی لێدا و چەند دەنگێکی بەرز لە ئاسمانەوە هاتن و گوتیان: «شانشینی جیهان بووەتە شانشینی پەروەردگارمان و مەسیحەکەی، مەسیحیش بۆ هەتاهەتایە پاشایەتی دەکات.» (aiōn ) | 15 |
I zatrąbił Anioł siódmy i stały się głosy wielkie na niebie mówiące: Królestwa świata stały się królestwami Pana naszego i Chrystusa jego, i królować będzie na wieki wieków. (aiōn )
ئەو بیست و چوار پیرەی کە لەبەردەم خودا لەسەر تەختەکانیان دانیشتبوون، خۆیان بە زەویدا دا و کڕنۆشیان بۆ خودا برد، | 16 |
Tedy oni dwadzieścia i cztery starcy, którzy przed oblicznością Bożą siedzą na stolicach swoich, upadli na oblicza swe i pokłonili się Bogu, mówiąc:
گوتیان: «سوپاست دەکەین، خودای پەروەردگاری هەرە بەتوانا، ئەوەی هەیە و هەبووە، چونکە هێزە گەورەکەی خۆتت وەرگرت و دەستت بە فەرمانڕەوایی کرد. | 17 |
Dziękujemy tobie, Panie Boże wszechmogący, któryś jest i któryś był, i który masz przyjść! żeś wziął moc swoję wielką i ująłeś królestwo;
نەتەوەکان تووڕە بوون، بەڵام کاتی تووڕەیی تۆش هاتووە. کاتی لێپرسینەوەی مردووان هات، بۆ پاداشتکردنی بەندە پێغەمبەرەکانت و گەلە پیرۆزەکەت کە لە ناوی تۆ دەترسن، بە گەورە و بچووکەوە، هەروەها بۆ لەناوبردنی ئەوانەی زەوی لەناودەبەن.» | 18 |
I rozgniewały się narody, i przyszedł gniew twój i czas umarłych, aby byli sądzeni i abyś oddał zapłatę sługom twoim, prorokom i świętym, i bojącym się imienia twego, małym i wielkim, i abyś wytracił tych, co psują ziemię.
پەرستگای خوداش لە ئاسمان کرایەوە و سندوقی پەیمانەکەی لە پەرستگاکەی دەرکەوت. لەوێدا بووە هەورە بروسکە و دەنگەدەنگ و هەورەگرمە و بوومەلەرزە و تەرزەی قەبارە گەورە باری. | 19 |
Tedy otworzony jest kościół Boży na niebie i widziana jest skrzynia przymierza jego w kościele jego; i stały się błyskawice i głosy, i grzmienia, i trzęsienia ziemi i grad wielki.