< ئاشکراکردن 1 >
ئاشکراکردنی عیسای مەسیح کە خودا پێیداوە، تاکو ئەو شتانەی دەبێت زوو ڕووبدەن بە بەندەکانی پیشان بدات. خودا لە ڕێگەی ناردنی فریشتەکەیەوە بۆ لای یۆحەنای بەندەی، ئەو شتانەی دەرخست، | 1 |
The Revelation of Jesus Christ, which God gave unto Him, to shew to his servants things which must shortly come to pass; and He sent and signified it by his angel to his servant John,
کە شایەتیی دا بۆ هەموو ئەو شتانەی کە بینی، واتە وشەی خودا و شایەتیی عیسای مەسیح. | 2 |
who bare witness to the word of God and the testimony of Jesus Christ, and to whatever He saw.
خۆزگە دەخوازرێت بەوەی وتەکانی ئەم پێشبینییە دەخوێنێتەوە، هەروەها خۆزگە بەو کەسانەش دەخوازرێت کە دەیبیستن و ئەوەی تێیدا نووسراوە پەیڕەوی دەکەن، چونکە کاتەکە نزیکە. | 3 |
Happy is he that readeth, and those that hear the words of the prophecy, and keep the things that are written therein: for the time is near.
لە یۆحەناوە، بۆ حەوت کڵێساکەی هەرێمی ئاسیا: با نیعمەت و ئاشتیتان بۆ ببێت لەوەوەی کە هەیە و هەبووە و دێت و لەو حەوت ڕۆحەوەی لەبەردەم تەختەکەیدان، | 4 |
John to the seven churches in Asia---Grace and peace be to you, from Him who is, and who was, and who is to come; and from the seven Spirits which are before his throne;
هەروەها لە عیسای مەسیحیشەوە کە شایەتیدەری دڵسۆزە، نۆبەرەی هەستانەوەی نێو مردووانە و سەرۆکی پاشاکانی سەر زەوییە. ئەو کە ئێمەی خۆشدەوێت و بە خوێنی خۆی لە گوناهەکانمان ئازادی کردین و | 5 |
and from Jesus Christ, who is the faithful witness, the first-born from the dead, and the ruler of the kings of the earth. To Him that loved us, and washed us from our sins in his own blood,
ئێمەی کردە شانشین و کاهین بۆ خودای باوکی، هەتاهەتایە شکۆ و دەسەڵات بۆ ئەوە! ئامین. (aiōn ) | 6 |
and hath made us kings and priests to his God and Father, to Him be glory and dominion for ever and ever. Amen. (aiōn )
ئەوەتا لەگەڵ هەوردا دێت و هەموو چاوێک دەیبینێت، ئەوانەش کە ڕمیان لێیداوە، هەموو خێڵەکانی زەویش شیوەنی بۆ دەگێڕن. | 7 |
Behold, He is coming with the clouds, and every eye shall see Him, even they that pierced Him: and all the tribes of the earth shall lament before Him. Even so, Amen!
یەزدانی پەروەردگار دەفەرموێ: «من ئەلف و یێم، ئەوەی هەیە و هەبووە و دێت، هەرە بەتوانا.» | 8 |
I am the Alpha and the Omega, the beginning and the end, saith the Lord, who is, and who was, and who is to come, the Almighty.
من یۆحەنای براتانم، کە بە یەکبوون لەگەڵ عیسادا هاوبەشتانم لە تەنگانە و شانشین و دانبەخۆداگرتن، لە پێناوی پەیامی خودا و شایەتی بۆ عیسا لە دوورگەی پەتمۆس بووم. | 9 |
I John, who am also your brother, and companion in the affliction, and in the kingdom and patience of Jesus Christ, was in the island called Patmos, for the sake of the word of God, and for the testimony of Jesus Christ.
لە ڕۆژی یەزداندا ڕۆحی پیرۆزم هاتە سەر و لە پشتمەوە گوێم لە دەنگێکی بەرزی وەک کەڕەنا بوو، | 10 |
Here I was in the Spirit on the Lord's-day: and heard behind me a loud voice, as of a trumpet,
دەیفەرموو: «ئەوەی دەیبینی لە پەڕتووکێک بینووسەوە و بۆ حەوت کڵێساکەی بنێرە، واتە ئەفەسۆس و سمیرنا و پرگامۆس و سیاتیرا و ساردس و فیلادەلفیا و لاودیکییا.» | 11 |
saying, I am the Alpha and the Omega, the first and the last; and, What thou seest write in a book, and send it to the seven churches in Asia, to Ephesus, and to Smyrna, and to Pergamos, and to Thyatira, and to Sardis, and to Philadelphia, and to Laodicea.
ئاوڕم دایەوە تاکو ئەو دەنگە ببینم کە لەگەڵم دەدوا. کاتێک ئاوڕم دایەوە حەوت چرادانی زێڕینم بینی، | 12 |
And I turned to see the voice that spake to me: and when I turned, I saw seven golden candlesticks;
لەناوەڕاستی چرادانەکاندا یەکێکم وەک کوڕی مرۆڤ بینی، جلێکی شۆڕی لەبەردا بوو هەتا بەرپێی، پشتێنێکی زێڕینی بە سنگییەوە بەستبوو. | 13 |
and in the midst of the seven candlesticks one like the Son of man, clothed with a long robe, and girded about the breasts with a golden girdle.
سەر و قژی سپی وەک خوری و وەک بەفر سپی بوون و چاوەکانی وەک گڕی ئاگر بوون. | 14 |
His head and his hairs were white like white wool, as white as snow; and his eyes as a flame of fire;
پێیەکانی وەک بڕۆنزێکی بریقەدار کە لە کوورە پوختە کرابێت وابوون، دەنگیشی وەک هاژەی تاڤگە وابوو. | 15 |
and his feet like fine brass, as if they were glowing in a furnace: and his voice as the sound of many waters:
حەوت ئەستێرە لە دەستی ڕاستی بوون، شمشێرێکی دوودەمیش لە دەمیەوە دەردەچوو، ڕوخساری وەک تیشکی بەتینی ڕۆژ دەدرەوشایەوە. | 16 |
and He had in his right hand seven stars, and out of his mouth went a sharp two-edged sword: and his countenance was as the sun when he shineth in his strength.
کاتێک بینیم وەک مردوو لەبەرپێی کەوتم، دەستی ڕاستی خستە سەرم و فەرمووی: «مەترسە، من سەرەتا و کۆتاییم. | 17 |
And when I saw Him, I fell at his feet as dead; and He laid his right hand upon me, and said to me, "Fear not,
منم زیندووەکە! مردبووم، بەڵام ئەوەتا ئێستا بۆ هەتاهەتایە زیندووم! هەروەها کلیلەکانی مردن و جیهانی مردووانم پێیە. (aiōn , Hadēs ) | 18 |
I am the first and the last, who live, though I was dead; and behold, I am alive for ever and ever, Amen, and have the keys of hades and of death. (aiōn , Hadēs )
«بۆیە ئەمانە بنووسە لەوەی بینیت و ئەوەی هەیە و ئەوەی پاش ئەمەش دەبێت. | 19 |
Write what thou hast seen, the things which are, and which are to be hereafter."
نهێنی ئەو حەوت ئەستێرەیەی لە دەستی ڕاستم بینیت و حەوت چرادانە زێڕینەکە ئەمەیە: حەوت ئەستێرەکە فریشتەی حەوت کڵێساکانن و حەوت چرادانەکەش حەوت کڵێساکەن.» | 20 |
As to the mystery of the seven stars which thou sawest in my right hand, and the seven golden candlesticks; the seven stars are the angels of the seven churches, and the seven candlesticks which thou sawest are the seven churches.