< ئاشکراکردن 1 >

ئاشکراکردنی عیسای مەسیح کە خودا پێیداوە، تاکو ئەو شتانەی دەبێت زوو ڕووبدەن بە بەندەکانی پیشان بدات. خودا لە ڕێگەی ناردنی فریشتەکەیەوە بۆ لای یۆحەنای بەندەی، ئەو شتانەی دەرخست، 1
This is the Revelation of Jesus Christ, which God gave him to show his servants what will happen soon. He sent his angel to reveal it to his servant John
کە شایەتیی دا بۆ هەموو ئەو شتانەی کە بینی، واتە وشەی خودا و شایەتیی عیسای مەسیح. 2
who confirmed everything he saw concerning the word of God and the testimony of Jesus Christ.
خۆزگە دەخوازرێت بەوەی وتەکانی ئەم پێشبینییە دەخوێنێتەوە، هەروەها خۆزگە بەو کەسانەش دەخوازرێت کە دەیبیستن و ئەوەی تێیدا نووسراوە پەیڕەوی دەکەن، چونکە کاتەکە نزیکە. 3
Anyone who reads this is blessed, as are those who hear these prophetic words and pay attention to what's written, because the time is near.
لە یۆحەناوە، بۆ حەوت کڵێساکەی هەرێمی ئاسیا: با نیعمەت و ئاشتیتان بۆ ببێت لەوەوەی کە هەیە و هەبووە و دێت و لەو حەوت ڕۆحەوەی لەبەردەم تەختەکەیدان، 4
This letter comes from John and is sent to the seven churches in the province of Asia. May you have grace and peace from the one who was, who is, and who is to come, and from the seven Spirits before his throne,
هەروەها لە عیسای مەسیحیشەوە کە شایەتیدەری دڵسۆزە، نۆبەرەی هەستانەوەی نێو مردووانە و سەرۆکی پاشاکانی سەر زەوییە. ئەو کە ئێمەی خۆشدەوێت و بە خوێنی خۆی لە گوناهەکانمان ئازادی کردین و 5
and from Jesus Christ the trustworthy witness, the firstborn from the dead, the ruler of earthly kings. To Jesus who loves us and freed us from our sins by his blood,
ئێمەی کردە شانشین و کاهین بۆ خودای باوکی، هەتاهەتایە شکۆ و دەسەڵات بۆ ئەوە! ئامین. (aiōn g165) 6
who made us into his kingdom, priests to his God and Father—to Jesus be glory and authority for ever and ever. Amen. (aiōn g165)
ئەوەتا لەگەڵ هەوردا دێت و هەموو چاوێک دەیبینێت، ئەوانەش کە ڕمیان لێیداوە، هەموو خێڵەکانی زەویش شیوەنی بۆ دەگێڕن. 7
Look, he is coming surrounded by clouds, and everybody shall see him, even those who killed him. All the peoples of the earth will weep because of him. May it be so! Amen.
یەزدانی پەروەردگار دەفەرموێ: «من ئەلف و یێم، ئەوەی هەیە و هەبووە و دێت، هەرە بەتوانا.» 8
“I am the Beginning and the End,” says the All-powerful Lord God, who was, who is, and who is to come.
من یۆحەنای براتانم، کە بە یەکبوون لەگەڵ عیسادا هاوبەشتانم لە تەنگانە و شانشین و دانبەخۆداگرتن، لە پێناوی پەیامی خودا و شایەتی بۆ عیسا لە دوورگەی پەتمۆس بووم. 9
I am John, your brother who shares with you in the suffering and in the kingdom and in the patient waiting that are our experience in Jesus. I was detained on the island of Patmos for sharing the word of God and the truth as revealed by Jesus.
لە ڕۆژی یەزداندا ڕۆحی پیرۆزم هاتە سەر و لە پشتمەوە گوێم لە دەنگێکی بەرزی وەک کەڕەنا بوو، 10
I was filled by the Spirit on the Lord's day, and I heard a loud voice behind me that sounded like a trumpet.
دەیفەرموو: «ئەوەی دەیبینی لە پەڕتووکێک بینووسەوە و بۆ حەوت کڵێساکەی بنێرە، واتە ئەفەسۆس و سمیرنا و پرگامۆس و سیاتیرا و ساردس و فیلادەلفیا و لاودیکییا.» 11
It told me, “Write down in a book what you see and send it to the seven churches: Ephesus, Smyrna, Pergamum, Thyatira, Sardis, Philadelphia, and Laodicea.”
ئاوڕم دایەوە تاکو ئەو دەنگە ببینم کە لەگەڵم دەدوا. کاتێک ئاوڕم دایەوە حەوت چرادانی زێڕینم بینی، 12
I turned round to see who was speaking to me. When I turned I saw seven golden candlesticks,
لەناوەڕاستی چرادانەکاندا یەکێکم وەک کوڕی مرۆڤ بینی، جلێکی شۆڕی لەبەردا بوو هەتا بەرپێی، پشتێنێکی زێڕینی بە سنگییەوە بەستبوو. 13
and standing among the candlesticks was someone who looked like a Son of man. He was wearing a robe that reached down to his feet with a golden sash across his chest.
سەر و قژی سپی وەک خوری و وەک بەفر سپی بوون و چاوەکانی وەک گڕی ئاگر بوون. 14
His hair looked like white wool, and his eyes like flaming fire.
پێیەکانی وەک بڕۆنزێکی بریقەدار کە لە کوورە پوختە کرابێت وابوون، دەنگیشی وەک هاژەی تاڤگە وابوو. 15
His feet looked like polished brass that had been refined in a furnace. His voice sounded like a thundering waterfall.
حەوت ئەستێرە لە دەستی ڕاستی بوون، شمشێرێکی دوودەمیش لە دەمیەوە دەردەچوو، ڕوخساری وەک تیشکی بەتینی ڕۆژ دەدرەوشایەوە. 16
He was holding seven stars in his right hand, and a sharp double-edged sword came out of his mouth. His face shone like the sun at its brightest.
کاتێک بینیم وەک مردوو لەبەرپێی کەوتم، دەستی ڕاستی خستە سەرم و فەرمووی: «مەترسە، من سەرەتا و کۆتاییم. 17
When I saw him I fell down at his feet as if I were dead. But he touched me with his right hand and said, “Don't be afraid, I am the first and the last,
منم زیندووەکە! مردبووم، بەڵام ئەوەتا ئێستا بۆ هەتاهەتایە زیندووم! هەروەها کلیلەکانی مردن و جیهانی مردووانم پێیە. (aiōn g165, Hadēs g86) 18
the living one. I was dead, but look! Now I am alive for ever and ever, and I hold the keys of death and the grave. (aiōn g165, Hadēs g86)
«بۆیە ئەمانە بنووسە لەوەی بینیت و ئەوەی هەیە و ئەوەی پاش ئەمەش دەبێت. 19
So write down what you've seen—what's happening in the present and what will happen in the future.
نهێنی ئەو حەوت ئەستێرەیەی لە دەستی ڕاستم بینیت و حەوت چرادانە زێڕینەکە ئەمەیە: حەوت ئەستێرەکە فریشتەی حەوت کڵێساکانن و حەوت چرادانەکەش حەوت کڵێساکەن.» 20
The meaning of the seven stars that you saw me holding in my right hand and the seven golden candlesticks is this: the seven stars are the angels of the seven churches and the seven candlesticks are the seven churches.”

< ئاشکراکردن 1 >