< زەبوورەکان 99 >
یەزدان پاشایەتی دەکات، با گەلان بلەرزن، لەنێوان کەڕوبەکان لەسەر تەخت دانیشتووە، با زەوی بهەژێت. | 1 |
Psalmus David. Dominus regnavit, irascantur populi: qui sedet super cherubim, moveatur terra.
یەزدان مەزنە لە سییۆن، بەرزە و بەسەر هەموو گەلانەوەیە. | 2 |
Dominus in Sion magnus: et excelsus super omnes populos.
با ستایشی ناوە مەزن و سامناکەکەت بکەن، ئەو پیرۆزە. | 3 |
Confiteantur nomini tuo magno: quoniam terribile, et sanctum est:
پاشا بەهێزە، حەز لە دادپەروەری دەکات. تۆ ڕاست و ڕێکیت چەسپاند، تۆ دادپەروەری و ڕاستودروستیت لەناو یاقوب دروستکردووە. | 4 |
et honor regis iudicium diligit. Tu parasti directiones: iudicium et iustitiam in Iacob tu fecisti.
یەزدانی پەروەردگارمان بەرز بکەنەوە، لە تەختەپێی کڕنۆش ببەن، ئەو پیرۆزە. | 5 |
Exaltate Dominum Deum nostrum, et adorate scabellum pedum eius: quoniam sanctum est.
موسا و هارون لەناو کاهینەکانی ئەون، ساموئێل لەناو ئەو کەسانەیە بە ناوی ئەو دەپاڕێنەوە. لە یەزدان پاڕانەوە، ئەویش وەڵامی دانەوە، | 6 |
Moyses et Aaron in sacerdotibus eius: et Samuel inter eos, qui invocant nomen eius: Invocabant Dominum, et ipse exaudiebat eos:
بە ستوونی هەور قسەی لەگەڵ کردن، یاساکەیان پەیڕەو کرد، هەروەها ئەو فەرزەی پێیدان. | 7 |
in columna nubis loquebatur ad eos. Custodiebant testimonia eius, et praeceptum quod dedit illis.
ئەی یەزدانی پەروەردگارمان، تۆ وەڵامت دانەوە، خودایەکی لێبوردە بوویت، هەرچەندە تۆ لەسەر کردەوەکانیان تۆڵەت لێ سەندنەوە. | 8 |
Domine Deus noster tu exaudiebas eos: Deus tu propitius fuisti eis, et ulciscens in omnes adinventiones eorum.
یەزدانی پەروەردگارمان بەرز بکەنەوە، لە چیای پیرۆزی ئەو کڕنۆش ببەن، چونکە یەزدانی پەروەردگارمان پیرۆزە. | 9 |
Exaltate Dominum Deum nostrum, et adorate in monte sancto eius: quoniam sanctus Dominus Deus noster.