< زەبوورەکان 98 >

زەبوورێک گۆرانی بۆ یەزدان بڵێن، گۆرانییەکی نوێ، چونکە کاری سەرسوڕهێنەری کردووە. دەستی ڕاست و بازووی پیرۆزی، سەرکەوتنیان بۆ بەدەستهێناوە. 1
מִזְמוֹר שִׁירוּ לַיהֹוָה ׀ שִׁיר חָדָשׁ כִּֽי־נִפְלָאוֹת עָשָׂה הוֹשִׁיעָה־לּוֹ יְמִינוֹ וּזְרוֹעַ קׇדְשֽׁוֹ׃
یەزدان ڕزگاریی خۆی ڕاگەیاند، ڕاستودروستییەکەی بۆ گەلان دەرخست. 2
הוֹדִיעַ יְהֹוָה יְשׁוּעָתוֹ לְעֵינֵי הַגּוֹיִם גִּלָּה צִדְקָתֽוֹ׃
خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی و دڵسۆزییەکەی، بەیادهێنایەوە بۆ بنەماڵەی ئیسرائیل. هەموو زەوی هەتا ئەوپەڕی دنیا، ڕزگاریی خودای ئێمەیان بینی. 3
זָכַר חַסְדּוֹ ׀ וֶאֱֽמוּנָתוֹ לְבֵית יִשְׂרָאֵל רָאוּ כׇל־אַפְסֵי־אָרֶץ אֵת יְשׁוּעַת אֱלֹהֵֽינוּ׃
ئەی سەراپای زەوی هاواری شادی بکەن بۆ یەزدان، بە دەنگی بەرز گۆرانی بڵێن و هەلهەلە لێ بدەن. 4
הָרִיעוּ לַיהֹוָה כׇּל־הָאָרֶץ פִּצְחוּ וְרַנְּנוּ וְזַמֵּֽרוּ׃
بە قیسارە مۆسیقا بۆ یەزدان بژەنن، بە قیسارە و دەنگی گۆرانی. 5
זַמְּרוּ לַיהֹוָה בְּכִנּוֹר בְּכִנּוֹר וְקוֹל זִמְרָֽה׃
بە زوڕنا و دەنگی کەڕەنا، هاواری شادی بکەن بەرامبەر بە یەزدانی پاشا. 6
בַּחֲצֹצְרוֹת וְקוֹל שׁוֹפָר הָרִיעוּ לִפְנֵי ׀ הַמֶּלֶךְ יְהֹוָֽה׃
با دەریا و هەرچی تێیدایە، با جیهان و دانیشتووانی بخرۆشێن. 7
יִרְעַם הַיָּם וּמְלֹאוֹ תֵּבֵל וְיֹשְׁבֵי בָֽהּ׃
با ڕووبارەکان چەپڵە لێبدەن و هەموو چیاکان هەلهەلە لێبدەن، 8
נְהָרוֹת יִמְחֲאוּ־כָף יַחַד הָרִים יְרַנֵּֽנוּ׃
لەبەردەم یەزدان، چونکە دێت بۆ ئەوەی دادوەری زەوی بکات، بە ڕاستودروستی دادوەری جیهان دەکات، گەلانیش بە دادپەروەری. 9
לִפְֽנֵי יְהֹוָה כִּי בָא לִשְׁפֹּט הָאָרֶץ יִשְׁפֹּֽט־תֵּבֵל בְּצֶדֶק וְעַמִּים בְּמֵישָׁרִֽים׃

< زەبوورەکان 98 >