< زەبوورەکان 98 >
زەبوورێک گۆرانی بۆ یەزدان بڵێن، گۆرانییەکی نوێ، چونکە کاری سەرسوڕهێنەری کردووە. دەستی ڕاست و بازووی پیرۆزی، سەرکەوتنیان بۆ بەدەستهێناوە. | 1 |
A Psalm. O make a new song to the Lord, because he has done works of wonder; with his right hand, and with his holy arm, he has overcome.
یەزدان ڕزگاریی خۆی ڕاگەیاند، ڕاستودروستییەکەی بۆ گەلان دەرخست. | 2 |
The Lord has given to all the knowledge of his salvation; he has made clear his righteousness in the eyes of the nations.
خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی و دڵسۆزییەکەی، بەیادهێنایەوە بۆ بنەماڵەی ئیسرائیل. هەموو زەوی هەتا ئەوپەڕی دنیا، ڕزگاریی خودای ئێمەیان بینی. | 3 |
He has kept in mind his mercy and his unchanging faith to the house of Israel; all the ends of the earth have seen the salvation of our God.
ئەی سەراپای زەوی هاواری شادی بکەن بۆ یەزدان، بە دەنگی بەرز گۆرانی بڵێن و هەلهەلە لێ بدەن. | 4 |
Let all the earth send out a glad cry to the Lord; sounding with a loud voice, and praising him with songs of joy.
بە قیسارە مۆسیقا بۆ یەزدان بژەنن، بە قیسارە و دەنگی گۆرانی. | 5 |
Make melody to the Lord with instruments of music; with a corded instrument and the voice of song.
بە زوڕنا و دەنگی کەڕەنا، هاواری شادی بکەن بەرامبەر بە یەزدانی پاشا. | 6 |
With wind instruments and the sound of the horn, make a glad cry before the Lord, the King.
با دەریا و هەرچی تێیدایە، با جیهان و دانیشتووانی بخرۆشێن. | 7 |
Let the sea be thundering, with all its waters; the world, and all who are living in it;
با ڕووبارەکان چەپڵە لێبدەن و هەموو چیاکان هەلهەلە لێبدەن، | 8 |
Let the streams make sounds of joy with their hands; let the mountains be glad together,
لەبەردەم یەزدان، چونکە دێت بۆ ئەوەی دادوەری زەوی بکات، بە ڕاستودروستی دادوەری جیهان دەکات، گەلانیش بە دادپەروەری. | 9 |
Before the Lord, for he has come as judge of the earth; judging the world in righteousness, and giving true decisions for the peoples.