< زەبوورەکان 97 >
یەزدان پاشایەتی دەکات، با زەوی دڵخۆش بێت، دوورگە زۆرەکان شادمان بن. | 1 |
Hospodin kraluje, plésej země, a vesel se ostrovů všecko množství.
هەور و تەم لە دەوروپشتی ئەوە، ڕاستودروستی و دادپەروەری بنچینەی تەختی ئەوە. | 2 |
Oblak a mrákota jest vůkol něho, spravedlnost a soud základ trůnu jeho.
ئاگر لەپێشیەوە، دوژمنەکانی دەوروبەری دەسووتێنێت. | 3 |
Oheň předchází jej, a zapaluje vůkol nepřátely jeho.
بروسکەکانی جیهان ڕووناک دەکەنەوە، زەوی چاوی پێکەوت و لەرزی. | 4 |
Zasvěcujíť se po okršlku světa blýskání jeho; to viduc země, děsí se.
چیاکان وەک مۆم لەبەردەم یەزدان توانەوە، لەبەردەم پەروەردگاری هەموو جیهان. | 5 |
Hory jako vosk rozplývají se před oblíčejem Hospodina, před oblíčejem Panovníka vší země.
ئاسمان ڕاستودروستییەکەی ڕادەگەیەنێت، هەموو گەلان شکۆمەندی ئەویان بینی. | 6 |
Nebesa vypravují o jeho spravedlnosti, a slávu jeho spatřují všickni národové.
ئەوانەی پەیکەر دەپەرستن شەرمەزار دەبن، ئەوانەی شانازی بە بت دەکەن. ئەی هەموو خوداوەندەکان، کڕنۆشی بۆ ببەن. | 7 |
Zastyďte se všickni, kteříž sloužíte rytinám, kteříž se chlubíte modlami; sklánějte se před ním všickni bohové.
سییۆن بیستی و شادمان بوو، کچانی یەهودا دڵخۆش بوون، بە حوکمەکانت، ئەی یەزدان، | 8 |
To uslyše Sion, rozveselí se, a zpléší dcery Judské z příčiny soudů tvých, Hospodine.
چونکە لەسەر هەموو زەوی تۆ هەرەبەرزی، تۆ لە هەموو خوداوەندەکان پایەبەرزتری. | 9 |
Nebo ty, Hospodine, jsi nejvyšší na vší zemi, a velice jsi vyvýšený nade všecky bohy.
با دۆستانی یەزدان ڕقیان لە بەدکاری ببێتەوە، لەبەر ئەوەی گیانی خۆشەویستانی دەپارێزێت و لە دەست خراپەکاران دەربازیان دەکات. | 10 |
Vy, kteříž milujete Hospodina, mějte v nenávisti to, což zlého jest; onť ostříhá duší svatých svých, a z ruky bezbožníků je vytrhuje.
ڕووناکی لەسەر ڕاستودروستان دەدرەوشێتەوە و شادییش بۆ دڵڕاستەکان. | 11 |
Světlo vsáto jest spravedlivým, a radost těm, kteříž jsou upřímého srdce.
ئەی ڕاستودروستان، بە یەزدان شاد بن، ستایشی ناوە پیرۆزەکەی بکەن. | 12 |
Veselte se, spravedliví v Hospodinu, a oslavujte památku svatosti jeho.