< زەبوورەکان 96 >
گۆرانی بڵێن بۆ یەزدان، گۆرانییەکی نوێ، گۆرانی بۆ یەزدان بڵێن، ئەی هەموو زەوی. | 1 |
Syngið Drottni nýjan söng! Syngið þann söng um alla jörðina!
گۆرانی بۆ یەزدان بڵێن، ستایشی ناوی بکەن، ڕۆژ بە ڕۆژ مژدەی ڕزگاریی ئەو ڕابگەیەنن. | 2 |
Syngið um velgjörðir hans, lofið nafn hans. Kunngerið hjálpráð hans dag eftir dag.
لەنێو نەتەوەکان شکۆمەندی ئەو ڕابگەیەنن، لەنێو هەموو گەلان کارە سەرسوڕهێنەرەکانی. | 3 |
Segið frá dýrð hans meðal þjóðanna, – allra þjóða. Kunngerið öllum dásemdarverk hans.
یەزدان مەزنە و شایانی ستایشی زۆرە، سامناکە بەسەر هەموو خوداوەندەکانەوە، | 4 |
Því að Drottinn er mikill og mjög vegsamlegur. Hann einn er sá Guð sem rétt er að tilbiðja.
چونکە هەموو خوداوەندەکانی گەلان بتن، بەڵام یەزدان ئاسمانی دروستکردووە. | 5 |
Þjóðirnar tilbiðja falsguði eina, en okkar Guð hefur skapað himininn!
شکۆ و سەربەرزی لەبەردەمیدان، هێز و جوانی لە پیرۆزگاکەیدان. | 6 |
Hann er umvafinn heiðri og dýrð, styrkur og fegurð fylla musteri hans.
ئەی هەموو خێڵەکانی گەلان، ستایشی یەزدان بکەن، ستایشی شکۆ و هێزی یەزدان بکەن. | 7 |
Þið kynkvíslir jarðar, játið Drottni heiður og dýrð.
ستایشی ناوی شکۆداری یەزدان بکەن، دیاری بهێنن و وەرنە ناو حەوشەی ماڵەکەی. | 8 |
Heiðrið hann eins og skyldugt er! Berið fram fórnina og tilbiðjið hann.
کڕنۆش بۆ یەزدان ببەن، چونکە شکۆدار و پیرۆزە، ئەی هەموو خەڵکی زەوی، لەبەردەمی بلەرزن. | 9 |
Tilbiðjið Drottin í heilagleik og heiðri. Allur heimurinn skjálfi fyrir augliti hans.
لەنێو نەتەوەکان بڵێن: «یەزدان پاشایەتی دەکات! جیهان چەسپاوە و هەرگیز نالەقێت، بە دادپەروەری حوکم بەسەر گەلاندا دەدات.» | 10 |
Kunngjörið þjóðunum að Drottinn er konungur. Hann ríkir yfir alheimi. Hann er skapari jarðar og mun dæma allar þjóðir með réttvísi.
با ئاسمان شادبێت و زەوی دڵخۆش بێت، با دەریا و هەرچی تێدایە بخرۆشێن، | 11 |
Himnarnir gleðjist og jörðin kætist og brimgnýr hafsins boði tign hans og mátt.
با کێڵگە و هەرچی تێدایە شاگەشکە بن. ئینجا هەموو درەختەکانی دارستان گۆرانی دەڵێن، | 12 |
Ávöxtur jarðar vitnar um dýrð hans og þytur trjánna lofar hann.
لەبەردەم یەزدان، چونکە دێت، دێت بۆ ئەوەی دادوەری زەوی بکات، دادوەری جیهان دەکات، بە ڕاستودروستی، گەلانیش بە دڵسۆزی. | 13 |
Því að Drottinn mun dæma heiminn með réttvísi og þjóðirnar eftir trúfesti sinni!