< زەبوورەکان 95 >
وەرن، هەلهەلە بۆ یەزدان لێبدەین، هاواری شادی بکەین بۆ تاشەبەردی ڕزگاریمان. | 1 |
O come, let us sing to the LORD; Let us raise a voice of joy to the rock of our salvation!
بە ستایشەوە بچینە بەردەمی، بە مۆسیقاوە هاواری شادی بۆ بکەین. | 2 |
Let us come into his presence with thanksgiving, And sing joyfully to him with psalms!
لەبەر ئەوەی یەزدان خودایەکی گەورەیە، پاشایەکی گەورەیە بەسەر هەموو خوداوەندەکانەوە. | 3 |
For Jehovah is a great God; Yea, a great king over all gods.
قووڵاییەکانی زەوی بە دەستە و لووتکەی شاخەکان هی ئەون. | 4 |
In his hands are the depths of the earth; His also are the heights of the mountains.
دەریا هی ئەوە و ئەو دروستی کردووە، بە دەستی خۆی شێوەی وشکانیی پێکهێنا. | 5 |
The sea is his, and he made it; The dry land also his hands formed.
وەرن، کڕنۆشی بۆ ببەین و بیپەرستین، لەبەردەم یەزدانی دروستکەرمان چۆک دابدەین، | 6 |
O come, let us worship and bow down! Let us kneel before the LORD, our maker!
چونکە ئەو خودامانە و ئێمە گەلی لەوەڕگاکەی ئەوین، مەڕی دەستی ئەوین. ئەگەر ئەمڕۆ گوێتان لە فەرمایشتی یەزدان بێت کە دەفەرموێت: | 7 |
For he is our God, And we are the people of his pasture and the flock of his hand. O that ye would now hear his voice!
«دڵی خۆتان ڕەق مەکەن وەک لە مەریبا ڕوویدا، وەک ئەو ڕۆژە لە مەسا لە بیابان، | 8 |
“Harden not your hearts as at Meribah [[the strife]], As in the day of temptation [[Massah]] in the wilderness,
لەوێ باوباپیرانتان تاقییان کردمەوە، هەرچەندە کردارەکانی منیان بینی، بەڵام هەر تاقییان کردمەوە. | 9 |
Where your fathers tempted me And tried me, although they had seen my works.
چل ساڵ لەو نەوەیە تووڕە بووم، فەرمووم:”ئەمانە گەلێکن دڵیان گومڕا بووە و ڕێگای منیان نەناسی.“ | 10 |
Forty years was I offended with that generation: And I said, 'They are a people of a perverse heart, And who have no regard to my ways.'
بۆیە لە تووڕەییمدا سوێندم خوارد:”نایەنە ناو حەسانەوەی من.“» | 11 |
Therefore I sware, in my wrath, That they should not enter into my rest.”